پاش ئامادەکردنی بەڵگەنامەکانی شوێنی سەرەکی بۆ منداڵانی تازە لەدایکبووی پەنابەر، خێزانەکان زانیاری منداڵەکانیان دەخەنە ناو نامیلکەی خێزانی سوری یان داوا لە کەسوکارەکانیان دەکەن لە سوریا (یان بریکار یان پارێزەر بەکرێ بگرن) بۆ ئامادەکردنی بەڵگەنامەکان لە جیاتی ئەوان. لەم پرۆسەیەدا، هەندێک زانیاری منداڵان بە نادروستی تۆمار دەکرێن، وەک هەڵە لە بەرواری لەدایکبوون و لە هەندێک حاڵەتدا هەڵە لە ناوەکاندا. لە ئەنجامدا، ژمارەیەکی زۆر حاڵەت هەیە کە بەرواری لەدایکبوون لەسەر پاسپۆرت یان نامیلکەی خێزان جیاوازە لەگەڵ ئەو بەروارەی کە لە بەڵگەنامەی لەدایکبوونی عێراق دەرچووە و بڕوانامەی کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران.
لێکەوتەکان/دەرئەنجامەکانی زانیاری نادروست
١- تۆمارکردنی منداڵ لە ئاستی دروستی خوێندن: لە کاتێکدا دەستگەیشتن بە خوێندن کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نییە، بەڵام بەرواری لەدایکبوونی هەڵە کاریگەری لەسەر تۆمارکردنی منداڵان لە ئاستی دروستی خوێندنگە هەیە. ئەمە زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان لە پۆلەکانی کەمتر لە تەمەنی ڕاستەقینەیان تۆمار بکرێ.
٢- ناکۆکی لە زانیاری بایۆداتا: ناتەبایی دەبێتە هۆی جیاوازی لە زانیاری بایۆداتا و بەڵگەنامەکانی ناسنامەی ناکۆک. خێزانەکان دەتوانن تەنها لە کاتی چاوپێکەوتنەکانی باڵیۆزخانە یەکگرتنەوەی خێزاندا چارەسەری ئەم ناکۆکیانە بکەن، کە لەوانەیە ئاڵۆزی زیاتر دروست بکات.
چی بکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشەکان
- بەراوەرد کردنی تەواوی بەرواری لەدایکبوون و ناوی منداڵەکە وەک لە بەڵگەنامەی لەدایک بوونی دەرچوو لە عێراق هاتووە بۆ دەسەڵات یان خزمەکان (یان بریکارەکانی بەکرێگیراو) لەکاتی زیادکردنی منداڵەکە بۆ نامیلکەی خێزان لە سووری
- دڵنیا بەوە لەوەی کە نامیلکەی خێزانی سوری کە بەرواری لەدایکبوون و ناوی منداڵەکەی تێدایە رێک وەک لە بەڵگەنامەی لەدایک بوونی دەرچوو لە عێراق پیشانی دەدا.
بۆ کوێ بڕۆیت ئەگەر ئەم بەرکەوتەت هەبوو و دەتەوێ زانیاری بایۆ داتا چارەسەر بکەی
ئەگەر زانیاری بەڵگەنامەی لەدایکبوونی منداڵەکەت هاوشێوە نیە لەگەڵ بڕوانامەی کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران ، تکایە دەستبەجێ داوای گۆڕینی زانیاری داتای بکە لە ڕێگە فۆرمی کۆبۆی کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران. لە بیرت بێت:
- – بەگوێرەی سروشتی جیاوازێکان، لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتی بچوکدا تیمی تۆمارکردن پشتگیری زیاتری بوێت، ، لەوانە پشتگیری ئاسایش.
- – جیاوازی پرۆسەکە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر دەگۆڕێت. بۆ ناتەبایی بچووکەکان، تیمی تۆمارکردن کۆمسیاری باڵای نەتەوه یەکگرتوەکان بۆ کارووباری پەنابەران لەوانەیە یارمەتیت بدات لە ڕاستکردنەوەی زانیاری داتای ڕاستەوخۆ بەبێ پێویستی بە پشتگیری زیادە.