ئەگەر باری پەنابەریێتیتان پێبدرێت ، مافی دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانیتان هەیە . ئەمه مانای ئەوەیە کە دەتوانن داواکاری پێشکه ش بکەن بۆ ئەندامانی خێزانەکەتان کە نیشتەجێی ووڵاتی خۆیانن یاخود لە ووڵاتێکی تری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپان کە بێنە ناو یۆنان و بە شێوەی یاسایی بمێننەوە.
❗ئاماژە دەدرێت کە ئەوانەی لەباری خاوەن پاراستنی لاوەکین ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دووبارە یه کگرتنەوەی خێزانی.
کێ بە ئەندامی خێزان دادەنرێت بە مەبەستی دووبارە یه کگرتنەوەی خێزانی:
ری دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەن بۆ:
- پیاوه کەتان/ ژنەکەتان کە تەمەنی لە سەروی١٨ ساڵە.
با ئاماژە بکرێت کە فرەژنی لە یۆنان دانی پیانانرێت. کەواتە ، ناتوانیت داواکاری دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەیت لە گەڵ زیاتر لە ژنێك.
- ئەو مناڵانەی کە خوار(< ١٨ ساڵ) ساڵن و ژنیان نەهێناوە یان شوویان نەکردوە کە بەرهەمتان هێناون لە گەڵ پیاوەکەتان/ ژنەکەتان ، بە لە خۆگرتنی ئەوانەش کە کردوتاننه مناڵی خۆتان ، بە جۆرێك کە هه ندێک له مه رجه یاساییه کانیان تێدا بێت.
- مناڵانی تری تۆ یان ئی مێرد / ژنەکەتان ، بە مەرجێك لە خوار تەمەنی هەژدە ساڵیدا بن وە هاوسه رگیریان نەکردبێت ،بە لە خۆ گرتنی ئەوانەش کە بوونەتە مناڵی ئێوە ، بە مەرجی ئەوەی کە سەرپەشتی تەواوەتی ئەوان دراوەتە ئێوە یان سەرپەرشتی تەواوەتی خراوەتە سەر پیاوەکەتان / ژنەکەتان بۆ مناڵەکانی ئەو.
- ئەو مناڵانەتان کە هاوسه رگیریان نەکردوە یان ئەوانه ی ئی مێردەکەتان / ژنەکەتان کە بە شێوه یه کی بابه تیانه ناتوانن خۆیان خزمەت بکەن بەهۆی باری تەندروستیانه وه.
- باوانتان (دایك و باوکتان) بە ومه رجه ی کە لە گەڵ ئێوە ژیابن لە هەمان ماڵدا وە ئەوکات لە لایەن ئێوەوە خزمەت کرابن بەر لە گەیشتنتان بە یۆنان وە هیچ پشتگیری خێزانی پێویستیان لە وڵاتی ڕەچەڵەکیاندا نەبێت.
- پیاوە / ژنە هاوژینەکه تان لە دەرەوەی هاوسه رگیری کە لە گەڵ پیاوەکە یان ژنەکە ماوەیەکی دوورودرێژ بە سەقامگیری پەیوەندیتان هەیە بە بەڵگەی پێویست -حاشاهەڵنەگر- ( بە پلەی سەرەکی بوونی مناڵ یان پێشینەی بەیەکەوە ژیان یان هەر جۆرە بەڵگەیەکی تری گونجاو) .
ئەگەر مناڵی بێ هاوه ڵیت (بێسه رپه رشتیاری) وە باری پەنابەرێتیت پێ دراوە، دەتوانیت داواکاری دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەیت بۆ:
- باوانت (دایك و باوکت) .
- سەرپەرشتیاری یاسایی خۆت یان ئەندامێکی تری خێزانەکەت، ئەگەر دایک و باوکت نەبێت یا ناتوانرێت شوێنپێی دایک و باوکت بدۆزرێتەوە.
بەڵگەنامە داواکراوەکان
ئەگەر داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکه یت لە ماوەی ٣ مانگدا له و کاته وه ی که بڕیاری په ناهه نده ییه که ت پێدرا یان تەمەنت لە خوار ١٨ ساڵە، پێویستت بە :
- کۆپییه کی دروستی بەڵگەنامەی سەفەری ئەندامانی خێزانەکەت .
- تازەترین بشت ڕاستکەرەوەی باری خێزانی (سورە قەیدی خێزان) کە پەیوەندی تۆ دەخاتەڕوو بە ئەندامانی تری خێزانەکەت لە گەڵ تەمەنیان .
- لە کاتێکدا داواکاری یەکگرتنەوە بە مناڵ پێشکەش دەکەیت کە ئێوە یاخود پیاوەکەتان / ژنەکەتان بە یاسا دەستنیشان کراون وەك سەرپەرشتیار (وەلی ئەمر) ، هەوەها پێویست بە بەڵگەی فەرمی دەکات کە لە فەرمانگەی تایبەتمەندی ئه و ووڵاته وه ده رده چێت د کە مناڵەکە لێی نیشتەجێیە ، کە پێداگری ئەوە بکاتەوە تۆبه ته واوه تی سەرپەرشتیاری مناڵه که یت .
ئەو بەڵگەنامانەی سەرەوە دەبێت لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی یۆنانه وه پشتڕاستکراوه بن (تەسدیق کراوبن)وه وەرگێڕدراوبن.
بۆ ئەوەی بپشکنن چی پێویستە بۆپشتڕاست کردنەوەی(تەسدیق کردن) بەڵگەکانتان کە لە ووڵاتانی جیاجیا دەردەچن ، سەردانی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان بکەن لێره.
ئەگەر داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەن لە دوای زیاتر لە ٣ مانگ لە وەرگرتنی بڕیاری باری پەنابەریەتی سیاسی ، پێویستان بەم بەڵگەنامه زیادکراوانه ی خواره وه هەیە:
- گرێبەستنامەی –عەقدی- پشتڕاستکراوی کڕینی خانوو یاخود گرێبەستی بەکرێگرتنی خانوو کە بتوانێ پێداویستەکانی نیشتەجێبوونی خێزانەکەی دابین بکات .
- کۆپی پاكکراوەی تۆماری داهاتی ساڵانە بەشی پێداوویستیەکانی خۆتان و خێزانەکەتان بکات ، (پێوویست بە کەمترین داهات دەکات بە گوێرەی ژمارەی ئەندامانی خێزان) .
- کۆپی به ڵگه ی بیمه ی کۆمه ڵایه تی ، کە ئەندامه کانی خێزانیش لەخۆبگرێت .
چۆن داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەن
دەبێت ڕاژە (واده) وەربگرن بۆ پێشکەش کردنی داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانی لە ڕێگەی خزمەتگوزاریە ئیلێکترۆنیەکانی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری.
- بچنە ناو ماڵپەڕی https://migration.gov.gr
- لە سەرەوە له لای ڕاستی لاپەڕەکه هەڵبژێرە : خزمەتگوزاریەکانی-e
- هەڵبژێرە :خزمەتگوزاریەکانی پەنابەری
- هەڵبژێرە: بەرنامەی ڕێکخستنی ڕاژە (واده)
- هەڵبژێرە : بۆ ” بەرەو ئۆفیسی هەرێمایەتی / بازنەی سەربەخۆی پەنابەری ” ئۆفیسی پەنابەری پەیوەندیداری ناوچەکەتان یاخود بازنەی پەنابەری بۆ خاوەن مافی پاراستنی نێو نەتەوەیی
- لە سەرەوە لای ڕاست ئەو زمانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت
- زانییاریەکانت پڕ بکەره وە و ” ناردن ” هەڵبژێرە.
بۆ خزمەتکردنتان ، ڕۆژی ڕاژە(واده)که ، تکامان وایه که کۆپی پاسەپۆرتی ئەندامانی خێزانەکەتان پێبێت کە داوای یه کگرتنه وه ی خێزانیان بۆده که ن.
ئه و ڕێکارانه ی که پێویسته په یڕه وبکرێن:
فەرمانگەی پەنابەری بانگتان دەکات بۆچاوپێکەوتن.
هەروەها بۆی هەیە لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگی ئەندامانی خێزانەکەتان بکەن بۆ چاپێکەوتنی کەسی وە هەرجۆرە بەدواداچونێکی پەیوەست بکەن بە مەبەستی سەرڕاستکردنەوەی پەیوەندیە خێزانیەکەتان .
بڕیاره که ده رده چێت و لە ماوەی نۆ مانگدا ئاگادار دەکرێنەوە .
لە دوای دەرچوونی بڕیاری ئەرێنی سەبارەت بە داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانی ، ئەندامانی خێزانەت دەبێت له لایه ن کونسوڵخانه ی ڕێگه پێدراوی یۆنانییه وه ( ڤیزا ) وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن گەشتی یۆنان بکەن .
❗تکا ئه که ین له بیرتان بێت کە ڕێکاری یەکگرتنەوەی خێزانی زۆر ئاڵۆ