- لە سەرەتای ١ ی مانگی ٨، ڕێکخراوی ئینتەرسۆس INTERSOS ڕادەوەستێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری پاراستن، بەڵام بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و پێشکەشکردنی زانیاری لە خێوەتگاکان (کەمپەکان) و دەرەوەی خێوەتگا.
- پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەتوانن سوود لە خزمەتگووزارییە حکومییەکان وەربگرن. هەروەها، هاوبەشانی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری، بۆ نموونە خزمەتگووزاری پاراستنی منداڵان، توندوو تیژی لەسەر بنەمای جێندەر، پاڵپشتی دەروونی، پاراستنی یاسایی، و خوێندن. زانیاری و وردەکاری لەبارەی شوێنەکان و تایبەتمەندی هەریەک لە هاوبەشەکانی UNHCR:
- بۆ کێشەکانی توندوو تیژی لەسەر بنەمای جێندەر بۆ نموونە تووندوتیژی جەستەیی، یاخود سێکسی، دەروونی، تکایە سەردانی ڕێکخراوی Al MASALA المسەلە بکە لە سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە، ئەگەر دانیشتووی کەمپی تکایە سەردانی ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی DOLSA بکە.
- بۆ کێشەکانی منداڵ پارێزی، تکایە سەردانی ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان (KSC) بکەلە سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە.
- بۆ پاڵپشتی دەروونی تکایە سەردانی ڕێکخراوی WCHAN بکە لە سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە.
- بۆ کێشە یاساییەکان وەک گەیشتن بە دادگا، کێشەی بەڵگەنامەکان، و کێشەی نیشتەجێبوون، تکایە پەیوەندی بە تیمی یاسایی INTERSOS بکە لە ناوەندی سەنتەری تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە.
- بۆ هەر کێشەیەکی تر، تکایە سەردانی ژووری زانیاری و سکاڵاکان بکە بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری یان تۆمار کردنی سکاڵا. هەروەها دەتوانن سەندوقەکانی سکاڵا بەکار بهێنن. بۆ ئاگاداری، سەندوقەکانی سکاڵا تەنها مانگی یەکجار دەکرێنەوە، بۆیە بۆ بابەتە هەستیارەکان باشتر وایە پەنا بۆ ژووری زانیاری و سکاڵاکان ببەن.
- بۆ ئاگاداری ژوورەکانی زانیاری و سکاڵاکان بەردەستن لە ناوەندی پاراستن و تۆمارکردنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کە دەکەوێتە بەحرکە. بۆ کەمپەکان، ژوورەکان هەفتەی دوو ڕۆژ کراوەن.
- ئەگەر ڕووبەڕوی هەر چالاکییەکی ساختەکاری، یان گەندەڵی بوویەوە یان داوات لێکرا پارە بدەیت یاخود خزمەتگووزاری تر پێشکەش بکەی بەرامبەر وەرگرتنی یارمەتی، تکایە سکاڵا تۆمار بکە لە ڕێگای ناردنی ئیمەیل بۆ [email protected] یاخود پەیوەندی بکە بە نووسینگەی پشکنەری گشتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە ڕێگای ناردنی ئیمەیل بۆ [email protected] یاخود پەیوەندی بکە بە ژمارەی تەلەفۆنی +41 22 739 8844. هەروەها دەتوانن فۆڕمی سکاڵای ئۆنلاین https://www.unhcr.org/igo-complaints.html بەکاربهێنن.
- بۆ زانیاری سەبارەت بە خزمەتگووزارییەکانی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تکایە سەردانی پێگەی یارمەتی بکە https://help.unhcr.org/iraq