پەنابەران و پەناخوازان دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنن وەک قوتابی بیانی
پەنابەران و پەناخوازان دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێنن وەک قوتابی بیانی
لە هەرێمی کورستانی عیراق : بە پێی بڕیاری حکومەت ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بخوێنن دەبێت بڕوانامەی دواناوەندیان یەکسان بکەنەوە، بەڵام ئەگەر قوتابیان خوێندنی دواناوەندیان لە هەرێم ئەواو کردبێت ئەوا پێویست بە یەکسان کردنەوە ناکات. بۆ یەکسانکردنەوەی بڕوانامە پێویستە قوتابیان ئەم بڕوانامانەی خوارەوە بهێنن:
- بڕوانامەی فەرمی پۆلی ٩ و ١٠ و ١١ و ١٢، مۆر کرابێت لەلایان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی کارووباری دەرەوی وڵاتی سەرەکی خۆیان. هەروەها پێویستە مۆر کرابێت لەلایان باڵیوزخانەی عیراقی.
- پێشکەشکردنی گشت بڕوانامە مۆرکراوەکان بۆ وەزارەتی پەروەردە بەشی تاقیکردنەوەکان بە مەبەستی پێداچوونەوە.
کۆمسیاری پەنابەران پاڵپشتی لە گرووپێکی بچووکی قوتابیانی دافی دەکات، بە پشتگیری حکوومەتی ئەلمانی. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕۆگرامی دافی کلیک لێرە بکە here
لە ناوەڕاست و باشووری عیراق: ئەندام بوون لە خوێندنی باڵا بەهەمان شێوە پێوست بە یەکسانکردنەوەی بڕوانامەی دواناوەندی دەکات بۆ ئەو قوتابیانەی بڕوانامەی دواناوەندیان لە دەرەوەی عیراق بەدەست هێناوە.
ئەو قوتابیانەی خوێندنی دواناوەندیان لە عیراق تەواو کردووە، دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن لە ڕیگای زانکۆ حکوومییەکانی عیراق.
بۆ زانیاری زیاتر و یارمەتی: ڕاوێژکاری کۆمسیاری پەنابەران و ڕێکخراوە هەوبەشەکانی بکە
پڕۆگرامی دافی ٢٠٢٣-٢٠٢٤
ئەم پڕۆگرامە پاڵپشتی خوێندکاران دەکات بە لایەنی زۆر بۆ ماوەی ٤ چوار ساڵی خوێندن کەلە ڕێگای دابینکردنی دەرماڵەی خوێندن و تێچووی خوێندنەوە دەبێت. زۆر هانی خانمانی کاندید، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، وە هەروەها ئەو خوێندکارانەی کە بەنیازن ناویان تۆمار بکەن لە بوارەکانی خوێندنی پەروەردەی تەکنیکی و پیشەیی دەدرێت بۆ پێشکەشکردن.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری پەنابەران لە عێراق خۆشحاڵە بەڕاگەیاندنی دەستپێکردنی کردنەوەی دەرفەتی پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی دافی (دەستپێشخەری ئەکادیمیای ئەلبێرت ئایەنشتاینی ئەڵمانی بۆ پەنابەران) پڕۆگرامی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣–٢٠٢٤. ئەم پڕۆگرامە هەلی بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە وڵاتی پەنابەری یان وڵاتی زێدی خۆیان پێشکەش بە خوێندکارانی پەنابەری شایستە دەکات.
شایستەیی
بۆ ئەوەی شایستەی پڕۆگرامی دافی ٢٠٢٣ ی عێراق بن، پێویستە پێشکەشکاران هەموو ئەم پێوەرانەی خوارەوەیان تێدا بەدیبکرێت :
- پەنابەر یان پەناخواز بێت لە عێراق و هەڵگری بڕوانامەی پەناخواز یان پەنابەر بێت لە کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران.
- مۆڵەتی نیشتەجێبوونی (ئیقامە) کارایان هەبێت.
- بەکۆتایی ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، تەمەنی پێشکەشکار نێوان ١٧-٢٨ ساڵ بێت
- پێویستە پێشکەشکار خوێندنی ئامادەیی لە ناوخۆی عێڕاق تەواو کردبێت*
- دەرچووی خوێندنی ئامادەیی بێت و تێکڕای کۆنمرەی لە ٨٠ ٪ کەمتر نەبێت.
- نابێت پێشکەشکار خوشک یان برای تری پێشتر قوتابی لە پڕۆگرامی (دافی) وەرگیرابێت.
ئەو خوێندکارانەی ئێستای زانکۆ کە زیاتر لە دوو (٢) ساڵی خوێندنیان ماوە پێشوازییان لێدەکرێت بۆ پێشکەشکردن. لە پرۆگرامی سکۆلەرشیپی دافی ٢٠٢٣ تەنها ٤٠ کورسی بۆ هەموو عێراق بەردەستە.
پێشکەشکردن بەشێوەی ئۆنڵاین دەبێت لەڕێی لینکی نوێێ ئۆنڵاین [ UNHCR Tertiary Scholarship Programme Online Platform (scholarshipsplatform.com) [https://unhcr-dafi-tertiary.scholarshipsplatform.com/] لە ماوەی نێوان ١٧ی ئەیلول و ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دوای ماوەی دیاریکراو بۆ پێشکەشکردن، پێشکەشکردن رەچاوناکرێت.
ماڵپەڕی نوێی ئۆنڵاین تەنها فۆڕمی پێشکەشکردن بەزمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی وەردەگرێت.
*بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لەهەرێمی کوردستانی عێڕاق: پێشکەشکار پێویستە هەموو پۆلەکانی ٩-١٢ لەنێو عێڕاق تەواو کردبێت
*بۆ پێشکەشکردنی داواکاری لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری عێڕاق پێویستە: پۆلەکانی ٣ قوتابخانەی ناوەندی تاکو ٦ ی قوتابخانەی ئامادەیی لە نێوخۆی عێڕاق تەواو کردبێت.