کارکردن لە عیراق

مۆڵەتی کار بۆ پەنابەران و پەناخوازان

لە عێراق، پێویستە پەناخوازان و پەنابەران مۆڵەتی کار بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی لە بواری کارکردندا دابمەزرێن. بڕوانامەی UNHCR جێگەی مۆڵەتی کار ناگرێتەوە.

پەناخوازان و پەنابەرانی تۆمارکراو لە **لیژنەی هەمیشەیی کاروباری پەنابەرانی سیاسی (PC-MOI)**ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەوانەی هەڵگری کارتی PC-MOIن، بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

لە هەرێمی کوردستان، ئەو پەناخوازانەی هەڵگری ناسنامەی کەسین (PIC)، پێویستە داوای مۆڵەتی کار بکەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بچنە ناو بازاڕی کارەوە.

تێبینی: لە ڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراوە خەڵکی لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە کار بکەن. بەڵام، کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەیە لە هەلومەرجی مەترسیدار یان ناتەندروستدا کار بکەن.

٢. داواکارییە فەرمییەکان بۆ دەرکردنی مۆڵەتی کار لە عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان):

  • نووسراوی فەرمی لە خاوەنکارەوە کە داوای دامەزراندنی کەسەکە دەکات.
  • بەڵگەنامەکانی ناسنامەی کەسی، کۆپییەکی پاسپۆرت لەگەڵ مۆری هاتنەژوورەوە بۆ عێراق، و ٢ وێنەی کەسی بە باکگراوندێکی سپی.
  • کۆپی پاسپۆرت، بە ڤیزای هاتنەژوورەوە و مۆری هاتنەژوورەوەشەوە.
  • ناسنامەی دەرچوو لەلایەن PC-MOI.
  • گرێبەستی کار کە لەلایەن هەردوو لایەنەوە واژۆ کرابێت.
  • پشکنینی پزیشکی کە پشتڕاستی بکاتەوە داواکار تەندروستی باشە و نەخۆشی گوازراوەی نییە.
  • فۆرمی داواکاری مۆڵەتی کار لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی (MOLSA).
  • لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە وەزارەت داوای ڕەزامەندی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆ بکات پێش دەرکردنی مۆڵەتی کارەکە.

بۆ زانیاری زیاتر: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی – عێراق

٣. داواکارییە فەرمییەکان بۆ دەرکردنی مۆڵەتی کار بۆ کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق:

  • پێویستە کۆمپانیاکە مۆڵەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆی هەبێت بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.
  • پێویستە کۆمپانیاکە پارەی بارمەتە (تەئمینات) لە بانک دابنێت.
  • دەبێت گرێبەستی کار بۆ هەر کرێکارێک لە بەڕێوەبەرایەتی کار پڕبکرێتەوە.
  • دەبێت داواکارییەک لە لایەن کرێکارەکەوە هەبێت بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان لە لایەنێکی تر جگە لە کۆمپانیای هێنانی کرێکارەکە، و بەڵگەنامەکان پێشکەش بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێن.
  • پێویستە کۆمپانیاکە ڕیکلامێکی لە ڕۆژنامەیەکی فەرمیدا بڵاوکردبێتەوە دەربارەی هەلی کارەکە، و داواکاری کۆمپانیاکە قبوڵ دەکرێت ئەگەر هیچ کرێکارێکی ناوخۆیی بەردەست نەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە.

بەڵگەنامە پێویستەکان:

  • ناسنامەی کەسی و کۆپییەکی پاسپۆرت.
  • گرێبەستی کار لە نێوان کرێکار و شوێنی کار.
  • بڕوانامەی پاکانە (ئەستۆپاکی) لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
  • کەفالەتی کەسی.
  • مۆڵەتی کۆمپانیا بۆ هێنانی کرێکاری بیانی.
  • ڕیکلام لە ڕۆژنامە یان ماڵپەڕی هەلی کار.
  • نووسراوێک لە سەندیکای کرێکاران.
  • پسوڵەی دانانی پارەی بارمەتە لە بانک و ٤ وێنەی کەسی ڕەنگاوڕەنگ.

بۆ زانیاری زیاتر: منح اجازة عمل للعمالة الاجنبية | خزمەت