بەپاڵپشتی پرۆژەی ناوەڕاست بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی (زانکۆی لویس، ڕۆما، ئیتاڵیا ) ساڵی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣
زەمالەی خوێندن بۆ پەنابەران و پەناخوازان کە لە ئێستادا لە عیراقدا نیشتەجێن بۆ بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس لەم بەشانەی خوارەوە
- بەڕێوەبردنی کار
- ئابوری و کار
- بەڕێوەبردنی زانشتی کۆمپیوتەر
- زانستی سیاسی، فەلسەفە و ئابوری
کاندیدە سەرکەوتوەکان زەمالەی خوێندنی تەواویان پێدەدرێت کە کرێی خوێندن ، هۆکارەکانی فێرکردن، تێچووی گەشتکردن لەگەڵ تێچووی خواردن و مانەوە لە ڕۆما لە خۆدەگرێت بۆ تەواوی ماوەی خوێندنەکە.
هەموو کۆرسەکانی خوێندن تەنها بە زمانی ئینگلیزی پێشەکەشدەکرێن
پێویستە لەسەرداواکارە شیاوەکان:
- فۆرمی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکانی هەبێت
- بڕوانامەی ئامادەیی(دواناوەندی) هەبێت لە نێوان ٢٠١٩ تا حوزەیرانی ٢٠٢٢
- توانای زمانی ئینگلیزی لە ئاستی B2 بێت (واتە ٥،٥ تا ٦+ لە ئایلتس)
ئێستا پێشکەشکردنی داواکاری بە شێوەیەکی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەردەستە تا ٣١ ی ئاداری ٢٠٢٢
https://forms.luiss.it/login?id_evento=130
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زانکۆی لویس بکە (https://www.luiss.edu/financial-aid-and-scholarships)
زانیاری زیاتر بەردەستە لە ڕێگەی لینکی “ بانگهێشتنامەی پەنابەران “ لە خوارەوەی لاپەڕەکە
کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدار نیە لە پرۆسەی پێشکەشکردن و هەڵبژاردنی زەمالەی خوێندنەکە
بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات سەردانی ماڵپەڕی بکە
https://services.unhcr.org/opportunities/ (بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە)