منداڵان و هەرزەکاران

منداڵانی کچ و کور ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ پێویستیان بە پاڵپشتی تایبەت هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستی جیاواز و  چارەسەر کردنی ئەو مەترسیانەی تێدەپەڕێنن بەهۆی تەمەنیان. پڕۆگرامی مندالان پێویستە جەخت بکاتەوە کەمنداڵان دەگەن بە خزمەتگووزاری پێوسیت بە پێی باشترین بەرژەوەندی منداڵ.

مەترسی لەسەر منداڵان:

مندالان لەوانەیە تووشی مەترسی بن لەسەر کامەرانی و تەندرووستیان، بۆ نموونە:

  • نەبوونی بڕوانامەی شارستانی و بڕوانامەکانی تر.
  • جیابوونەوە لە دایک و باوک و خێزان دوای یان لە کاتی گەشتی فڕۆکە یاخود لە کاتی جێگۆڕین.
  • چەوسانەوە و تووندوتیژی سێکسی. کچان زیاتر  تووشی تووندوتیژی سێکسی دەبن، بەڵام مندالی کوڕیش لەژێر مەترسی دا دەبن و کاریان لێ دەکات.
  • ناڕێکی زەینی و  پەرێشانی دەروونی.
  • سەربازگیری لەلایان هێزی چەکدار و گرووپی چەکدار.
  • فرۆشتنی منداڵ و قاچاخ کردن بە منداڵ.
  • تووندوتیژی جەستەیی و چالاکی زیانبەخش، کە لەوانەیە لە ماڵەوەش ڕووبدات.
  • بەکارخستنی منداڵ.
  • دەست بەسەرگرتن.

UNHCR  چیتر ناتوانیت  خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەش بکەت.

ساڵانێکە ڕێکخراوی UNHCR و هاوبەشەکانی خزمەتگوزاری تایبەتمەندی پاراستنی منداڵان پێشکەش بە پەنابەران و پەناخوازان دەکەن لە عێراق.

UNHCR سەرەتا پلانی دانابوو کە خزمەتگوزارییەکانی پاراستن بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە ماوەی چەند ساڵێکدا بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی پێبهێنێت، بە بەرزکردنەوەی دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان.

بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی ئێستای دارایی کە کاریگەرییان لەسەر UNHCR هەیە لەسەر ئاستی جیهانی هەروەها لە عێراقیشدا، UNHCR ناچارە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2025 خێراترکردنی کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵان لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا، کە لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەشکرابوون.

بۆ ئەو منداڵ و خێزانانەی کە ئێستا خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵان لە ڕێگەی هاوبەشەکانی UNHCR وەردەگرن: هەموو خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵان کە لەلایەن هاوبەشەکانی UNHCR پێشکەش دەکرێن لە 30ی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت..

  • حکومەت بەرپرسیارێتی سەرەکی سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی لە ئەستۆدایە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتە نیشتمانی و ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پەنابەران و پەناخوازان دەستیان بە خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بگات.
  • عێراق بەخشندەیییەکی بەرچاوی نیشانداوە لە میوانداریکردنی پەنابەران و پەناخوازان، ڕێگەی پێدان و دەستڕاگەیشتن بەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن دەسەڵاتداران ودەستگەتشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتیەکان و پەروەردەی گشتی حکومی.
  • UNHCR پابەندە بە داکۆکیکردن لە پەنابەران و پەناخوازان بۆ ئەوەی دەستیان بە هەمان ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پاراستن بگات وەک کۆمەڵگەی میواندار.
  • لە کاتێکدا کە خزمەتگوزارییە ڕاستەوخۆکانی UNHCR لە ڕێگەی هاوبەشەکانییەوە کۆتایی هاتووە، هاوکارییەکان لە ڕێگەی دەزگاکانی حکومەتەوە بەردەستن. تکایە پەیوەندی بەم هێڵە گەرمانەی خوارەوە بکەن ئەگەر هەر پرسیارێکتان هەیە کە پەیوەندی بە پاراستنی منداڵانەوە هەیە:
  • لە هەرێمی کوردستانی عێراق: پەیوەندی بکەن بە ژمارە 116📞 (هێڵی گەرمی پاراستنی منداڵ) یان سەردانی ناوەندەکانی پاراستنی منداڵی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکەن.
  • لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق: پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٩١١📞.
  • ئێمە تێدەگەین کە زانیاری ناڕاست بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە و ببێتە هۆی سەرلێشێواوی. تکایە داوای زانیاری جێی متمانە لە سەرکردەکانی کۆمەڵگاکەتان بکەن، هەروەها بۆ هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار، سەرەدانی مالپەری UNHCR بکەن.
  • ئێمە پابەندین بە بەردەوامبوون لە هاوبەشکردنی هەر زانیارییەک کە ڕەنگە سوودی بۆ تۆ هەبێت.
  • تکایە بە بەردەوامی سەردانی ماڵپەڕی هاوکاری UNHCR بکەن یان فۆڵۆوی کەناڵی واتسئەپەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی نوێترین زانیاری.

تکایە یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی ئەم زانیاریانە لەگەڵ کۆمەڵگاکەتاندا هاوبەش بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی هەمووان ئاگادار دەکرێنەوە لە وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی سەرەوە و بزانن لە کوێدا داوای یارمەتی بکەن.