بۆ ئەو سوریانەی کە ئارەزووی گواستنەوەیان هەیە بە مەبەستی کارکردن لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

لەبەرچاو گرتنی گواستنەوە یان کارکردن لە پارێزگاکانی ناوەڕاست یان باشووری عێراق؟

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕاپۆرتی زۆری پێگەیشتووە سەبارەت بە ڕاگرتنی پەناخوازان و پەنابەران لە بازگەکاندا لەکاتی گواستنەوەیان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق. زۆربەی ئەو کەسانە پەناخواز و پەنابەری سوری بوون کە لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تۆمارکراوون لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە زۆربەی ئەم حاڵاتانەدا پەناخوازان و پەنابەران وەک کارێکی ئاسایی یان ناڕێک داوای کاریان دەکرد.

ئاگادار بە!

لیژنەی هەمیشەیی پەنابەران سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆمار کردن یان مۆڵەتی مانەوەی مرۆیی کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەردەچێت، فۆڕمەکانی سەرەتایی مانەوەی یاسایین کە بە ڕێکەوتن لەلایەن دەسەڵاتدارانی فیدڕاڵی عێراقی و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە دانپێداندراون، و نەوەک بەڵگەنامەکانی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران. ئەگەر تەنها خاوەنی ئەو مۆڵەتانەن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە دەرچووە، تکایە ئاگادار بن کە لەوانەیە ئەو جۆرە بەڵگەنامانە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فیدڕاڵی عێراقەوە دانیان پێدا نەنرێت. مۆڵەتی مانەوە لە هەرێمی کوردستان بۆ گەشتکردن بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کارا نییە. تۆمارکردن و بەڵگەنامەکردن تەنها لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەس نییە بۆ ئەوەی بتوانیت گەشتەکەت بە سەلامەتی لە سەرانسەری عێراق بکەیت.

لە مەترسییەکان تێبگە.

  • پەناخوازان و ئەو پەنابەرانەی کە لە لیژنەی پەنابەران ی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ تۆمار نەکراون، ئەگەر لە هەرێمی کوردستانەوە گەشت بکەن بۆ ناوەڕاست و باشوور لەوانەیە تووشی مەترسی دەستگیرکردن، دەستبەسەرکردن، یان دیپۆرت کردنەوە ببن.
  • تکایە ئاگادار بە کە تەنانەت ئەگەر تۆ لە لیژنەی هەمیشەیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکراویت، لەوانەیە هێشتا پێویستت بە وەرگرتنی مۆڵەت لە هەردوو دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و فیدڕاڵی گەشتکردن بێت پێش ئەوەی گەشتەکەت ئەنجام بدەیت ئیدارەی فیدڕاڵی عێراقی.
  • هیچ مەترسییەکی ناپێویست مەکە بە گەشتکردن بەبێ بەڵگەنامە و مۆڵەتی پێویست.
  • بڕوانامەی پەناخواز و پەنابەرانی  کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەڵگەن لەسەر ئەوەی کەوا تۆ پێویستت بە پاراستنی نێودەوڵەتی هەیە. بەڵام بڕوانامەکانی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران جێگرەوەی بەڵگەنامەکانی ناسنامە نین کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەردەچن.

ماف و ئەرکەکانت بزانە

وەک پەناخوازێک یان پەنابەرێک لە عێراق، بەرپسیارێتی تۆیە کە دڵنیا بیت لەوەی کە ڕێکارە پەیوەندیدارەکانی حکومەت پەیڕەو دەکەیت و دڵنیا بیت لەوەی کەوا فۆڕمێکی حکومی بۆ مانەوەی یاسایی بەدەست دەهێنیت. ئەگەر تۆ نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بیت، ئەمە ئەو مانایە دەگەینێت کە دەبێت ڕێکارەکان پەیڕەو بکەیت بۆ بە دەستهێنان و پاراستنی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ( مرۆێی یاخود ئاسایی ). ئەگەر تۆ نیشتەجێی عێراقی فیدڕاڵییت، ئەمە مانای ئەوەیە کە داوای تۆمارکردن بکەیت لە لیژنەی هەمیشەیی پەنابەران سەر بە وەزارەتی ناوخۆ. ئامۆژگاریت دەکرێت کە ئەگەر ئەم بەڵگەنامانە بەدەست نەهێنیت، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونت و گریمانەکردن کە تۆ شایستەیت، ئەوا توانای کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بۆ دەستوەردان بەناوی تۆوە دەکەویتە مەترسییەوە.

لە کاتێکدا مۆڵەتی کارکردن پێویست نییە بۆ ئەو پەناخوازان و پەنابەرانەی کە بەبێ ڤیزە هاتونەتە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام خاوەنی نیشتەجێبوونی مرۆویی کاران سەر بە هەرێمی کوردستان، بەشداریکردن لە دامەزراندنی نافەرمی و بازرگانی پێچەوانەی یاسان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق. بەشداریکردن لە دامەزراندنێکی نافارمیدا مەترسی لەدەستدانی مافەکانت و مووچەی نادادپەروەرانە و دەستبەسەرکردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و دیپۆرتکردنت لە عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە:  https://help.unhcr.org/iraq/en/rights-and-obligations/

خۆت و خێزانەکەت بپارێزە

  • هەمیشە پابەندی یاساو ڕێساکانی وڵاتی پەنابەریێتی بە
  • هەوڵ مەدەن بەبێ بەڵگەنامەی گونجاو و پێویست بجوڵێن لە سەرانسەری پارێزگاکاندا
  • مەترسی جوڵەکردن لە نێوان پارێزگاکاندا مەکەن بە دەوردان لە خاڵەکانی پشکنین. بەشداریکردن لەم جۆرە کارانەدا مەترسی لەدەست دانی ماف، پارە، دەستبەسەرکردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و دیپۆرتکردنەوەت دەخاتە سەر.