ساڵ: 2024

سەرژمێری سەرتاسەری عێراق

وەک ئاگادارن بەرپرسانی حکومەت سەرژمێرییەکی سەرتاسەری وڵات ئەنجام دەدەن بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر هەموو کەسێک لە عێراق. پەنابەران و پەناخوازانیش دەخرێنە ناو سەرژمێریەکەوە.

بەشداری کردنی ئێوە گرنگە.

ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانن:

وردەکارییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ: قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی 19 ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو 21 ی تشرینی دووەم جێبەجێ دەکرێت بۆ ئاسانکردنی سەرژمێری. بۆ بە بیرهێنانەوە، پەنابەران و پەناخوازان دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن.

گەیشتن بە خزمەتگوزاریەکان: کارمەندانی رێگەپێدراو بەردەوام دەبن لە یارمەتیدان لە هەر شوێنێک پێویست بێت، بۆیە خزمەتگوزارییە پێویستەکان لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا بەردەست دەبن.

هاوکاری ئێوە: داواتان لێدەکەین کە هاوکاری تیمی سەرژمێری بکەن بە پێدانی زانیاری و بەڵگەنامەی پەیوەندیدار لە کاتی داواکردندا.

 

بۆ زانیاری زیاتر بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن

https://www.facebook.com/watch/?v=1573472653606822&rdid=NkJm93cXasn9WFYE

 

دەستپێکردنی دەسپێشخەری مەشرەق – بەهێزکردنی پەنابەرە خاوەن کارەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق

دەسپێکردنی دەسپێشخەری مەشرەق دەرفەتێکە بۆ پەنابەرە خاوەن کارەکان و کۆمپانیا دەستپێکەرە سەرەتاییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەستگەیشتن بە سەرچاوە پێوەستەکان دەرفەتی پەیوەندی و تێڕوانینی شارەزایان. ئەم چالاکییە بە شێوەی ئۆنڵاین لە لایەن دەزگای دارایی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی لەگەڵ Flat6Labs  و کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ڕێکخراوە.

پێوەرەکانی داواکار:

  • تەمەن:١٨-٤٠
  • ڕەگەز:نێر و مێ ( ئافرەتان بە بەهێزی هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری )
  • شوێن:لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەژین
  • زانیاری تایبەتخاوەن کار و قوتابی پەنابەر و داواکاری پەنابەر، ئاوارەی زۆرەملێ

بوارەکانی بایەخ:

  • کارگێڕی
  • بازرگانی بچووک
  • تەکنەلۆژیا
  • کارگێڕی ژنان
  • سەرمایەی تایبەت و سەرمایەی مەترسی
  • دەرماڵە

پێشینەی خوێندنی پەسەندکراو:: بەڵام سنووردار نیە، بە بوارەکانی وەک ئەندازیاری، زانستی کۆمپیوتەر، تەکنەلۆژیای زانیاری، بازرگانی، دارایی، ئابووری، زانیاری بازرگانی، بەڕێوبردنی تەکنەلۆژیا

زانیاری تایبەتی پەیوەندیدار:

  • خاوەن کارە بچووکەکان
  • رێکخراوی ناحکومی
  • دامەزرێنەری ئافرەت
  • بەڕێوبەرانی لاپەڕەی کار

پیشەسازیە گرنگیپێدراوەکان:

  • بازرگانی و دارایی
  • تەکنەلۆژیای زانیاری و خزمەتگوزاری تەکنیکی
  • خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی

ئێستا پێشکەش بکە!

بەر لە بەرواری ١٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕێگەی لینکی خوارەوە:

https://flat6labs.zoom.us/webinar/register/3817295165298/WN_ClSOwb1vTTWndWg3vE7Uqg

تێبینی گرنگ: دروستی زانیاری بۆ منداڵان لە نامیلکەی خێزانی سووری

پاش ئامادەکردنی بەڵگەنامەکانی شوێنی سەرەکی بۆ منداڵانی تازە لەدایکبووی پەنابەر، خێزانەکان زانیاری منداڵەکانیان دەخەنە ناو نامیلکەی خێزانی سوری یان داوا لە کەسوکارەکانیان دەکەن لە سوریا (یان بریکار یان پارێزەر بەکرێ بگرن) بۆ ئامادەکردنی بەڵگەنامەکان لە جیاتی ئەوان. لەم پرۆسەیەدا، هەندێک زانیاری منداڵان بە نادروستی تۆمار دەکرێن، وەک هەڵە لە بەرواری لەدایکبوون و لە هەندێک حاڵەتدا هەڵە لە ناوەکاندا. لە ئەنجامدا، ژمارەیەکی زۆر حاڵەت هەیە کە بەرواری لەدایکبوون لەسەر پاسپۆرت یان نامیلکەی خێزان جیاوازە لەگەڵ ئەو بەروارەی کە لە بەڵگەنامەی لەدایکبوونی عێراق دەرچووە و بڕوانامەی  کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران.

لێکەوتەکان/دەرئەنجامەکانی زانیاری نادروست

١- تۆمارکردنی منداڵ لە ئاستی دروستی خوێندن: لە کاتێکدا دەستگەیشتن بە خوێندن کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نییە، بەڵام بەرواری لەدایکبوونی هەڵە کاریگەری لەسەر تۆمارکردنی منداڵان لە ئاستی دروستی خوێندنگە هەیە. ئەمە زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان لە پۆلەکانی کەمتر لە تەمەنی ڕاستەقینەیان تۆمار بکرێ.

٢- ناکۆکی لە زانیاری بایۆداتا: ناتەبایی دەبێتە هۆی جیاوازی لە زانیاری بایۆداتا و بەڵگەنامەکانی ناسنامەی ناکۆک. خێزانەکان دەتوانن تەنها لە کاتی چاوپێکەوتنەکانی باڵیۆزخانە یەکگرتنەوەی خێزاندا چارەسەری ئەم ناکۆکیانە بکەن، کە لەوانەیە ئاڵۆزی زیاتر دروست بکات.

چی بکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەکان

  • بەراوەرد کردنی تەواوی بەرواری لەدایکبوون و ناوی منداڵەکە وەک لە بەڵگەنامەی لەدایک بوونی دەرچوو لە عێراق هاتووە بۆ دەسەڵات یان خزمەکان (یان بریکارەکانی بەکرێگیراو) لەکاتی زیادکردنی منداڵەکە بۆ نامیلکەی خێزان لە سووری
  • دڵنیا بەوە لەوەی کە نامیلکەی خێزانی سوری کە بەرواری لەدایکبوون و ناوی منداڵەکەی تێدایە رێک وەک لە بەڵگەنامەی لەدایک بوونی دەرچوو لە عێراق پیشانی دەدا.

بۆ کوێ بڕۆیت ئەگەر ئەم بەرکەوتەت هەبوو و دەتەوێ زانیاری بایۆ داتا چارەسەر بکەی

ئەگەر زانیاری بەڵگەنامەی لەدایکبوونی منداڵەکەت هاوشێوە نیە  لەگەڵ بڕوانامەی کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران ، تکایە دەستبەجێ داوای گۆڕینی زانیاری داتای بکە لە ڕێگە فۆرمی کۆبۆی کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران. لە بیرت بێت:

  • – بەگوێرەی سروشتی جیاوازێکان، لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتی بچوکدا تیمی تۆمارکردن پشتگیری زیاتری بوێت، ، لەوانە پشتگیری ئاسایش.
  • – جیاوازی پرۆسەکە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر دەگۆڕێت. بۆ ناتەبایی بچووکەکان، تیمی تۆمارکردن کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران لەوانەیە یارمەتیت بدات لە ڕاستکردنەوەی زانیاری داتای  ڕاستەوخۆ بەبێ پێویستی بە پشتگیری زیادە.

ڕێکخراوی ئینتەرسۆس INTERSOS ڕادەوەستێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن – پارێزگای سلێمانی

لە بەرواری  ١ ی مانگی ٨، ڕێکخراوی ئینتەرسۆس INTERSOS ڕادەوەستێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن.

پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەتوانن سوود لە خزمەتگووزارییە حکومییەکان وەربگرن. هەروەها، هاوبەشانی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری، بۆ نموونە خزمەتگووزاری پاراستنی منداڵان، توندوو تیژی لەسەر بنەمای جێندەر، پاڵپشتی دەروونی، پاراستنی یاسایی، و خوێندن. زانیاری و وردەکاری لەبارەی شوێنەکان و تایبەتمەندی هەریەک لە هاوبەشەکانی UNHCR:

           خزمەتگوزاریەکانی ڕێکخراوی DHRD

  • بۆھاوکاریکردنی ڕزگاربووانی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جوری کۆمەلایەتی بەرامبەر بە (پیاو و ژن)لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کەیس و پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی (PSS) لە کەمپ و ناوچەکانی ناو شار لە سلێمانی و گەرمیان ،تکایە پەیوەندی بکە بە م ژمارە تەلەفۆنانەی کارمەندانی رێکخراوی  DHRD  (٠٧٥٠١٢٠٤٧٩٤- ٠٧٥١١٧٢٦٧٥٠ )

 

  • لە کاتی بوونی ھەر کیشەیەک تایبەت بە پاراستن تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەی کارمەندانی ریکخراویDHRD (٠٧٧٦١٥٢٣٥٨٢- ٠٧٧٦١٥٢٣٥٨٤ ) یاخود راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە خۆبەخشانی رێکخراوی DHRD لەسنوری سلیمانی وگەرمیان و راپەرین .

 

  • ژوورەکانی زانیاری و سکاڵاکان (  سندووقەکانی CFM و  IFP) تکایە پەیوەندی بکەن بە:

-حیدەر ڕەحمان حمەسەعید، 07761523581  – پەروا یاسین، 07508953935

 

  • ناونیشانی ئوفیسی سەرەکی ڕێکخراویDHRD لە  سلێمانی – گەڕەکی باخان ١٠٨ کۆڵانی ٢ خانووی ژمارە ٥
    • وە هەروەها ئەگەر دانیشتووی کەمپی تکایە سەردانی ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری

کۆمەڵایەتی DOLSA

 

بۆ کێشەکانی منداڵ پارێزی، تکایە سەردانی ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان (KSC) بکە لە :

  • سەنتەری باریکەی پەنابەرانی ئێرانی (نزیک کەمپی پەنابەرانی عەرەبەت) (0750 803 4759)
  • سەنتەری کلتور و هونەری منداڵان لە ڕانیە (0750 803 4761)
  • سەنتەری کازیوەی سەرا لە سلێمانی (0775 523 7910)
  • سەنتەری گەنجانی شۆڕش لە چەمچەماڵ (0750 803 4753).

 

بۆ پاڵپشتی دەروونی تکایە سەردانی ڕێکخراوی  WCHAN  بکە

  • سلیمانی: قاڵاوا – شیخ محی الدین نزیک بە بەڕێوەبەری کارەبایی ئەبلاخ. ژمارەی پەیوەندی: 0770 139 7914 یان 0772 542 61 29،
  • کەمپی پەنابەرانی سوریەکان لە عەربەت ، ڕێبەند نامیق، 0750 181 2008

 

  • بۆ کێشە یاساییەکان وەک گەیشتن بە دادگا، راگرتن ، دەستگیرکردن، ناردنەوەی زۆرەملێ کێشەی بەڵگەنامەکان، و کێشەی نیشتەجێبوون، تکایە پەیوەندی بە تیمی یاسایی INTERSOS بکە لە سلیمانی:
    • شوێنی سەرەکی سڵەیمانی: وارڤین مێد‌حت  07719209800؛ ناونیشان: هولی شەهید شەوکەت – ناوچەی نوێی ڕزگاری، نزیک بە گەلەری رەند.
    • ئیدارەی ڕاپەڕین: ڕێباز ئەحمەد 07725088662
    • ئیدارەی گەرمیان: شیلان جەواد 07748111467; 07508034636.

تکایە پەیوەندیبکەن بە INTERSOS بۆ پرسییەکانی پەروەردە، وەک بەردەستبوونی قوتابخانەکان:

– سلێمانی، تاسلوجە، ڕاپەڕین، وڵووبە: ماریا یاسین 07746443815.

– ڕانیە، قەڵا دزێ، حاجیاوا: سەیوان جەبار 07708910303.

– چەمچەماڵ، بازیان، باینجان: چاوان ئیبراهیم 07746443826.

ARC- ، باریکە: هەریار فەرهاد 07701453355.

– سەید سادق، هەڵەبجە، پێنجوێن: گولان تۆفیق 07702438893.

  • بۆ هەر کێشەیەکی تر، تکایە سەردانی ژووری زانیاری و سکاڵاکان بکە بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری یان تۆمار کردنی سکاڵا. هەروەها دەتوانن سەندوقەکانی سکاڵا بەکار بهێنن. بۆ ئاگاداری، سەندوقەکانی سکاڵا تەنها مانگی یەکجار
بۆ ئاگاداری ژوورەکانی زانیاری و سکاڵاکان بەردەستن لە ناوەندی پاراستن و تۆمارکردنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە  کەمپەکان، ژوورەکان هەفتەی دوو ڕۆژ کراوەن لە ئیدارەی کەمپ .

سندووقەکانی CFM و IFP: حیدەر ڕەحمان حمەسەعید، 07761523581.

– سندووقەکانی CFM و IFP: پەروا یاسین، 07508953935

[Cite your source here.]

دەکرێنەوە، بۆیە بۆ بابەتە هەستیارەکان باشتر وایە پەنا بۆ  ژووری زانیاری و سکاڵاکان ببەن.

ئەگەر ڕووبەڕوی هەر چالاکییەکی  ساختەکاری، یان گەندەڵی بوویەوە یان داوات لێکرا پارە بدەیت یاخود خزمەتگوزاری تر پێشکەش بکەی بەرامبەر وەرگرتنی یارمەتی، تکایە سکاڵا تۆمار بکە لە ڕێگای ناردنی ئیمەیل بۆ [email protected] یاخود پەیوەندی بکە بە  نووسینگەی پشکنەری گشتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە ڕێگای  ناردنی ئیمەیل بۆ [email protected]  یاخود پەیوەندی بکە بە ژمارەی تەلەفۆنی +41 22 739 8844. هەروەها دەتوانن فۆڕمی سکاڵای ئۆنلاین  https://www.unhcr.org/igo-complaints.html بەکاربهێنن.

بۆ زانیاری سەبارەت بە خزمەتگووزارییەکانی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تکایە سەردانی پێگەی یارمەتی بکە  https://help.unhcr.org/iraq

 

 

ڕێکخراوی ئینتەرسۆس INTERSOS ڕادەوەستێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری پاراستن – پارێزگای هەولێر

  • لە سەرەتای ١ ی مانگی ٨، ڕێکخراوی ئینتەرسۆس INTERSOS ڕادەوەستێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری پاراستن، بەڵام بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و پێشکەشکردنی زانیاری لە خێوەتگاکان (کەمپەکان) و دەرەوەی خێوەتگا.
  • پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەتوانن سوود لە خزمەتگووزارییە حکومییەکان وەربگرن. هەروەها، هاوبەشانی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری، بۆ نموونە خزمەتگووزاری پاراستنی منداڵان، توندوو تیژی لەسەر بنەمای جێندەر، پاڵپشتی دەروونی، پاراستنی یاسایی، و خوێندن. زانیاری و وردەکاری لەبارەی شوێنەکان و تایبەتمەندی هەریەک لە هاوبەشەکانی UNHCR:
  • بۆ کێشەکانی توندوو تیژی لەسەر بنەمای جێندەر بۆ نموونە تووندوتیژی جەستەیی، یاخود سێکسی، دەروونی، تکایە سەردانی ڕێکخراوی Al MASALA المسەلە بکە لە سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە،   ئەگەر دانیشتووی کەمپی تکایە سەردانی ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی DOLSA بکە.
  • بۆ کێشەکانی منداڵ پارێزی، تکایە سەردانی ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان (KSC) بکەلە سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە.  
  • بۆ پاڵپشتی دەروونی تکایە سەردانی ڕێکخراوی  WCHAN  بکە لە سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان  بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR  کە دەکەوێتە بەحرکە. 
  • بۆ کێشە یاساییەکان وەک گەیشتن بە دادگا، کێشەی بەڵگەنامەکان، و کێشەی نیشتەجێبوون، تکایە پەیوەندی بە تیمی یاسایی INTERSOS بکە لە ناوەندی سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە. 
  • بۆ هەر کێشەیەکی تر، تکایە سەردانی ژووری زانیاری و سکاڵاکان  بکە بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری یان تۆمار کردنی سکاڵا. هەروەها دەتوانن سەندوقەکانی سکاڵا بەکار بهێنن. بۆ ئاگاداری، سەندوقەکانی سکاڵا تەنها مانگی یەکجار دەکرێنەوە، بۆیە بۆ بابەتە هەستیارەکان باشتر وایە پەنا بۆ  ژووری زانیاری و سکاڵاکان ببەن.
  • بۆ ئاگاداری ژوورەکانی زانیاری و سکاڵاکان بەردەستن لە ناوەندی پاراستن و تۆمارکردنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە. بۆ کەمپەکان، ژوورەکان هەفتەی دوو ڕۆژ کراوەن.
  • ئەگەر ڕووبەڕوی هەر چالاکییەکی  ساختەکاری، یان گەندەڵی بوویەوە یان داوات لێکرا پارە بدەیت یاخود خزمەتگووزاری تر پێشکەش بکەی بەرامبەر وەرگرتنی یارمەتی، تکایە سکاڵا تۆمار بکە لە ڕێگای ناردنی ئیمەیل بۆ [email protected] یاخود پەیوەندی بکە بە  نووسینگەی پشکنەری گشتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە ڕێگای  ناردنی ئیمەیل بۆ [email protected]  یاخود پەیوەندی بکە بە ژمارەی تەلەفۆنی +41 22 739 8844. هەروەها دەتوانن فۆڕمی سکاڵای ئۆنلاین  https://www.unhcr.org/igo-complaints.html بەکاربهێنن.
  • بۆ زانیاری سەبارەت بە خزمەتگووزارییەکانی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تکایە سەردانی پێگەی یارمەتی بکە  https://help.unhcr.org/iraq