لە ناوەڕاست و باشووری عیراق
پەنابەران و پەناخوازان دەتوانن ڕووخسەتی کارکردن لە وەزارەتی ناوەخۆی عیراق وەربگرن و بە یاسایی کار بکەن ئەگەر:
- تەمەنیان لە ١٥ ساڵ کەمتر نەبێت
- خاوەن کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوونی بەکار بن، کە پشکنینی خوێن و ڕەزامەندی ئاسایشیش لەخۆ دەگرێتەوە.
بە پێی یاسای ٩٥، هەرزەکارانی تەمەن (١٥-١٨) قەدەغەیە کاربکەن لە ئێواران و شەوان و ژێر زەوی و شوێنی بەرز، هەروەها بەپێی یاسای عیراقی پێویستە توانای جەستەیی بپێودرێت لەلایان پزیشک. ڕووخسەتی کارکردن هەمان مافی هاوڵاتیانی عیراق دەبەخشیت بە پەنابەران و پەناخوازان.
کارکردنی نافەرمی و نایاسایی دژی یاساکانی عیراقە، بەشداریکردن لە کاری نافەرمی دەتخاتە ژێر مەترسی لەدەست دانی مافەکانت، وەرگرتنی کرێی کەم، دەستبەسەرگرتن لەلایان هێزەکانی عیراقی و نێردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی.
سەبارەت بە پەنابەرە فەلەستینییەکان:
- ئەگەر خێزانەکەت هاتوونەتە عیراق لە ساڵی ١٩٤٨: ئەوا مافی ئەوەت هەیە لە هەردوو کەرتی حکوومی و کەرتی تایبەت کاربکەیت.
- ئەگەر خێزانەکەت هاتوونەتە عیراق لە ساڵی ١٩٦٧ یاخود دواتر: ئەوا تەنها مافی ئەوەت هەیە لە کەرتی تایبەت کاربکەیت.
لە هەرێمی کوردستانی عیراق
- ئەگەر بێ ڤیزا هاتوویتە ژوورەوە: هەڵگرانی کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوونی بەکار ( کە پشکنینی خوێن و ڕەزامەندی ئاسایش لەخۆ دەگرێت) دەتوانن وەک پەنابەر یاخود پەناخواز لە هەرێمی کوردستانی عیراق کار بکەن، بۆ ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی تەمانیان لە ١٥ ساڵ گەورەترە پێویستیان بە ڕووخسەتی کارکردن نابێت.
- ئەگەر لە ڕێگای ڤیزا هاتوویتە ژوورەوە: خاوەن کار پێویستە ڕووخسەتی کاردکردن بۆ دەربهێنێت لە وەزارەتی کارکردن و کارووباری کۆمەڵایەتی، پێویستە هەڵگری کارتی نیشتەجێبوونی بەکار بیت بۆ ئەوەی بتوانیت ڕووخسەتی کارکردن بەدەست بهێنیت. هەروەها، پێویستە خاوەن کار تۆمارت بکات لەگەل بەڕێوەبەرایەتی دڵنیابوونەوەی کۆمەڵایەتی ( إدارة التأمينات الاجتماعية)