خزمەتگووزاری تەندروستی

چاودێری پزیشکی

تەندروستی گشتی لە عیراق خزمەتگووزاری بێ بەرامبەر دەبەخشێت بە پەنابەران و پەناخوازان هەروەها خزمەتگووزاری پزیشکی بەشی فریاکەوتنیش دەگرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا کڕیێکی کەم تێبچێت.  

کارتی ڕوخسەتی نیشتەجێبوون (کاتی بەسەر نەچووبێت)  پێویستە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژ خایەنەکان.

خزمەتگووزارییە تەندرووستییەکان ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت: ڕاوێژکاری، خزمەتگووزاری فریاکەوتن، دەرمان، پشکنینی تاقیگە، پزیشكی ددان، پشکنینی گشتی، نەشتەرگەری، کوتان، چاودێری ئافرەتانی دووگیان، چاودێری منداڵان و دایکەکان.

کوتانی منداڵانی تازە لەدایک بوو  بەردەستە بێ بەرامبەر لە بنکەی چاودێری تەندروستی. ئەگەر منداڵێکت هەیە تەمەنی لە ٥ ساڵ بچووکترە یاخود ئافرەتێکی دووگیانی، ئەوا پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندرووستی بکەیت. خزمەتگووزاری لەدایکبوون بەردەستە لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون بەرامبەر تێچوێکی زۆر کەم.

نوخۆشخانە حکوومییەکان بە درێژایی ٢٤ کاتژمیر هەموو ڕۆژ کراوەن، هەروەها بنکە تەندرووستیەکان لە بەیانیانەوە کراوەن تاوەکو دوای نیوەڕۆ.

UNHCR  چیتر ناتوانیت خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی تەندروستی دەروونی و دەروونی کۆمەڵایەتی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەش بکەت.

ساڵانێکە ڕێکخراوی UNHCR و هاوبەشەکانی خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی تەندروستی دەروونی و دەروونی کۆمەڵایەتی پێشکەش بە پەنابەران و پەناخوازان دەکەن لە عێراق.

UNHCR سەرەتا پلانی دانابوو کە خزمەتگوزارییەکانی پاراستن بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە ماوەی چەند ساڵێکدا بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی پێبهێنێت، بە بەرزکردنەوەی دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان.

بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی ئێستای دارایی کە کاریگەرییان لەسەر UNHCR هەیە لەسەر ئاستی جیهانی هەروەها لە عێراقیشدا، UNHCR ناچارە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2025 خێراترکردنی کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی تەندروستی دەروونی و دەروونی کۆمەڵایەتی لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا، کە لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەشکرابوون.

بۆ ئەو منداڵ و خێزانانەی کە ئێستا خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی تەندروستی دەروونی و دەروونی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی هاوبەشەکانی UNHCR وەردەگرن: هەموو خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵان کە لەلایەن هاوبەشەکانی UNHCR پێشکەش دەکرێن لە 30ی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت..

  • حکومەت بەرپرسیارێتی سەرەکی سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی لە ئەستۆدایە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتە نیشتمانی و ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پەنابەران و پەناخوازان دەستیان بە خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بگات.
  • عێراق بەخشندەیییەکی بەرچاوی نیشانداوە لە میوانداریکردنی پەنابەران و پەناخوازان، ڕێگەی پێدان و دەستڕاگەیشتن بەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن دەسەڵاتداران ودەستگەتشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتیەکان و پەروەردەی گشتی حکومی.
  • UNHCR پابەندە بە داکۆکیکردن لە پەنابەران و پەناخوازان بۆ ئەوەی دەستیان بە هەمان ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پاراستن بگات وەک کۆمەڵگەی میواندار.
  • لە کاتێکدا کە خزمەتگوزارییە ڕاستەوخۆکانی UNHCR لە ڕێگەی هاوبەشەکانییەوە کۆتایی هاتووە، هاوکارییەکان لە ڕێگەی دەزگاکانی حکومەتەوە بەردەستن. تکایە پەیوەندی بەم هێڵە گەرمانەی خوارەوە بکەن:
  • لە هەرێمی کوردستانی عێراق: پەیوەندی بە 122📞 (هێڵی گەرمی تەندروستی دەروونی) بکەن یان بڕۆنە نەخۆشخانە حکومییەکان و بنکەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی لە ناوچەکەت.
  • باشوور و ناوەڕاستی عێراق: پەیوەندی بکەن بە ژمارە 911📞 یان سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی گشتی بکەن بۆ پاڵپشتی تەندروستی دەروونی.
  • ئێمە تێدەگەین کە زانیاری ناڕاست بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە و ببێتە هۆی سەرلێشێواوی. تکایە داوای زانیاری جێی متمانە لە سەرکردەکانی کۆمەڵگاکەتان بکەن، هەروەها بۆ هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار، سەرەدانی مالپەری UNHCR بکەن.
  • ئێمە پابەندین بە بەردەوامبوون لە هاوبەشکردنی هەر زانیارییەک کە ڕەنگە سوودی بۆ تۆ هەبێت.
  • تکایە بە بەردەوامی سەردانی ماڵپەڕی هاوکاری UNHCR بکەن یان فۆڵۆوی کەناڵی واتسئەپەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی نوێترین زانیاری.

تکایە یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی ئەم زانیاریانە لەگەڵ کۆمەڵگاکەتاندا هاوبەش بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی هەمووان ئاگادار دەکرێنەوە لە وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی سەرەوە و بزانن لە کوێدا داوای یارمەتی بکەن.