- جیهانێکی بێ توندوتیژی لە دەستی ئێمەدایە و ساتەوەختی کردار ئێستایە. با یەکگرتوو بین و کۆتایی بە توندوتیژی دژی ژنان و کچان بێنین.
- هەموو ژن و کچێک شایەنی ئەوەیە بە کەرامەت و سەلامەتییەوە بژی. پاراستن لە توندوتیژی مافێکی بنەڕەتییە نەک ئیمتیاز.
- ڕێزگرتن لە ماڵەوە دەست پێدەکات. بە هەمان کەرامەت مامەڵە لەگەڵ ژنان و کچانی ژیانتدا بکە کە بۆ خۆت ئارەزووی دەکەیت.
- بڵێ نەخێر بۆ هەموو جۆرە توندوتیژییەک. جەستەیی، سۆزداری، دەروونی، سێکسی، یان ئابووری. توندوتیژی لە کۆمەڵگای ئێمەدا جێگەی نییە.
- هاوکار بە بۆ گۆڕانکاری. پشتگیری خێزان و کۆمەڵگاکەت بکە بە ڕەتکردنەوەی توندوتیژی، لەوانەش ڕەفتارە زیانبەخشەکانی وەک گاڵتەجاڕی سێکسی و سووکایەتیکردن.
- لۆمە و شەرمەزاری ڕابگرن. ڕزگاربووانی توندوتیژی شایەنی هاوسۆزین نەک حوکمدان.
- توندوتیژی هەرگیز ڕەوا نییە. هیچ بیانوویەک ناتوانێت توندوتیژی دژی ژنان و کچان بچەسپێنێت.
- خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان مافی ئەوەیان هەیە کە دوور لە توندوتیژی بژین و بەبێ بەربەست دەستیان بە خزمەتگوزارییەکان بگات.
- توندوتیژی نەبینراویش توندوتیژییە. زیانە دەروونی و ئابوورییەکان پەڵەی درێژخایەن لەسەر تاک و کۆمەڵگاکان بەجێدەهێڵن.
- هاوسەرگیری زۆرەملێ جۆرێکە لە توندوتیژی. مافی ئازادی و هەڵبژاردن و خوێندن لە تاکەکان دەدزێت.
- هاوسەرگیری منداڵان پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانە. هەموو منداڵێک شایەنی ئەو دەرفەتەیە بۆ گەشەکردن و فێربوون و پێشکەوتن.
- کوشتنی “شەرەف” نە شەرەفمەندە و نە ڕەوا. پێشێلکارییەکی گەورەی مافی ژیان و ئاسایشی ژنان و کچانە.
- توندوتیژی خێزانی کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە. دروستکردنی ماڵە سەلامەتەکان کۆمەڵگەی بەهێزتر بنیات دەنێت.
- داوای پشتیوانی نیشانەی هێزە. ئەگەر ڕووبەڕووی توندوتیژی بوویتەوە یان هەستت بە مەترسی کرد، یارمەتی بەردەستە.
- ئەگەر تۆ یان کەسێک کە دەیناسیت لە مەترسیدایە، لە ڕووی جەستەیی، دەروونی، یان ئابوورییەوە، پشتگیری تەنها پەیوەندییەک دوورە.
- پەیوەندی بکەن بە ژمارە 119 لە هەرێمی کوردستان و 139 لە عێراقی فیدراڵی بۆ دەستکەوتنی یارمەتی یان داوای پشتیوانی لە نزیکترین سەنتەری پشتیوانی کۆمەڵگا.
- خزمەتگوزاری پشتگیری گشتگیر بەردەستە لەوانە چاوەدێری تەندروستی، پشتگیری دەروونی-کۆمەڵایەتی، و یارمەتی یاسایی. هەنگاوی یەکەم بنێ و ئەوەی بۆ تۆ گونجاوە هەڵیبژێرە.
- سەلامەتی و تایبەتمەندی تۆ گرنگە. هەموو ئەو زانیاریانەی کە هاوبەش دەکرێن بە نهێنی دەمێننەوە و بەبێ ڕەزامەندی تۆ ئاشکرا ناکرێن.
- ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن یان بریندارن کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە دەتوانن دەستیان بە پشتیوانی تایبەتمەند بگات. یارمەتی هەمیشە لە دەستتدایە.
ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان