سکاڵاکان و سەرنجەکان و وەڵامەکانیان

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR  ژینگەێکی متمانەدار و ڕێزدار دابین دەکات بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی بکەیت

هەر کەسێک ئەگەر پرسیار، و ترس و سکاڵا و پێشنیاری هەبوو ئەوا دەتوانێت پەیوەندی بە کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بکاتن. هەر کەسێک ئەگەر ترس و گومانی هەبوو سەبارەت بە ئەگەری بوونی بەدکرداری لەلایان کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران یاخود کارمەندی هاوبەشەکانی بێ گوێدانە پلە و پایەی کارمەندەکە پێویستە یەکسەر هەواڵبدرێت.

بەدکرداری چی یە؟

گشت کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکانی بەستراون بە یاسای (ڕێزمانی) هەڵسوکەوت کردن. بەدکرداری ئەمانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:

  • چەوسانەوەی سێکسی و بەدڕەفتاری بەرامبەر کەسانی مەبەستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران؛
  • فێل (بۆ نموونە: هەڵبەستنی بروانامە)؛
  • گەندەڵی( بۆ نموونە: وەرگرتنی پارە لە پەنابەران و کەسانی تر )؛
  • دزی کردن (بۆ نموونە: دزیکردنی ئامێر و پارە)؛
  • هەراسان کردن بۆ نموونە (هەراسانی سێکسی)؛
  • توندووتیژی، هەڕەشە، و تۆڵەسەندنەوە؛
  • پشتگوێ خستنی یاسای ناوەخۆیی؛

بۆ پەیوەندی کردن بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە مەبەستی پاڵپشتی کەسی و یارمەتی:

چەندین بژاردە بەردەستن بۆ پێشکەشکردنی سکاڵاو سەرنج، بە پێی ئەوەی تۆ لە کوێ دەژیت، بۆ نموونە قوتی سکاڵا، وەڵامدانەوەی زانیاری، سەنتەری پاڵپشتی کۆمەڵگا، خۆبەخشانی کۆمەڵگا، یاخود کارمەندانی تایبەت بە وەرگرتنی سکاڵا.

هەموو خزمەتگوزارییەکانی کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى په‌نابه‌ران بەخۆڕایین. هەرگیز پارە مەدە.یاخود لە ڕێگای  پەیوەندی کردن بە نووسینگی سەرەکی کۆمسیار لە جنێڤا.

  • گشت پەیوەندییەکان بۆ سەنتەری زانیاری عیراق بێ بەرامبەرن
  • کارمەندی تەلەفۆن پرسیاری ژمارەی تۆمارت لێدەکات هەروەها داوات لێدەکات زمانی ئاخاوتن و رەگەزی کارمەندی تەلەفۆن هەڵبژێریت بۆ گفتووگۆ کردن.ئەگەر ژمارەی تۆمارت نەبێت، کارمەندی تەلەفۆن بەردەوام دەبێت لە قسە کردن و وەڵامی پێویستت پێشکەش دەکات و دواتر ڕەوانەی بەشی تۆمارت دەکات بە مەبەستی تۆمارکردن.
  • کارمەندانی سەنتەری زانیاری عیراق بە زمانی کوردی دیالێکتی (سۆرانی و بادینی) و زمانی عەرەبی و زمانی ئینگلیزی دەتوان ئاخاوتن بکەن.

گشت پەیوەندییەکان بە خۆڕایین و بە نهێنی دەمێنەوە