پەیامە سەرەکیەکانی ١٦ رۆژی چالاکی

٢٥  ی تشرینی دووەم  بۆ ١٠ ی  کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢

١. جیهانێکی دوور لە توندوتیژی مومکینە و کاتی گۆڕانکاری ئێستایە.

٢. ژنان و کچان مافی پاراستنیان هەیە لە توندوتیژی.

٣. بە هەمان ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ژنان و کچانی ناو خێزانەکانتان بکەن کە دەتانەوێت خەڵک نیشانتان بدەن

٤. بڵێی نەخێر بۆ هەموو جۆرە توندوتیژییەک لەوانە توندوتیژی جەستەیی، سۆزداری، دەروونی، سێکسی، یان ئابووری.

٥. پشتیوان بە: خۆت و خێزانەکەت و کۆمەڵگاکەت لە توندوتیژی بپارێزە –وەکو گاڵتەجاڕی سێکسی، سووکایەتیکردن، یان جۆرەکانی تری زیان گەیاندن کە لە کۆمەڵگادا جێگەیان نییە.

٦. بوەستە و بیربکەوە پێش ئەوەی ڕزگاربووانی توندوتیژی جێندەری تاوانبار بکەیت یان شەرمەزاریان بکەیت.

٧. هیچ بیانوویەک نیە بۆ توندوتیژی بەرامبەر ژنان و کچان – توندوتیژی ناتوانرێت هیچ پاساویکی هەبێت.

٨. خاوەن پێداویستیانی تایبەت مافی پاراستنیان هەیە لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و بە یەکسانی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریەکان.

٩. توندوتیژی دەروونی و توندوتیژی ئابووری ڕاستەقینەن تەنانەت ئەگەر کاریگەرییەکانیان سەخت بێت بۆ بینین. کاریگەرییە نەرێنییەکان ئازاری تاکەکان و کۆمەڵگاکەمان دەدەن.

١٠.هاوسەرگیری زۆرەملێ جۆرێکە لە توندوتیژی و قبوڵکراو نیە.

١١.هاوسەرگیری زۆرەملێ و هاوسەرگیری منداڵ مەفەکانی هاوسەرگیری بە ئازادی هەڵبژاردن و مافی خوێندن پێشێل دەکەن.

١٢. هیچ شەرەفێک نیە لە “کوشتنی شەرەف”دا ، نامرۆڤانە و دڕندەیە، وە پێشێلکردنی مافی ژنان و کچانە بۆ ژیان و ئاسایش و ئازادی لە ئەشکەنجەدان.

١٣. توندوتیژی خێزانی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگاکەماندا هەیە، نەک تەنها ژنان و کچان.

١٤. شەرم مەکە بۆ داوای پاڵپشتی ئەگەر ڕووبەڕووی توندوتیژی بوویتەوە یان مەترسیت لەسەرە.

١٥. ئەگەر تۆ یان کەسێک لە خێزانەکەت هەست بە هەڕەشە یان مەترسی دەکەیت ، ئەگەر لەڕووی جەستەیی، دەروونی، ئابوری، سێکسی زیانت پێگەیشت، مافی ئەوەت هەیە دەستبەجێ یارمەتی و پاڵپشتی وەربگریت.

١٦. پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی 119 بۆهەرێمی کوردستان ١٣٩  لە بەشەکانی عێراقی فیدراڵ.

١٧. پشتگیری بەردەستە لەوانە پشتگیری تەندروستی، پشتگیری دەروونی-کۆمەڵایەتی، و یارمەتی یاسایی. تۆ مافی ئەوەت هەیە لەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستتدایە تێبگەیت و دەتوانیت هەڵبژێریت کە دەتەوێت چ هەنگاوێک بنێیت.

١٨. لەبیرت بێت کە هەموو ئەو زانیاریانەی کە دەیدەیت نهێنی دەبن و بەبێ ڕەزامەندی تۆ لەگەڵ کەسدا هاوبەش ناکرێن.

١٩. ئەگەر تۆ یان کەسێک کە دەیناسیت ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و مەترسی توندوتیژییان لەسەرە بەهۆی کەمئەندامی جەستەیی یان دەروونی یان برینداربوونەوە، ئەوا یارمەتی بەردەستە.