کۆتایی هێنان بەپرۆگرامی گواستنەوەی قوتابیانی پەنابەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

دەستپێکی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCRو هاوبەشەکانی INTERSOS و NRC چیتر بەردەوام نابن لەپشتگیریکردنی کرێی گواستنەوە بۆ قوتابیانی پەنابەر.

بۆ زانیاری زیاتر فلایرەکانی خوارەوە دابەزێنە.

دان بەوەدا بنێین کە لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا،

– يعتبر اللاجئون جزءًا من المجتمع المضيف.

– پەنابەران بەشێکن لە کۆمەڵگەی خانەخوێ.

– ڕۆڵی UNHCR ئەوەیە دڵنیابێت کە حکومەت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ پەروەردەی پەنابەران.

– مافی پەروەردە دەبەخشرێت و منداڵانی پەنابەر لە کۆمەڵگەی خانەخوێدا بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. گرنگە ئەوە بگەیەنین کە جیاواز لە هەندێک وڵات، لە  هەرێمی کوردستانی عێراق، منداڵانی پەنابەر بە یەکسانی دەگەن بە پەروەردەی کوالیتی ، کە مافێکی سەرەتایی مرۆڤە.

دان بە ڕۆڵی کۆمەڵگادا بنێن،

دایبابان، کۆمەڵگەی بەرفراوانتر و کۆمەڵەی دایبابان و مامۆستایانی ناو قوتابخانە (PTAs) دەبێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە دڵنیابوون لەوەی کە هەموو منداڵان، بە منداڵانی پەنابەریشەوە،  چێژ لە مافی خوێندنیان وەربگرن. ئەم بەهێزکردنە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە کە دەبێت هەموومان پابەندی بین.

–  هۆکاری کۆتاییهێنان بە بەرنامەی گواستنەوەی قوتابخانە دەستنیشان بکە. ڕوونی دەکاتەوە ئەم کۆتاییهێنانە دڵنیایی دەدات کە منداڵانی پەنابەر هەمان مافیان هەبێت بۆ ئەو پرۆگرامانەی کە بۆ کۆمەڵگەی خانەخوێ بەردەستن و بە پێچەوانەوە.

–  ئاماژە بە گفتوگۆی گروپی بکە کە لە مانگی ئایاردا ئەنجامدرا بۆ وەبیرهێنانەوەی کۆمەڵگا کە بڕیارەکە لە ڕێگەی پرۆسەیەکی بەشداربوون دراوە. ئەم پرۆسەیە دایک و باوکانی کاریگەر، دایک و باوکانی خۆرێکخراو، بەرپرسانی پەروەردەی حکومی، PTAs و بەڕێوەبەرانی قوتابخانە دەگرێتەوە، دڵنیابوون لە تێگەیشتنی فراوان، هەڵسەنگاندنی مەترسی و گەڕان بەدوای چارەسەری جێگرەوە. لەم پرۆسەی بڕیاردانەدا دەنگتان بیسترا و ڕەچاو کرا.

–  بۆ زانیاری زیاتر بگەڕێوە بۆ پەیامە سەرەکیەکان و پرسیارە باوەکان.

–  هانی بەشداربووان بدەن پرسیاری نوێ بخەنە نێو بەرنامەی کاری دابینکراو. پرسیارەکانت گرنگن و لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ دابینکردنی باشترین پەروەردە بۆ هەموو منداڵان ڕەچاو دەکرێن.

پەیامە سەرەکیەکان

مافەکانی خۆت بزانە

پەروەردە مافێکی سەرەتایی مرۆڤە کە لە پەیماننامەی مافەکانی منداڵی ساڵی 1989 و پەیماننامەی پەنابەرانی ساڵی 1951 دا هاتووە. پەروەردە منداڵان و گەنجانی پەنابەر دەپارێزێت لە بەزۆرەملێ لە گروپە چەکدارەکان، کارکردنی منداڵان، چەوساندنەوەی سێکسی و هاوسەرگیری منداڵان. پەروەردە هەروەها خۆڕاگری کۆمەڵگا بەهێز دەکات.

مافی خوێندن لە هەرێمی کوردستانی عێراق – سیاسەتی تێکەڵاوبوونی پەروەردەی پەنابەران (REIP)

لە ساڵی 2022دا، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان REIP پەسەند کرد، بۆ دەستەبەرکردنی گەیشتن بە سیستەمێکی پەروەردەیی کوالیتی و گشتگیر بۆ هەموو منداڵان. سیاسەتی تێکەڵاوبوونی پەروەردەی پەنابەران (REIP)ڕێگە بە منداڵانی پەنابەر دەدات لە قوتابخانەی حکومی ناونووس بکرێن و لە هەمان پۆلی منداڵانی کۆمەڵگەی خانەخوێ بخوێنن و لە مامۆستایانی خانەخوێ و پەنابەران فێر ببن.

ڕۆڵی خۆت بزانە وەک هەڵگری ئەرکێك

–  حکومەت و دەسەڵاتە خۆجێییەکان: وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگەی سیاسەتی یەکخستنی پەروەردەی پەنابەران، هەڵگری ئەرکە وشانازی دەکات لە دەستەبەرکردنی دەستگەیشتنی منداڵانی پەنابەر بە خوێندن. بەخشندەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێهاوتایە چونکە زۆرێک لە منداڵانی جیهان ناتوانن بگەن بە خوێندنی سەرەتایی.

– :UNHCR ڕۆڵی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دڵنیایی دانە لەوەی کە حکومەت ئەم پابەندییە جێبەجێ دەکات لە ڕێگەی داکۆکیکردنی بەردەوام.

–  دایبابان: گرنگە جەخت لەوە بکەینەوە کە دایک و باوکان، مامۆستایان، ئەندامانی کۆمەڵەی دایک و باوکان و ئەندامانی کۆمەڵگەی پێگەیشتووان بە یەکسانی ئەرکیان هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەموو منداڵان دەستیان بە پەروەردە وفێرکردن دەگات.

تۆ وەک دایک و باوک ئەرکێکی تایبەتت هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابیت کە منداڵەکانت سوودمەند دەبن لە مافی خوێندن.

ئێوە ئەندامێکی یەکسانن لە کۆمەڵگەی خانەخوێی خۆتدا

سیاسەتی تێکەڵاوبوونی خوێندنی پەنابەران لە کوردستان لەسەر پەنابەران و ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێدا جێبەجێ دەکرێت. وەک ئەندامێکی یەکسانی کۆمەڵگە، دایک و باوکانی پەنابەر دەبێت وەک ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ دەستیان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بگات و میکانیزمی هاوشێوە خۆگونجاندن بگرنەبەر.

هۆکاری ڕاگرتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی قوتابخانە بزانە

لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، پرۆگرامی گواستنەوەی قوتابخانە تەنها پاڵپشتی منداڵانی پەنابەری کردووە. سەرەتا ئامانجی پرۆگرامەکە دڵنیابوون بوو لەوەی منداڵانی پەنابەر کە لە ناوچە دوورەدەستەکان دەژین بتوانن بچنە قوتابخانەی پەنابەران لە کەمپەکان یان ناوچە شارییەکان. لەگەڵ  REIP، منداڵانی پەنابەر دەتوانن بە نزیکترین قوتابخانەی حکومی بگەن.

تکایە لەبیرت بێت کە سیاسەتی تێکەڵاوبوونی پەروەردەی پەنابەران هەموو بوارەکانی وەزارەتی پەروەردە و سیاسەتەکانی پەروەردەی فەرمانگەکانی دەگرێتەوە.

– حکومەت لیژنەی گواستنەوەی قوتابخانەی لە هەر پارێزگایەک دامەزراند بۆ ئەوەی قوتابخانەکان، بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و دایک و باوکانی کۆمەڵگەی خانەخوێ بتوانن کۆمپانیای پاس یان شۆفێر هەڵبژێرن.

– وەک ئەندامانی کۆمەڵگە، دایبابانی پەنابەران لەم میکانیزمەدا بەشدارن و دەتوانن هەمان خزمەتگوزاری گشتی بە یەکسانی لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ بەدەست بهێنن.

دەربارەی پرۆسەی بڕیاردان بزانە.

UNHCR  لە عێراق لەگەڵ ئەندامانی پەنابەران و کۆمەڵگاکانی خانەخوێ، دایبابان و مامۆستایانی ناو قوتابخانە PTA، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و هاوبەشەکانی پەروەردە ڕاوێژی بەشداری کردووە. UNHCR نیگەرانییەکانی ئێوەی وەرگرتووە و دڵنیایی دەدات کە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانت، PTAs، هاوبەشەکانی پەروەردە و حکومەت لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. هەموو ئەم هۆکارانە لە دواوەی بڕیاری ڕاگرتنی بەرنامەی گواستنەوەی قوتابخانە بوون.

ئەو پرسیارانەی زۆر دەکرێن

ئێمە لەوە تێدەگەین کە لەوانەیە پرسیارت هەبێت سەبارەت بە گۆڕانکاریەکان. هەروەها لەوانەیە هەندێک نیگەرانیت هەبێت، وەک ئەوەی لە لایەن هاوکارانی پەنابەرت و ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ لە کاتی گفتوگۆی بەشداربوودا بەرزکرانەوە. ئەو پرسیارە باوانەی خوارەوە بۆ ئەوەیە هەندێک وەڵامت بۆ بدەنەوە. ئەگەر پرسیاری زیاترت هەبوو لە ماوەی کۆبوونەوەی زانیاریدا ، هانت دەدەین کە بەرزیان بکەیەوە لە ڕێگەی دایبابان و مامۆستایانی ناو قوتابخانە PTA، هاوبەشەکانمان یان کەناڵەکانی زانیاری و پێشنیار لە سەنتەرەکانی پاڵپشتی کۆمەڵگاکەمان.

میکانیزمی ئێستای پاسی قوتابخانە لە پارێزگاکەم چین؟

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لە هەر پارێزگایەک ئامرازەکانی گواستنەوەی قوتابخانەکان ڕێکدەخات. گرنگە جەخت لەوە بکەینەوە کە وەزارەت پاسی قوتابخانەی تایبەت بە خۆی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، ستانداردی ئاسایشی پاسەکان و مۆڵەتی شۆفێران دادەنێت و نرخی ستاندارد دادەنێت.

چۆن دەتوانم بژاردەی جێگرەوەی پاسی قوتابخانە بۆ منداڵەکانم بدۆزمەوە؟

ئەمانە چەند ڕێگایەکن بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی گواستنەوە:

پەیوەندی بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەتەوە بکە: پرسیار بکە کە ئایا خزمەتگوزاری هێڵی پاس ناوچەکەت هەیە.

لەگەڵ کۆمەڵەی دایبابان و مامۆستایانی قوتابخانە (PTA) کار بکەن: PTA دەتوانێت یارمەتیت بدات لە پەیوەندیکردن لەگەڵ دایک و باوکانی تر لە بارودۆخی هاوشێوەدا. بەیەکەوە، دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێوەبەری قوتابخانەوە بکەن بۆ پێشنیارکردنی شۆفێرێکی پشکنراو.

لەگەڵ دایک و باوکانی تر ڕێک بکەون: لەگەڵ دایک و باوکانی خانەخوێ و پەنابەران هەماهەنگی بکەن بۆ داواکردنی شۆفێرێکی پشکنراو لە بەڕێوەبەری قوتابخانە. هەروەها دەتوانیت داوا لە بەڕێوەبەر بکەیت پشکنین بۆ ئەو شۆفێرە بکات کە خۆت و ئەندامانی کۆمەڵگاکەت هەڵیدەبژێرن. لەبیرت بێت، هاوکاری کردن لەگەڵ دایبابان لە کۆمەڵگاکەت کە بارودۆخی هاوشێوەیان هەیە، کۆمەڵگاکەت بەهێز دەکات – ئەو ڕیگاچارانە بگرەبەر کە بۆ خۆت و ئەندامانی کۆمەڵگا گونجاوە.

پەیوەندی بکە بە هاوبەشەکانی UNHCR: ئەگەر دەتەوێت شۆفێری ئێستات بهێڵیتەوە، خۆت و دایبابانی تر دەتوانن پەیوەندی بە هاوبەشەکانی UNHCR بکەن. تێبینی ئەوە بکە کە پاسەکانی قوتابخانە لە کۆمپانیا تایبەتەکان بە کرێ گیراون، کە هی UNHCR یان هاوبەشەکانی نین. دەتوانیت لەگەڵ کۆمەڵگاکەت کار بکەیت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پاس بهێڵیتەوە.

تێچووەکانی ئامرازەکانی گواستنەوەی قوتابخانە بۆ قوتابیانی پەنابەر چەندە؟

– تێچووی ئامرازەکانی گواستنەوەی قوتابخانە بەندە بە شوێنی تۆ و دووری لە قوتابخانەکە.

– حکومەت کرێی گواستنەوە دیاری دەکات بۆ ئەوەی بۆ هەمووان گونجاو بێت، بە خوێندکارانی پەنابەریشەوە.

– بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانانەی چەندین منداڵیان هەیە لە هەمان پاسدا، لەگەڵ پێشنیاری بەردەوام بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشنیار هەیە بۆ کەمکردنەوەی کرێ لە کاتی پشووەکاندا کاتێک پاسەکان بەکارناهێنرێن.

چ ڕێوشوێنێکی سەلامەتی هەیە بۆ پاراستنی منداڵەکانم لە ناو پاسەکانی قوتابخانە؟

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی پاسەکانی قوتابخانە، وەزارەتی پەروەردە و دەسەڵاتدارانی تر چەند ڕێوشوێنێکی گرنگیان گرتۆتەبەر:

ڕێنماییەکانی شۆفێری: شۆفێران دەبێت یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن. ئەوان پشکنینی پێشینەیان بۆ دەکرێت و دەبێت ستانداردی ڕەفتاری دیاریکراو جێبەجێ بکەن پێش ئەوەی بۆ لێخوڕینی پاسی قوتابخانەی گشتی پەسەند بکرێن.

ستانداردی نرخدانان: هەندێک ستانداردی دیاریکردنی نرخ هەیە بۆ تێچووی خزمەتگوزاری پاسی قوتابخانە.

گرێبەستی شۆفێری: قوتابخانەکان لەگەڵ شۆفێران هەماهەنگی دەکەن و گرێبەستەکان بەڕێوە دەبەن بۆ دڵنیابوون لە پشکنینی گونجاو و سەلامەتی.

مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵا: بەشێکی تایبەت بە کاروباری یاسایی مامەڵە لەگەڵ سکاڵاکان دەکات سەبارەت بە ڕەفتاری خراپی شۆفێر. پێداچوونەوە دەکرێن بۆ ئەم سکاڵایانە وە ئەگەر پێویست بێت ڕێوشوێنی چاکسازی دەگیرێتەبەر.

چۆن دەتوانم سکاڵا لەسەر شۆفێرێکی پاسی قوتابخانە تۆمار بکەم؟

– ئەگەر سکاڵایەکت هەیە لەسەرهەڵسوکەوتی شۆفێرێک، دەتوانیت بۆ کۆمەڵەی دایبابان و مامۆستایان یان بەڕێوەبەری قوتابخانە ڕاپۆرت بکەیت.

– کۆمەڵەی دایبابان و مامۆستایان PTA)) لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پەروەردە لە ناوچەکەت کار دەکات، بۆ ئەوەی ئەوان یارمەتیدەر بن لە گەیاندنی نیگەرانییەکانت بۆ دەسەڵاتداران.

– دڵنیا بە لە ناسینی ئەندامانی PTA و ئەگەر پێویست بوو داوای ئامۆژگارییان بکە.

چۆنیتر دەتوانم سکاڵا تۆمار بکەم؟

– هەروەها دەتوانیت نیگەرانییەکانتان بنێرن بۆ هاوبەشەکانی پەروەردەیی UNHCR، NRC (ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی) و INTERSOS. ئەمانە چەند ڕێگایەکن بۆ بەرزکردنەوەی سکاڵاکانت:

– سندوقەکانی سکاڵا و وەڵامداناوە بەکاربێنە کە لە سەنتەرەکانی پاڵپشتی کۆمەڵگا دانراون.

– سەردانی خاڵی زانیاری و وەڵامداناوە یان شوێنی یارمەتی بکە.

– راستەوخۆ لەگەڵ UNHCR یان کارمەندانی هاوبەش لە نزیکترین سەنتەری کۆمەڵایەتی قسە بکەن.

كيف يمكنني رفع شكاوى أخرى؟

– يمكنك أيضًا إرسال الشكاوى إلى شركاء المفوضية، مجلس اللاجئين النرويجي وانترسوس. فيما يلي بعض الطرق لرفع الشكاوى:

-استخدم صناديق الشكاوى والتعليقات الموجودة في مراكز الدعم المجتمعي.

– مراجعة مكاتب  المعلومات أو مكتب المساعدة شخصيًا.

– التحدث مباشرة إلى موظفي المفوضية أو شركائها في أقرب مركز دعم مجتمعي لك.

جميع الخدمات المقدمة من المفوضية مجانية! إذا كنت قد شهدت احتيالًا أو فسادًا، أو إذا طُلب منك المال أو أي شيء آخر مقابل خدمات المفوضية، يرجى الإبلاغ على [email protected]  أو مكتب المفتش العام للمفوضية: [email protected] ،

أو ملء نموذج الشكوى على www.unhcr.org/php/complaints.php