زەمالەی خوێندن

بەپاڵپشتی پرۆژەی ناوەڕاست بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی نێودەوڵەتی سەربەخۆ بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی (زانکۆی لویس، ڕۆما، ئیتاڵیا ) ساڵی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣

زەمالەی خوێندن بۆ پەنابەران و پەناخوازان  کە لە ئێستادا لە عیراقدا نیشتەجێن بۆ بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس لەم بەشانەی خوارەوە

  • بەڕێوەبردنی کار
  • ئابوری و کار
  • بەڕێوەبردنی زانشتی کۆمپیوتەر
  • زانستی سیاسی، فەلسەفە و ئابوری

کاندیدە سەرکەوتوەکان زەمالەی خوێندنی تەواویان پێدەدرێت کە کرێی خوێندن ، هۆکارەکانی فێرکردن، تێچووی گەشتکردن لەگەڵ تێچووی خواردن و مانەوە لە ڕۆما لە خۆدەگرێت بۆ تەواوی ماوەی خوێندنەکە.

هەموو کۆرسەکانی خوێندن  تەنها بە زمانی ئینگلیزی پێشەکەشدەکرێن

پێویستە لەسەرداواکارە شیاوەکان:

  • فۆرمی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتوەکانی  هەبێت
  • بڕوانامەی ئامادەیی(دواناوەندی) هەبێت لە نێوان ٢٠١٩ تا حوزەیرانی ٢٠٢٢
  • توانای زمانی ئینگلیزی لە ئاستی B2 بێت (واتە ٥،٥ تا ٦+ لە ئایلتس)   

ئێستا پێشکەشکردنی داواکاری بە شێوەیەکی  ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەردەستە تا ٣١ ی ئاداری ٢٠٢٢ 

 https://forms.luiss.it/login?id_evento=130 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زانکۆی لویس بکە (https://www.luiss.edu/financial-aid-and-scholarships)

زانیاری زیاتر بەردەستە لە ڕێگەی لینکی “ بانگهێشتنامەی پەنابەران “ لە خوارەوەی لاپەڕەکە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدار نیە لە پرۆسەی پێشکەشکردن و هەڵبژاردنی زەمالەی خوێندنەکە

بۆ زانیاری زیاتر لە بارەی دەرفەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات سەردانی ماڵپەڕی بکە

https://services.unhcr.org/opportunities/ (بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە)