وەک ئاگادارن بەرپرسانی حکومەت سەرژمێرییەکی سەرتاسەری وڵات ئەنجام دەدەن بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر هەموو کەسێک لە عێراق. پەنابەران و پەناخوازانیش دەخرێنە ناو سەرژمێریەکەوە.
بەشداری کردنی ئێوە گرنگە.
ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانن:
وردەکارییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ: قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی 19 ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو 21 ی تشرینی دووەم جێبەجێ دەکرێت بۆ ئاسانکردنی سەرژمێری. بۆ بە بیرهێنانەوە، پەنابەران و پەناخوازان دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن.
گەیشتن بە خزمەتگوزاریەکان: کارمەندانی رێگەپێدراو بەردەوام دەبن لە یارمەتیدان لە هەر شوێنێک پێویست بێت، بۆیە خزمەتگوزارییە پێویستەکان لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا بەردەست دەبن.
هاوکاری ئێوە: داواتان لێدەکەین کە هاوکاری تیمی سەرژمێری بکەن بە پێدانی زانیاری و بەڵگەنامەی پەیوەندیدار لە کاتی داواکردندا.
بۆ زانیاری زیاتر بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن
https://www.facebook.com/watch/?v=1573472653606822&rdid=NkJm93cXasn9WFYE