هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن
نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم چی یە؟
نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ئەو چارەسەرەیە کە هەڵبژاردن و گواستەنەوەی پەنابەران لە وڵاتی دووەم بۆ وڵاتی سیێەم لەخۆ دەگرێت، لە کاتێکدا کە وڵاتی سێیەم ڕازی بووە وەریانبگرێت وەک پەنابەر و بیانپاریزێت و یارمەتیان بدات و باری نیشتەجێبوونی هەمیشەییان پێ ببەخشیت. ئەم بارە هەمان مافی هاوڵاتیان دەبەخشێتە پەنابەرە هەڵبژاردراووەکان و خێزانەکانیان. هەروەها نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم دەرفەت دەداتە پەنابەران سەرئەنجام ببنە هاوڵاتی سروشتی وڵاتی سێیەم.
نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ماف نی یە، و پەنابەران ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم. ساڵانە وڵاتان چەند ژمارەێکی دیاریکراویان دەوێت لە پەنابەران، و ژمارەێکی کەمی پەنابەران دەگونجێن لەگەڵ پێوانەی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بۆ دووبارە نیشتەجێبوون، کەمتر لە %١ پەنابەران دووبارە نیشتەجێ دەکرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم.
ناتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ دووبارە نیشتەجێبوون. ئەگەر حاڵەتی تۆ هەڵبژێردرا بۆ نێشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، ئەوا کۆمسیاری پەنابەران پەیوەندیت پێوە دەکات.
کۆمسیاری پەنابەران ئەو کەسانە دیاری دەکات کە زیاترین پێویستیان بە دووبارە نیشتەجێبوون هەیە. هەر حاڵەتێک هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە پێی پێویست و هەڵبژاردنی کەسانی شایستە پەیوەندی بە بەرواری تۆمار لەگەڵ UNHCR نییە. ئەو زانیارییانەی لە کاتی تۆمار وەردەگیرێت بەکار دەهێندرێن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کەسەکە بە مەبەستی دووبارە نیشتەجێبوون. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کەسەکان هەڵدەبژێرێت بە پێیی پێویستی کەسەکان، بێ ڕوانین لە دۆخی یاساییان. دیاریکردنی کەسان وەک پەنابەر (دوای پڕۆسەی دیاری کردنی باری یاسایی) ئەوە ناگاینێت کە یەکسەر ڕەوانەی بەشی دووبارە نیشتەجێبوون دەکرێن.
وڵاتی سێیەم کۆتا بڕیار دەدات لە سەر پڕۆسەکە. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR تەنها پەنابەرانی شایستە دیاری دەکات بۆ دووبارە نیشتەجێبوون بە پێی پێوەرەکانی وڵاتی سێیەم و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات بۆ دیاری کردنی شایستەیی پەنابەر بۆ دوووبارە نیشتەجێبوون. دواتر UNHCR حاڵەتەکە ڕەوانە دەکات بۆ وڵاتی سێیەم و ئەوان دوا بڕیاری پرۆسەکە وەردەگرن.
دووبارە نیشتەجێبوون لە ڕێگای کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR بە خۆڕاییە واتا بێ بەرامبەرە (وەک هەر یارمەتێکی تر). هیچ لایەنێک و کەسێک ناتوانێت داوای پارە لە تۆ بکات بۆ دووبارە نیشتەجێبوون و هەر پڕۆسەێکی دووبارە نیشتەجێبوون.
ڕاگەیاندنی (هەواڵدان)ی فێل و ساختەکاری
پەناخوازان و پڕۆسەی دیاریکردنی باردۆخی پەنابەرا
- پەنابەران و پەناخوازان لە عیراق هەمان مافی پاڵپشتی و یارمەتی و خزمەتگووزاری پاراستنیان هەیە کە پێشکەش دەکرێت لەلایان کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR. هەروەها هەمان مافی گەیشتنیان هەیە بە فۆرمی یاسایی نیشتەجێبوون و خزمەتگووزارییەکانی حکوومەت.
- فۆرمی تۆماری کۆمسیاری پەنابەران UNHCR (بەکار)، جەخت دەکاتەوە لەوەی تۆ پێویستیت بە پاراستنی نێودەوڵەتی و یارمەتی هەیە وەک پەنابەر یاخود پەناخواز. هەردوو لە هەڵگری فۆرمی تۆماری پەنابەر و فۆرمی پەناخواز، هەموو جۆرە خزمەتگووزاری و پاڵپشتییە بەردەستەکانی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR وەردەگرن.
- ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی تۆمار کراون لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR لە عیراق پارێزراون لە ژێر دەستوور و یاسا و ڕیساکان، لەوانە یاسای پەنابەرانی سیاسی ١٩٧١. هەروەها پێویستە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکەن. پێشیلخستنی یاسای عیراقی لەوانەیە تووشی پڕۆسەی دادگا و دەست بەسەر گرتن و نێردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی بکات.
- پرۆسەی دیاریکردنی دۆخی یاسایی پەنابەر بریتییە لە بەڕێوەبردن یاخود پڕۆسەی یاسایی و بەرپرسیاریەتی حکوومەت یاخود کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن وەک پەنابەر لە ژێر یاسای نێودەوڵەتی و ناوەخۆیی.
- کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تەنها پڕۆسەی دیاریکردنی دۆخی یاسایی پەنابەر ئەنجامدەدات بۆ ئەو حاڵەتانەی بە فەرمی پێویستیان بە پڕۆسەی دیارکیکردنی دۆخی پەنابەری هەیە. پیویستی ئەم پڕۆسەیە لەسەر باردۆخی حاڵەتەکە ئەنجام دەدرێت