چیرۆکی ئەمیر

سڵاو من ناو ئەمیرە لە بنەڕەتدا خەڵکی هەرێمی ئازەربایجانی ڕۆژئاوام لەئیران، حەوت ساڵی پڕ لە ئاڵنگاریم بەڕێکرد لە هەرێمی کوردستانی عیراق بەبێ ڕەگەزنامە.

ژیانم وەرچارخانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی کاتێك پرۆفایلی من لە لایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکانی ڕەوانەی رێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور  کرا، ئەو  ڕێکخراوەی کە پاڵپشتی کەسانی بەهرەمەندی وەك من دەکات. بە هۆی ئەزموونمەوە لە بواری پەرەپێدانی ماڵپەردا، تامەزرۆی دۆزینەوەی پلاتفۆرمێک بووم کە بتوانم لێهاتووییەکانم تێدا پڕاکتیزە بکەم.

دروستکردنی پڕۆفایل لەسەر ماڵپەری رێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور یەکەم هەنگاو بوو، بەڵام دەمزانی دۆزینەوەی کارێکی گونجاو

لەوانەیە زۆر بخایەنێت. لە کاتێکدا چاوەڕێی دەرفەتەکانم دەکرد لە رێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور، چالاکانە بەدوای خاوەنکارەکاندا گەڕام لەسەر لینکیدئین . هەر لە ڕێگەی ئەم تۆڕەوە بوو کە پەیوەندیم لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانیدا کرد کە پرۆگرامی سپۆنسەری ڤیزەی پێشکەش دەکرد و بەپەرۆشبوون بۆ دامەزراندنم.

سەڕەرای ئەمەش، ئەستنگێکی بێ هاوتا لەبەردەممدا هەبوو، لەکاتێکدا ئۆفەری کارەکەم دەستەبەرکرد، من پاسەپۆرت، بەڵگەنامەی سەفەرم نەبوو لە گەڵ ئەو داواکارییە سەرەکییانەی کە پێویستن بۆ ڤیزەی بەریتانیا. ئەم بارودۆخە هەم بۆ رێکخراوی بەهرەدارانی بێسنووریش کێشە بوو. بەتێگەیشتن لە ئالۆزی کەیسەکەم، خاوەنکارەکەم تیمی یاسایی خۆیان ڕاسپارد تا لەگەڵ رێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور و دواتر لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هەماهەنگی بکەن بۆ سەیرکردنی کەیسەکەم.    

دوای چەند مانگێک لە پەیوەندیکردن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بەریتانیا و ڕاوێژکردن لە گەڵ پەرلەمانی بەریتانیا گەیشتن بە بڕیارێکی گرینگ و ناوازە. ڕێگەم پێدرا کە دواکاری ڤیزا پێشکەش بکەم بەبێ پاسپۆرت. رێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور ڕێنمایی بەنرخیان پێشکەشکردم، هەماهەنگیان لەگەڵ پارێزەری خاوەن کارەکەم کرد بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکەم، وە هەروەها کۆبۆنێکیان پێدام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی ئینگلیزی پیرسن PTE.  

سەرەڕای ئاڵۆزییەکان، کۆڵنەدانەکەمان سوودی هەبوو، هەواڵێکی زۆر خۆشم پێگەیشت: ڤیزاکەم پەسەندکرا! من بووم بە یەکەم کەس کە گەشت بکەم بۆ بەریتانیا لەڕێگەی ڤیزەی کار بەبێ پاسپۆرت، بەو پێیەی ڤیزاکەم لەگەڵ بەڵگەنامەی گەشتکردنی یەک سەرە بەیەکەوە دەرچوون.

لەگەڵ گەیشتنمان بۆ بەریتانیا، ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور و خاوەنکارەکەم ڕۆڵی گرنگیان بینی لە یارمەتیدانی من و هاوسەرەکەم بۆ نیشتەجێبوون، وەك پێشکەشکردنی پشتگیری لە دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی و یارمەتیدان لە ئەرکە سەرەکییەکانی گواستنەوە.

بەهۆی پەیدانکردنی ئەزموون لەم گەشتە ناوازەیەدا ، بەئەرکی خۆم دەزانم هاوکاری کەسانی تر بکەم.بۆیە دوای پێشکەشکردنی داواکاری وەک ئەندامی لیژنەی بەشداربوانی پێشووی ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور وەرگیرام، لەوێدا ساڵێکم تەرخان کرد بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی تر و ئەو کەسانەی کە ڕەگەزنامەیان نیە  بۆ دۆزینەوەی ڕێگای دروست بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونی خۆم.   

سەرەڕای بەربەستەکان کە وەک یەکەم کەس ڕووبەڕووی بوومەوە لە دۆخی مندا،  بەپاڵپشتی ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور و سوربوونی خۆم توانیم هیوا بگۆڕم بۆ واقیع.

من ئەوڕۆ لە بەریتانیا وەک پەرەپێدەری ماڵپەڕەکان لە کۆمپانیایەکی گەشەپێدان بەردەوامم لە گەشەکردن و بەرەوپێشچوون. ئێستا خاوەنی بەڵگەنامەی گەشتکردنم لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە، کە ئازادی گەشتکردنم پێدەبەخشێت- شتێک کە هەرگیز ڕۆژێک بە خەیاڵم دانەدەهات.

گەشتەکەم بەڵگەیە لەسەر ئەو ڕاستییەی کە بە بەردەوامی و ڕێنمایی و پشتیوانی، تەنانەت ئەو دۆخانەی کە پڕن لە ئاڵنگاری دەتوانن سەرەتا و دەرفەتی نوێ بەدوای خۆیاندا بهێنن. سەرەکیترین شت کە لە چیرۆکەکەمەوە وەریبگریت ئەوەیە کە هەرگیز هیوا لەدەست نەدەیت و ماندوو نەناسانە  کاربکەیت بۆ گەیشتن بە خەونەکانت.