
ئەزموونەکەت چۆن بووە لەوەتەی دەستت بە کارە نوێیەکەت کردووە لە ئوسترالیا؟
کارەکە زۆر قورسە وە پێویستی بەتوانای جەستەی زۆر هەیە. سیستەمی کارکردن تەواو جیاوازە لەوەی من دەمکرد لە کوردستان. هارڤی بیف کۆمپانیایەکی گەورەیە وە هاوبەشی زۆری هەیە. من هەمیشە زوو لەخەو هەڵدەستم دەچم بۆ کار. کۆمپانیاکە لەماڵی ئێمە نزیکە. لەسەر هەمووان پێویستە جلوبەرگی تایبەت لەبەربکەن. پێویستە من پێڵاوەکانم بگۆڕم و دەستەکانم بشۆم ، دواتر جلوبەرگی خۆپارێزی لەبەر بکەم. لێرە ئەوەندە گرنگی بە سەلامەتی و پاراستن دەدەن. هەمیشە سەلامەتی لە پێش هەموو شتێکەوەیە. دوای ئەمە سەرپەرشتیارەکەم ئەرکەکانی ئەو ڕۆژەم بۆ دەست نیشان دەکات لەگەڵ ئەو شوێنەی کە پێویستە کاری تێدابکەم .
وەک ئاماژەمان پێدا کارەکە قورسە، بەڵام لە هەمان کاتدا چەندین لایەنی ئەرێنی هەیە. هەموو چوارشەممەیەک پسوولەی مووچەکەم وەردەگرم. وردەکارییەکانی کاتی دەوام و پاداشتەکانم ڕوون کراوەتەوە. پارەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگوازرێتەوە بۆ ئەژماری بانکیم. هەرگیز خەمی ئەوەم نییە کە ئایا مووچەم پێدەدرێت یان نا. سەرەڕای ئەوەش، بەو پێیەی گرێبەستێکی جێگیرم هەیە، هەست بە ئاسایش دەکەم لە کارەکەمدا. ئەمەش یارمەتیم دەدات پلان بۆ داهاتووی خۆم و خێزانەکەم دابنێم.
چۆن ئەم کارەت دۆزییەوە لە ئوستڕالیا
چیرۆکی من ئەو کاتە دەستیپێکرد کاتێک کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکرتوەکان پەیوەندیان بەمنەوە کرد لە بارە ئەم دەرفەتە. ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنووریش لەگەڵ من لە پەیوەندیدابون وە هاوکاری منیان کرد تا ئەو کاتەی گەیشتمە ئوستڕالیا. وەك کەسێکی بێ ڕەگەزنامە و بە ڵگەنامەی فەرمی ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوومەوە. بەڵام بە هاوکاری کۆمسیاری باڵای پەنابەران توانیم خۆم تۆمار بکەم لە کاتەلۆگی بەهەرەدارانی ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور.
بەڕاستی ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور ئەرکی زۆریان کێشا لە یارمەتیدانی من و خێزانەکەم بۆ ئەوەی بتوانم بە شێوەیەکی یاسای بۆ وڵاتێکی تر بڕۆین وە یا ڕەزامەندی ئەو وڵاتەیان بەدەستهێنا. ئەوەی ئەوان بۆ ئێمەیان کرد باوەڕپێنەکراو بوو. ئەوە مانای زۆر دەگەیێنێت بۆ من. من هەرگیز نەم دەتوانی بگەمە ئێرە بەبێ پاڵپشتی بەرەدەوامی ئەوان.
لە تەواوی ماوەی پێشەکشکردنی داواکارییەکەم، ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور پشتگیری ماددی و مەعنەوی ئێمەیان کرد. ئەوان یارمەتی منیان دا بەسەر زۆربەی بەربەستەکان زاڵبم. هەرگیز پشتیان لەمن نەکرد. ئەوەی ئەوان بۆ منیان کرد باوەڕ پێنەکراو بوو تا ئەو ڕادەیەیی کە ناتوانم پێناسەی بکەم.
ئەم دەرفەتە چی دەگەیەنێت بۆ داهاتووتان؟

وڵات ئەو شوێنەیە کە تێیدا لەدایک دەبیت و مافی هاووڵاتیبوون و پاسپۆرت بەدەست دەهێنیت تێیدا. من وەک کەسێکی بێ ڕەگەزنامە ئەو مافانەم نەبوو. مافی خوێندنم نەبوو و مافی موڵکداریم نەبوو. کاتێک دەرفەتێکی لەم شێوەیەم بۆم ڕەخسا، ژیانم بە تەواوی گۆڕا. خەونێک بوو، خەونێک کە تەنانەت زەحمەت بوو بە خەیاڵیش بێتە دی، بەڵام هاتە دی!
سوپاس بۆ خوا خەونەکە لە ڕێگەی پشتگیری کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی (UNHCR) و ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور (TBB)و هەروەها هارڤی بیفەوە بوو بە ڕاستی. هەموویان پێکەوە کاریان کرد و یارمەتیان دام بگەمە ئێرە. بەڕاستی ئەمە باوەڕ پێنەکراو سەرسوڕهێنەربو، ، هەرگیز ناتوانم ئەمە لەبیر بکەم. لە ژیانمدا هەرگیز بیرم لەوە نەکردبویەوە کە بگەمە وڵاتێکی تر و ببمە هاوڵاتی ئەو وڵاتە.
چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆ ئەو پەنابەرانەی کە لە عێراقن و ئارەزووی بەدەستهێنانی دەرفەتی کاریان هەیە لەدەرەوە؟
هەر کەسێک ئارەزووی هەیە پێویستە دەستبەجێ ناوی خۆی تۆمار بکات لە ڕێکخراوێکی وەک ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور.
ئامۆژگاریم بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت ژیانی خۆی پەرەپێبدات ئەوەیە کە کار لەسەر باشترکردنی توانای زمانی ئینگلیزی بکات. زمانی ئینگلیزی زمانێکی نێودەوڵەتییە و لە هەموو شوێنێک بەکاردێت. لە هەموو شوێنێک و لە هەموو پۆستێکدا چەندین دەرگات بۆ دەکاتەوە. کەواتە، یەکەم شت کە دەبێت پێش ئەوەی ناوت تۆمار بکەیت لە ڕێگەی ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور ، ئەوەیە کە ئینگلیزیەکەت باشتر بکەیت بە سەیرکردنی فیلمی ئینگلیزی، زنجیرە تەلەفزیۆنییە ئینگلیزییەکان، خوێندنەوەی کتێب، و وەرگرتنی خولی ئینگلیزی، یان هەر ڕێگایەکی تر کە یارمەتیت دەدات بۆ باشترکردنی زمانی ئینگلیزیت. کاتێک دەتەوێت بچیتە شوێنێکی تر هەوڵبدە زمانەکە فێر بیت. پێویستە یارمەتی خێزانەکەت بدەیت بۆ ئەوەی ئەوانیش ئەو زمانە فێربن بۆ ئەوەی بە ئاسانی بتوانن تێکەڵی ئەو کۆمەڵگایە ببن.

دووەم خاڵ، پێش ئەوەی بچیتە شوێنێکی نوێ، پێویستە لێکۆڵینەوە لەسەر شوێنەکە و کولتوورەکە بکەیت، وە هەروەها چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکەکەیدا. فێرببیت چی گونجاوە و چی نەگونجاو. ڕەنگە شتێک بۆ تۆ گونجاو بێت، بەڵام دەکرێت سووکایەتیکردن بێت بۆ کەسانی تر. کەواتە، کاتێک دەچیتە شوێنێکی تر پێویستە ئاگادار بیت کە چ کولتوور و ئایینێک لەوێدا پراکتیزە دەکرێت، و چۆن لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیەدا تێکەڵ دەبیت.