کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR ژینگەێکی متمانەدار و ڕێزدار دابین دەکات بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی بکەیت
هەر کەسێک ئەگەر پرسیار، و ترس و سکاڵا و پێشنیاری هەبوو ئەوا دەتوانێت پەیوەندی بە کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بکاتن. هەر کەسێک ئەگەر ترس و گومانی هەبوو سەبارەت بە ئەگەری بوونی بەدکرداری لەلایان کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران یاخود کارمەندی هاوبەشەکانی بێ گوێدانە پلە و پایەی کارمەندەکە پێویستە یەکسەر هەواڵبدرێت.
بۆ پەیوەندی کردن بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە مەبەستی پاڵپشتی کەسی و یارمەتی:
پەیوەندی بە 0662330304 بکە، بەردەستە لە
📆 لە یەکشەممەوە تا چوارشەممە 🕒لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تا ٤:٠٠ ئێوارە
📆 پێنج شەمە 🕒لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی تا ٣:٣٠ پاشنیوەڕۆ
⚠️ هەموو پەیوەندییەکان نهێنین.