لەپاش بە دەستهێنانی پاراستنی نێودەوڵەتی لە یۆنان ( وەکو پەنابەر یان سودمەند لە پاراستنی نێودەوڵەتی/لاوەکی ) مۆڵەتی مانەوەت “ئیقامە” پێدەدرێت بۆ سێ ساڵ ئەگەر وەکو پەنابەر پەسەندکراوی، وەهەروەها مۆڵەتی مانەوەت “ئیقامە” بۆ یەك ساڵ کۆی دوو ساڵ پێدەدرێت ئەگەر وەکو سودمەند لە پاراستنی نێودەوڵەتی/لاوەکی پەسەندکراوی، وە مۆڵەتی مانەوەکەت “ئیقامە” نوێدەکرێتەوە. هەروەها مافی ئەوەت هەیە داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی سەفەر “پاسپۆرت”.
توانای چوونەناو بازاڕ و کارکردنت دەبێت، وە توانای دەستپێگەیشتنت دەبێت بە پەروەردە و فێربوون و چاودێری کۆمەڵایەتی و چاودێری پزیشکی، بە هەمان مەرج و ڕێکارەکان هەروەك هاووڵاتیانی یۆنانی.
ئەگەر باری پەنابەریت پێ بەخشراوە، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بەیەکگەیشتنەوەی خێزانی بە پێی چەند مەرجێکی دیاریکراو. سودمەندەکان لە باری پاراستنی نێودەوڵەتی/لاوەکی ئەو مافەیان نییە.
وەزارەتی کۆچ و پەنابەری یۆنانی سەبارەت بە پاراستنی نێودەوڵەتی لە یۆنان زانیاری وورد بە درێژی پێشکەش دەکات،
لێرە https://migration.gov.gr/gas/diadikasia-asyloy/thetiki-apofasi/.
- ئەگەر سیفەتی باری پەنابەریت پێ بەخشراوە یان پاراستنی نێودەوڵەتی/لاوەکی ت پێدراوە :
مۆڵەتی مانەوەت “ئیقامە” پێدەدرێت بۆ سێ ساڵ ئەگەر وەکو پەنابەر پەسەندکراوی، وە مۆڵەتی یەك ساڵی کۆی دوو ساڵیت پێدەدرێت ئەگەر وەکو پەنابەری سودمەند لە پاراستنی نێودەوڵەتی/لاوەکی پەسەندکراوی
( بۆ زانیاری زیاتر بفەرموون لێرەدا
https://migration.gov.gr/gas/aitoyntes-kai-dikaioychoi/adeies-diamonis/ ).
دەزگای پەنابەری پەسندەکات بۆ دەرچواندنی مۆڵەتی مانەوە ( ئیقامە)، کە لەلایەن پۆلیسی یۆنانی چاپ دەکرێت.
- دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی سەفەر “پاسپۆرت” کەوا ڕێگەت پێدەدات سەردانی ووڵاتانی تر بکە وەکو گەشتیار. ناتوانیت لەماوەی (6) مانگدا بۆ زیاتر لە 90 ڕۆژی ڕۆژمێری بمێنیتەوە لە ووڵاتێکی تری ئەوروپایی ( بۆ زانیاری زیاتر بفەرموون لێرەدا
https://migration.gov.gr/gas/aitoyntes-kai-dikaioychoi/taxidiotika-eggrafa/ ).
- دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ مۆڵەتی مانەوەی درێژخایەن “ئیقامەی ماوە درێژ” پاش تەواوکردنی 5 ساڵی یاسایی و مانەوە بە بەردەوامی لە ووڵات “بی پچڕان” وە جێبەجێکردنی هەموو مەرجە سەربارەکان وەك پێویستی یاسایی.
- توانای دەستگەیشتنت دەبێت بە گەلێك لە خزمەتگوزاریەکانی پەروەردە و خوێندن بە ڕادەیەکی فراوان، وەکو قوتابخانەکان و زانکۆکان و بەرنامەکانی ڕاهێنان، بە هەمان بوار و مەرج هەروەك بۆ هاووڵاتیانی یۆنانی.
- مافی کار کردنت هەیە وەك پیشەگەری سەربەخۆ کار بکەیت یان ئیشوکار و “بازرگان” ی خۆت دامەزرێنیت، بەپێی هێنانەدی سەرباری مەرجە پێویستیەکان بۆ جێبەجێکردنی هەر پیشەیەك بە جودا ( بۆ زانیاری زیاتر لێرەدا
https://drive.google.com/file/d/1b81ti4ICC8ST4psb8QB6-p331GtskSmA/view ).
- مافی دەستەبەرکردنی کۆمەکی چاودێری کۆمەڵایەتیت هەیە بەو مەرجەی کە هەموو ئەو مەرجانەی پەیوەست بەدی بهێنن کە یاسا پێشبینی دەکات.
- ئەگەر وەکو پەنابەر پەسەندکراوی مافی بە یەکگەیشتنەوەت هەیە لەگەڵ ئەندامانی خانەوادەکەت کە لە ووڵاتی ڕەسەنی خۆت ماونەتەوە، یاخود لە ووڵاتێکی تری سێیەم دانە. سودمەندەکان لە باری پاراستنی نێودەوڵەتی/لاوەکی ئەو مافەیان نییە.
- ئەگەر سودمەندیت لە مافی پاراستنی نێودەوڵەتی وە بەلایەنی کەم 7 ساڵ بە بەردەوامی ژیاویت بە یاسایی لە ووڵاتی یۆنان وە بەدیهێنانی هەموو مەرجە پەیوەستەکان بە تێکەڵاوبوون “داڕشتن” ی کۆمەڵایەتی هەروەك کە یاسا پێشبینیان دەکات، دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی یۆنانی (پڕۆسەی بەهاووڵاتیبوون). بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی یۆنانی لێرەدایە
( https://www.ypes.gr/g-g-ithageneias/arxiki-selida/ithageneia-form ).
ئەگەر منداڵتان هەیە کە لە یۆنان لەدایکبوونە وە خوێندنی سەرەتایی وە یان ناوەندیان تەواوکردوە لە یۆنان لەوانەیە مافی ڕەگەزنامەی یۆنانیان هەبێت بە مەرجە جیاوەزەکان، هەروەك لە بەندەکانی یاسادانانی پەیوەست پێشبینی دەکرێن.
Last update: 26/01/2021