توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس بریتییە لە هەڕەشەکردن لەسەر ژیان و درووستبوونی کێشەی تەندروەستی و مافی مرۆڤ و پاراستن.
هیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ ئەوەی هەواڵ بدەیت و داوای یارمەتی بکەیت
توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس چی یە؟
واتا توندووتیژی جەستەیی و هەستی، لە ڕێگای هێز(زبڕ)، ناچار کردن، هەڕەشە کردن، و فێل، بەرامبەر کەسێکی تر بەهۆی ڕەگەزیانەوە. لەگەڵ ئەوەی زۆربەی قوربانیان و ڕزگاربووان ئافرەت و کچن، بەڵام دەکرێت پیاوان و کوڕانیش بناڵێنن بەدەست توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس.
جۆرەکانی توندووتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس:
- لاقە کردن: واتا نەویستن و ڕازینەبوون بە کردنی سێکس، ئەمە هەروەها سێکس کردن لەگەڵ منداڵانی ژێر تەمەنی ١٨ دەگرێتەوە.
- توندووتیژی سێکسی: هەر جۆرە هەڕەشە کردنێک کە ڕەزامەندی کەسی بەرامبەری تێدا نەبێت، لە کاتی هاوسەرگیریش دەگریتەوە. هەروەها سێکس کردن لەگەڵ منداڵی خوار ١٨ ساڵ، خەتەنە کردنی کچان، بەد بەکارهینانی سێکسی و هەراسان کردن بەزۆر لێکردن بۆ کارکردنی سێکسی ئەمانە هەمووی لەخۆ دەگرێت.
- توندووتیژی جەستەیی: واتاهەرەشەکردن یاخود ئازار دانی جەستەیی، لە ڕێگای چەک یاخود بێ چەک. هەروەها لێدان و مستەکۆلە و پال کردن و کوشتن لە خۆدەگرێت.
- هاوسەرگیری بە زۆری: واتا ئەو کەسە ڕازی نییە بەم هاوسەرگیرییە.
- هاوسەرگیری پێشوەخت: هەر جۆرە هاوسەرگیرێکی منداڵانی ژێر تەمەن ١٨ لە هەر جۆرە ڕەگەزێک بن.
- بێبەش کردن لە خزمەتگوزاریەکان: واتا جیاکردنەوەی کۆمەڵایەتی و ئابوورەی هەروەها بێبەشکردن لە خوێندن، خزمەتگووزاری تەندروەستی (وەک دژە سک پڕبوون)، کارکردن و مافی سەرەکی.
- زیان لێدانی دەروونی و هەستی: سزادانی دەروونی و هەستی، بۆ نموونە هەڕەشەکردن و زیان لێدان و تڕۆکردن (آهانة) و بێ ڕێزی کردن و شەرمەزار کردن یاخود دوورکردنی کەسێک لە خێزان و هاورێکانی. لەگەڵ ئەوەشدا هەرەسان کردنی زارەکی و تێکدانی ڕێز لە ڕێگای هێما و نووسین دەگرێتەوە.
ئەم جۆرە تووندووتیژیانە لەوانەیە لە نێوان خێزان و کەسانی نزیک ڕووبدات. تاوانکار لەوانەیە بێگانە بێت، ناسیاو بێت، ئەندامی خێزان بێت یاخود نزیک بێت وەک ئەندامی خێزان. بێگوێدان لەوەی لە یەک ماڵ دەژین یان نا.
خزمەتگووزاریەکانی چارەسەر کردنی توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس
کۆمسیاری بەڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنی تر چارەسەری هۆی سەرەکی و توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس دەکات. هەروەها خزمەتگووزاری چارەسەری کەسی و پاڵپشتی دەروونی پێشکەش بە ڕزگاربوان دەکات.
خزمەتگووزارییەکان ئەمانەی خوارەوە و زیاتر دەگریتەوە:
- شوێنی سەلامەت بۆ ئافرەتان و کچان و کۆمەڵگا.
- چارەسەری کەسی بۆ ڕزگاربووانی توندووتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس، وەک ناردنی حاڵەت.
- پاڵپشتی دەروونی و خزمەتگووزاری یاسایی لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی توندوتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس
- بەهێزکردنی کەسانی لە مەترسی و ڕزگاربووانی توندووتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس و دیاریکردنی هەڵسووکەوتی خراپ و نەریەتی کۆمەڵگا.
چۆن داوای یارمەتی دەکەیت؟
تێپەڕ بوون بە توندووتیژی لەسەربنەمای ڕەگەز(جێندەر) و سێکس هەرگیز هەڵەی تۆ نیە
ئەگەر هەست دەکەیت لە ژێرهەڕەشەکردن و تووندوتیژی دایت، هەوڵبدە و داوای یارمەتی لە کەسێک بکە کە متمانەت پێی هەبێت. هیچ کاتێک زۆر درەنگ نیە بۆ ئەوەی داوای یەرمەتی بکەیت.
مافی ئەوەت هەیە یارمەتی وەربگریت و باردۆخەکە بوەستێنیت. پێویست ناکات هەوڵبدەی بە تەنیا کیشەکە چارەسەر بکەیت.
ئەگەر بەهەر جۆرێک زیانت پێگەیشتووە، هەرچەندە ئەگەر بچووکیش بێت بێدەنگی بشکێنە.
بۆئەوەی هەواڵ بدەیت و داوای یارمەتی بکەیت:
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستانی عیراق
١١٩
بۆ زانیاری زیاتر و ڕێبەر سەبارەت بە چۆنیەتی هەواڵدان لەسەر چەوسانەوەی سێکسی و بەد ڕەفتاری لەلایان کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران یاخود هاوبەشەکانی تکایە پەنجە بە ئێرە دابگرە.