ئەو پانابەران و پەناخوازانەی تۆمارکراون لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR لە عیراق پارێزراون لە ژێر دەستووری عیراقی و یاسای پەنابەرانی ژمارە ٥١ ی ساڵی ١٩٧١. هەروەها پێویستە پەنابەران و پەناخوازان ئەو ئەرکانە جێبەجی بکەن کە لێیان داوا کراوە بە پێی یاسا و دەستوور. سەرپێچی کردنی یاسای عیراقی تووشی پڕۆسەی دادگا و دەستبەسەر گرتن و نێردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆت دەکات.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکانی بەردەستن بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و یارمەتی یاسایی بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەکانی شارستانی بۆ پەناخوازان و پەنابەرانی دانیشتووی نێۆ خێوەتگا و دەرەوەی خێوەتگا. هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکانی نوێنەراتی پەنابەران دەکەن لە کاتی دەستەبەسەر گرتن و پرۆسەی دادگایی.
هەروەها کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران یارمەتی پەنابەران و پەناخوازان دەدات لە بەدەست هێنانی بڕوانامەی شارستانی، بۆ نموونە بڕوانامەی لە دایک بوون بۆ ئەو منداڵانەی لەدەروەی نەخۆشخانە لە دایک بوونە، هەروەها بڕوانامەی مردن، و بڕوانامەی هاوسەرگیری و بڕوانامەی جیابوونەوە (تەڵاق) و بڕوانامەی بەخیوکردن.
بۆ نیگەرانییە بەپەلەکانی پاراستن، دەستبەسەرکردن، دەرکردن، و ترس لە دووبارە کۆکردنەوە، تکایە پەیوەندی بە هاوبەشە یاساییەکانمانەوە بکەن وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە:
- لە پارێزگای دهۆک: تکایە پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراوی ناحکومی هاریکارەوە بە ژمارە تەلەفۆنی 📞07508532209 یان لە ڕێگەی سەردانیکردنی ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی دهۆک لە ڕێگەی ئەم لینکە ناوەندەکانی دهۆک.
- لە پارێزگای هەولێر: تکایە پەیوەندی بکەن بە TDH Italy بە ژمارە تەلەفۆنی 📞075013973858 یان ئەم لینکە بکەن بۆ زانیاری زیاتر سەنتەری هەولێر.
- لە پارێزگای سلێمانی: تکایە پەیوەندی بکەن بە DHRD بە ژمارە تەلەفۆنی 📞 07511726754 یان سەردانی سەنتەرە کۆمەڵایەتیەکانی سلێمانی بکەنلە ڕێگەی ئەم لینکە سەنتەری سلێمانی.
- لە پارێزگای کەرکوک: تکایە پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراوی کوردستان بۆ چاودێری مافی مرۆڤ بە ژمارە تەلەفۆنی 📞 07517006836 (کورەک) یان سەردانی سەنتەری کۆمەڵایەتی کەرکوک بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکە ناوەندەکانی کەرکوک.
- لە پارێزگای بەغدا: تکایە پەیوەندی بکەن بە IRC بە ژمارە تەلەفۆنی 📞80095050 یان سەردانی سەنتەری کۆمەڵایەتی بەغدا بکەنلە ڕێگەی ئەم لینکە ناوەندەکانی بەغدا.
- لە پارێزگای نەینەوا: تکایە پەیوەندی بکەن بە TdH Italy بە ژمارە تەلەفۆنی 📞 07800747767 یان سەردانی سەنتەری TdH-Italy بکەنلە ڕێگەی ئەم لینکە ناوەندەکانی نینەوا.
- لە پارێزگای نەجەف: تکایە پەیوەندی بکەن بە IRC بە ژمارە تەلەفۆنی 📞80095050 یان سەردانی سەنتەری کۆمەڵایەتی نەجەف بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکە ناوەندەکانی -نەجەف
- لە پارێزگای ئەنبار: تکایە پەیوەندی بکەن بە IRC بە ژمارە تەلەفۆنی 📞80095050 یان سەردانی سەنتەری کۆمەڵایەتی ئەنبار بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکە ناوەندەکانی ئەنبار