خزمەتگووزاری تەندروستی

بۆ هەر بارێکی فریاگووزاری پەیوەندی بکەن بە : ١٢٢

چاودێری پزیشکی

تەندروستی گشتی لە عیراق خزمەتگووزاری بێ بەرامبەر دەبەخشێت بە پەنابەران و پەناخوازان هەروەها خزمەتگووزاری پزیشکی بەشی فریاکەوتنیش دەگرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا کڕیێکی کەم تێبچێت.  

کارتی ڕوخسەتی نیشتەجێبوون (کاتی بەسەر نەچووبێت)  پێویستە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژ خایەنەکان.

خزمەتگووزارییە تەندرووستییەکان ئەم بەشانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت: ڕاوێژکاری، خزمەتگووزاری فریاکەوتن، دەرمان، پشکنینی تاقیگە، پزیشكی ددان، پشکنینی گشتی، نەشتەرگەری، کوتان، چاودێری ئافرەتانی دووگیان، چاودێری منداڵان و دایکەکان.

کوتانی منداڵانی تازە لەدایک بوو  بەردەستە بێ بەرامبەر لە بنکەی چاودێری تەندروستی. ئەگەر منداڵێکت هەیە تەمەنی لە ٥ ساڵ بچووکترە یاخود ئافرەتێکی دووگیانی، ئەوا پێویستە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندرووستی بکەیت. خزمەتگووزاری لەدایکبوون بەردەستە لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون بەرامبەر تێچوێکی زۆر کەم.

نوخۆشخانە حکوومییەکان بە درێژایی ٢٤ کاتژمیر هەموو ڕۆژ کراوەن، هەروەها بنکە تەندرووستیەکان لە بەیانیانەوە کراوەن تاوەکو دوای نیوەڕۆ.

تەندرووستی و پشتگیری دەروونی:

خزمەتگووزاری نێو خێوەتگا: دانیشتووانی خێوەتگای پەنابەران بە چەندین جۆری خزمەتگووزاری و پشتگیری دەروونی پاڵپشتی دەکرێن. بۆ نموونە: گروپی چالاکی منداڵان، هەرزەکاران، و گەوران.  هەروەها ڕاوێژکاری تاک بۆ تاک کە بەڕێوەدەچێت لەلایان دەرووناسی پزیشکی، لەگەڵ چاودێری دەروونی کە لەوانەیە دەرمانیش لەخۆ بگرێت.

دەرەوەی خێوەتگا: ئەو پەنابەرانەی کە دانیشتووی دەرەوەی خێوەتگان، دەتوانن ڕوو لە نەخۆشخانە و نۆرینگەکانی تایبەت بەم جۆرە خزمەتگووزاریانە بکەن. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە خزمەتگووزارییەکانی دەروونی لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق سەیری ئەم وێنانەی خوارەوە بکە.