بۆ ئەو سوریانەی کە لە ڕێگەی خاڵی سنووری فیشخابورەوە دێنە ناو خاکی عێراق ولێیەوە دەردەچن

لە ئێستادا تەنها چەند پۆلێکی دیاریکراو لە کەسانی ( سوری ) ڤیزەی هاتووچۆی ٣٠ ڕۆژەیان پێ دەدرێت بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لە خاڵی سنووری فیشخابوور، ئەوانیش ئەو کەسانەن کەوا داوای یەکگرتنەوەی خێزانی دەکەن لەگەڵ ئەندامە نزیکەکانی خێزانیان، بووکەکان کە بە مەبەستی هاوسەرگیری دێن، ئەو کەسانەی کەوا بارودۆخێکی پزیشکی سەختیان هەیە، کاسبکاران، ئەو کەسانەی کەوا چاوپێکەوتنیان هەیە لە باڵیۆزخانە لە هەرێمی کوردستان وە هەروەها ئە کەسانەی کەوا فڕۆکەخانەی هەولێر ناوەندی گەشتەکەیانە لە کاتی گەشت کردن بۆ وڵاتێکی تر ( ترانزێت ). 

لە کاتی چوونە ژوورەوەت وە لە ماوەی دیاریکراوی مانەوەت لە هەرێمی کوردستان، تکایە دڵنیابە لەوەی کەوا ڤیزەی کارا یاخود باری نیشتەجێبوونت هەیە بە درێژایی مانەوەت. ئەگەر دەتەوێت داوای مافی پەنابەرێتی بکەیت لەو کاتەی کەوا لە هەرێمی کوردستانی عێراق دایت، تکایە دڵنیابە کەوا داواکاری پەنابارێتیت لە ڕێگەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەست پە بکەیت وە داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوونی مرۆیی دەکەیت لە کاتێکدا ڤیزا/مۆڵەتەکەت هێشتا کارا بێت، بە پێچەوانەوە ئەگەری زۆرە سەرپێچی بکرێیت بەپێی ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە ڤیزاکەت تێپەڕیوە. لەوانەیە ڕێگریت لی بکرێت لە جێهێشتنی هەرێمی کوردستان ئەگەر هاتوو نەتوانیت پێش ڕۆشتنەکەت سەرپێچیەکان بدەیت.

وەک پەناخوازێک، هەڵگرتنی ڤیزەی ٣٠ ڕۆژە، وە خۆ تۆمارکردن لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران بە تەنیا بە نیشتەجێبوونی یاسایی لە هەرێمی کوردستان هەژمار ناکرێت. دەبێت مۆڵەتی نیشتەجێبوونی مرۆیی لە فەرمانگەی لەو شوێنە وەربگریت کە تێیدا نیشتەجێیت. ئەگەر هاتوو ئەمەت نەکرد دەکرێ تووشی سەرپێچی بیت بەهۆی زیادە ڕۆیی لە مانەوەت لە ڤیزاکەت.

بە پلەی یەکەم بەرپرسیارێتی تۆیە کەوا دڵنیابیت لەوەی کە ڤیزەی کارات هەیە، یاخود نیشتەجێبوون لە کاتی مانەوەت لە هەرێمی کوردستان. لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران داوای لێخۆشبوون لە پێدانی سەرپێچی ناکات. دەست تێوەردانی لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران تەنها لەسەر بنەمای پێداویستییەکان دەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر داوای مافی پەنابەری ونیشتەجێبوون لە عێراق کلیک لێرە بکە

بۆ ئەو سوریانەی کەوا دەیانەوێت بە ئارەزوی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ سوریا

ئەگەر بە ئارەزوی خۆت بڕیاری گەڕانەوە بۆ سوریا بدەیت، ئەوا دۆخی پاراستنی کاتی لە عێراق کۆتایی دێت. بەم جۆرە دەکرێت ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببیتەوە ەگەر دواتر دووبارە بڕیاری گەڕانەوەت دا بۆ عێراق

تێبینی: تۆ مافی وەرگرتنی ڕاوێژکاریت هەیە لەسەر بابەتی گەڕانەوەت یاخود نەگەڕانەوەت. تکایە دڵنیا بە کەوە خواستەکانت بۆ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران ودەسەڵاتدارانی عێراق ڕوون بکەیتەوە.

  • ئەگەر دەتەوێت بە ئارەزووی خۆت بگەڕێیتەوە بۆ سوریا وە بڕوانامەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران ڕادەست بکەیت، تکایە پەیوەندی بە ناوەندی گەڕانەوەی دێرەبۆن لە نزیک خاڵی سنووری فیشخابوور بکە بۆ پڕۆسەکردن وڕاوێژکاری. ناوەندەکە وخاڵی سنووری فیشخابوور لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی تاوەکو ٣:٠٠ دوای نیوەڕۆ کراوەن.
  • تکایە ئاگادار بن کەوا کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران پەرە بە گەڕانەوە بۆ سوریا نادات و ئاسانکاری ناکات، هەموو ڕێکخستنەکان خۆبەخشانە و بەشێوەیەکی خۆیی ڕێکخراون لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
  • ئەگەر ڤیزاکەت بەسەرچوو ونەتتوانی نوێی بکەیتەوە، ئەگەری زۆرە لەکاتی ڕۆشتنت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سوریا، سەرپێچی بدەیت بە بەڕیوبەرایەتی نیشتەجێبوون، بڕی سەرپێچیەکەش ٢٠ هەزار دینارە بۆ هەر ڕۆژێک لە ڕۆژی بەسەرچوونی ڤیزاکەتەوە.
  • ئەگەر ڕۆشتنەکە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا دوای بەرواری بەسەرچوونی ڤیزاکەت ئەنجامدرا دەبێت لە خاڵی سنووری فیشخابوور سەرپێچیەکە بدەیت، بەڵام ئەگەر بەسەرچوونی ڤیزاکەت لە ١٠ ڕۆژ زیاتر بوو، پێویستە پەیوەندی بە فەرمانگەی نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان لە دهۆک بکەیت.
  • ئەگەر تەمەنت لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و بە تەنهایی، تکایە پەیوەندی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران بکە یاخوود ئەکتەری پاراستنی منداڵان ( (ACTED کە دەتوانن ڕاوێژکاریت بۆ بکەن. ئەگەر دڵنیانیت لەوەی پەیوەندی بە کوێوە بکەیت، دەتوانیت پەیوەندی بە نزیکترین ناوەندی کۆمەڵایەتی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران وهاوبەشانی بکەیت بۆ وەرگرتنی زانیاری. لەگەڵ ڕۆشتنت لە هەرێمی کوردستان دۆخی داوای مافی پەنابەرێتی / پەنابەری لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران کۆتایی دێت.

ئەگەر پسیارێکم هەبێت سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ سوریا چی بکەم؟

تکایە پەیوەندی بە هەر یەکێک لە ناوەندە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران بکە. کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران ڕاوێژکاریتان بۆ دەکات سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ سوریا ( بۆ نموونە، سەبارەت بە ڕیکارەکانی دەرچوون، بەڵگەنامە و دۆخی فایلەکەت لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران لە عێراق ئەگەر بڕیاری گەڕانەوەت دا، هتد).

چی بکەم ئەگەر بمەوێت بگەڕێمەوە بۆ سوریا بەڵام بەڵگەنامە گرینگەکانم لەدەست داوە؟

ئەگەر بەڵگەنامەکانت نەماوە سەبارەت بە ڕووداوە مەدەنیەکان وەک ( لەدایکبوون، هاوسەرگیری، یان مردن ) یان خوێندن ( بڕوانامەی قوتابخانە ) کە لە عێراق روویانداوە، تکایە پەیوەندی بە هەر یەکێک لە ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران بکە. کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران ڕێنمایی دەدات سەبارەت بە چۆنیەتی بەدەستهێنانیان و هەوڵ دەدات یارمەتی خێراکردنی ڕێکارەکە بکات.

بڕیارم داوە بگەڕێمەوە بۆ سوریا، چ جۆرە هاوکارییەک لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران وەردەگرم؟

دۆخی پاراستنی کاتی ئێوە لە عێراق بە بڕیاری گەڕانەوەتان بۆ سوریا کۆتایی دێت، جگە لەو ڕاوێژکارییانەی کە پێش ڕۆشتنت لە عێراق وەری دەگریت، کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران لە عێراق چیتر ناتوانێت هاوکاریتان بکات.

بیستوومە کەوا بەخشینێکی نەختەیی بۆ پەناخوازان و پەنابەران هەیە کەوا بڕیاری گەڕانەوەیان داوە بۆ سوریا، ئایا ئەمە ڕاستە؟

نەخێر. لە ئێستادا هیچ هاوکارییەکی نەختینەیی مرۆیی بۆ ئەو پەناخواز و پەنابەرانە نییە کە ئارەزوو دەکەن بگەڕێنەوە بۆ سوریا. ئەگەر کەسێک بەڵێنی پارەت پێ دەدات بۆ گەڕانەوە: وەستان، بیرکردنەوە، دوورکەوتنەوە و ڕاپۆرت کردن. ڕاپۆرتکردنی تۆمەتی ساختەکاری یان نیگەرانی کاریگەری نەرێنی لەسەر تۆ یان لەسەر ئەو هاوکارییە نابێت کە لە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران وەریدەگریت.

من لە عێراقەوە گەڕاومەتەوە بۆ سوریا، بەڵام دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ عێراق و دۆخی پەناخوازیم بگەڕێنمەوە. پێویستە چی بکەم؟ ؟

گەڕاندنەوەی دۆخی پاراستنی کاتی، لەم حاڵەتەدا ڕەنگە تەنیا لەو کاتە بتواندرێت کە هاڵسەنگاندنێکی ئەرێنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی نیشتیمانییەوە ئەنجام بدرێت دوای ئەوەی کە چاوپێکاوتنێکی تاکەکەسیت لەگەڵ ئەنجام درا، هێشتا پێویستت بە وەرگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوەی نو خاکی عێراق دەبێت کە ڕەنگە بەپێی هەڵسەنگاندنی دەسەڵاتدارانی کۆچبەری عێراق چالاک دەبێت.