سکاڵاکان و سەرنجەکان و وەڵامەکانیان

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR  ژینگەێکی متمانەدار و ڕێزدار دابین دەکات بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی بکەیت

هەر کەسێک ئەگەر پرسیار، و ترس و سکاڵا و پێشنیاری هەبوو ئەوا دەتوانێت پەیوەندی بە کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بکاتن. هەر کەسێک ئەگەر ترس و گومانی هەبوو سەبارەت بە ئەگەری بوونی بەدکرداری لەلایان کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران یاخود کارمەندی هاوبەشەکانی بێ گوێدانە پلە و پایەی کارمەندەکە پێویستە یەکسەر هەواڵبدرێت.

بۆ پەیوەندی کردن بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە مەبەستی پاڵپشتی کەسی و یارمەتی:

چەندین بژاردە بەردەستن بۆ پێشکەشکردنی سکاڵاو سەرنج، بە پێی ئەوەی تۆ لە کوێ دەژیت، بۆ نموونە قوتی سکاڵا، وەڵامدانەوەی زانیاری، سەنتەری پاڵپشتی کۆمەڵگا، خۆبەخشانی کۆمەڵگا، یاخود کارمەندانی تایبەت بە وەرگرتنی سکاڵا.

هەموو خزمەتگوزارییەکانی کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران بەخۆڕایین. هەرگیز پارە مەدە.یاخود لە ڕێگای  پەیوەندی کردن بە نووسینگی سەرەکی کۆمسیار لە جنێڤا.