تۆمارکردنی مەدەنی (شارستانی) و نیشتەجێبوون

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

نیشتەجێبوون و ئازادی جووڵانەوە

لە هەرێمی کوردستانی عیراق: پێویستە پەنابەران و پەناخوازان کارتی نیشتەجێبوونی بەکار لە بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنن. پڕۆسەی بەدەستهێنان جیاوازە لە پارێزگاێک بۆ پارێزگاێکی تر.

ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی هەڵگری کارتی نیشتەجێبوونی بەکاری هەرێمی کوردستانی عیراقن، مافی ئەوەیان هەیە تەنها لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عیراق بە ئازادی بجوڵێن، واتا کارتی نیشتەجێبوونی هەرێم  بەکار ناێت بۆ گەشت کردن بۆ ناوەڕاست و باشووری عیراق. ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی هەوڵبدەن گەشت بۆ ناوەڕاست و باشووری عیراق بکەن بێ ئەوەی بڕوانامەی گوونجاویان هەبێت لەوانەیە تووشی دەستبەسەر گرتن و نێردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆیان ببن.


لە هەولێر:

پەنابەری سوری:

هاتنەژوورەوەی نائاسایی: ئەو پەنابەرە سوورییانەی کە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانی عیراق بێ (ڤیزا) و هەڵگری بڕوانامەی ڕەوای کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانن UNHCR هەروەها هەڵگری بڕوانامەی ناسنامەی سورین دەتوانن ڕوخسەتی نیشتەجێبوون بەدەست بێنن لە ڕێگای نووسینگەی نیشتەجێبوونی هەولێر کە دەکەوێتە سەنتەری تۆمارکردنی کۆمسیاری پەنابەران  UNHCR.

  • ئەگەر تۆ تۆمارکراوی لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR و لە شاری هەولێر دەژیت: ئەوا پەیوەندی بکە بە ژمارە 80069999
  • ئەگەر لە سۆران، چۆمان، رەواندز، خەلیفان، حەریر یاخود شەقڵاوە دەژیت ئەوا پەنا بۆ نووسینگەی نیشتەجێبوون ببە لە خێوەتگای باسرمە.
  • ئەگەر دانیشتووی خێوەتگای پەنابەرانی سوری سەر بە پارێزگای هەولێریت ( باسرمە، قوشتەپە، کەورگۆسک، یاخود دارەشەکران): ئەوا پەنا بۆ نووسینگەی نیشتەجێبوون ببە لە نێو  ئەو خێوەتگایای لێی دەژیت.

هەر کە کاتت (موعد) بۆ دیاریکرا لەلایان نووسینگەی نیشتەجێبوون  ئەوا تۆ دەنێرن بۆ ئاسایش بە مەبەستی  چاوپێکەوتنی ئەمنی.

پێویستە ئەم بڕوانامانەی خوارەوە بۆ هەردوو نووسینگەی نیشتەجێبوون و جاوپێکەوتنی ئاسایش لەگەڵ خۆت ببەیت بۆ ئەوەی بتوانیت کارتی ڕوخسەتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنی.

  • بڕوانامەی تۆماری ڕەوای کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
  • بڕوانامەی ناسنامەی سوری، وەک پەرتووکی خێزان، کارتی نیشتمانی سوری، بڕوانامەی تۆماری خێزانی، و هتد. بۆ منداڵان: بڕوانامەی لە دایکبوون یاخود بەڵگەی بڕوانامەی لەدایک بوون و پەرتووکی خێزانی.
  • پشتگیری خانوو وشوێنی نیشتەجێ بوون لە لایان موختاری گەرەک یاخود ناوچە، کە پەسەند کرابێت لەلایان قایمقام یاخود ئاسایشی ناوەخۆ.
بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوون ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندیت دەکات لە هەولێر بە مەبەستی پشکنینی خوێن، تێچووی پشکنینی خوێن ٣١،٥٠٠ دیناری عیراقیە. دوای پێشکەشکردنی بڕوانامە داواکراوەکان و ئەنجامی پشکنینی خوێن و ڕەزامەندی ئاسایش بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوون کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوونی یەک ساڵ دەبەخشێت، کە دوای ساڵێک پێویستە نوێ بکرێتەوە.

هاتنەژوورەوەی ئاسایی: ئەگەر تۆ هاتویتە نێو هەرێمی کوردستانی عیراق بە ڕێگای ڤیزا، پێویستە ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوونی هەولێر بکەیت لە نیوان ٣٠ ڕۆژ و کارتی نیشتەجێبوون بەدەست بێنیت، ئەگەر نا ئەوا تووشی سزای ماددی دەبیت.

کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوون دەبەخشرێت بەهەموو پەناخوازێک لە تەمەنی ١٢ ساڵیەوە. منداڵانی بچووکتر لە ١٢ ساڵ ناویان لە پشت کارتی نیشتەجێبوونی دایک دەنووسرێت. ئەگەر دایک ئامادە نەبوو، ئەوا ناوی منداڵەکان لە پشتەوەی کارتی نیشتەجێبوونی باوک تۆمار دەکرێت. ئەگەر دایک و باوک ئامادە نەبوون ئەوا ناوی منداڵەکە لە پشت کارتی نیشتەجێبوونی بەخێوکەر دەنوسرێت.

پەنابەرانی خەڵکی وڵاتانی تر:

  • هاتنەژوورەی ئاسایی: ئەگەر تۆ هەتویتە نێو هەرێمی کوردستانی عیراق بە ڕێگای ڤیزا، پێویستە ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوونی هەولێر بکەیت لە نیوان ٣٠ ڕۆژ و کارتی نیشتەجێبوون بەدەست بێنیت، ئەگەر نا ئەوا تووشی سزای ماددی دەبیت.
  • هاتنەژوورەوەی نائاسایی: پەنابەرانی ئێرانی لەگەڵ پشتگیری پاڵپشتی حیزبە سیاسییەکان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوونی هەولێر بکەن و کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنن.


لە دهۆک:

پەنابەرە سوورییەکان:

ئەو پەنابەرە سوورییانەی کە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانی عیراق بێ (ڤیزا) و هەڵگری یەکێک لە بڕوانامەی ناسنامەی سوورین وەک ( کارتی نیشتمانی سووری، پاسپۆرتی سوری، پەرتووکی خێزانی، بڕوانامەی ناسنامەی سووری، یاخود کارتی شارستانی خۆیان) دەتوانن کارتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنن لەڕیگای نووسینگەی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک ( شاندۆکە)، خێوەتگای دۆمیز١، یاخودخێوەتگای گەویلان). بۆ ئەو کەسانەی لەڕێگای خاڵی سنووری پێشخابوور هاتوونەتە نیو هەرێمی کوردستانی عیراق و ڤیزایان بۆ ٣٠ ڕۆژ هەیە پێویستە ڕەزامەندی لەلایان بەڕێوەبردنی خالی سنووری پێشاخبوور و بەرێوەبردنی خێوەتگا بهێنن تاوەکو بتوانن باری یاسایی خۆیان بگۆرن لە سەردانکەر بۆ پەناخواز.

نووسینگەی نیشتەجێبوون داواکارییەکە دەنێرێت بۆ:

  • تاقیگەی پزیشکی بە مەبەستی پشکنینی خوێن بۆ ئەوەی ئەگەر هەر نەخۆشیێکی گوازراو هەبێت ئەوا دیاریبکرێت بۆ هەموو پیاوانی تەمەن (١٤-٦٠) و ئافرەتانی تەمەن (١٤-٥٠). تاقیگە بێ بەرامبەرە وتەنها بۆ ئەو پەناخوازانەیە کە یەکەمجارە بێن بۆ هەرێم. نوێ کردنەوەی کارتی نیشتەجێبوون پێویست بە تاقیگەی پزیشکی ناکات.
  • ئاسایشی ناوەخۆی گەڕەک، کە داوای ناونیشانی ڕەوای داواکەر دەکەن. و پێویستە موختاری نارچەکە پشتگیرێک بنووسێت و ناونیشانی داواکار پشت ڕاست بکاتەوە.

 

تێبینی: ئەگەر ئەنجامی تاقیگە پۆسەتیڤ بوو (واتا تۆ هەڵگری نەخۆشێکی دیاریکراویت)، ئەگەری هەیە بتوانیت ڕوخسەتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنیت بەمەرجێک لە سەرەتای پڕۆسەکە ڕاپۆرتی پزیشکی لە دکتۆری نەخۆشخانە بهێنیت کە تۆ لە ژێر چارەسەر کردندایت.

بەڕێوەبەرایەتی نشتەجێبوون لە دهۆک بێ بەرامبەر کارتی نیشتەجێبوون دابیندەکات. لە کاتێکدا ئەگەر تۆ شوێنی نیشتەجێبوون بگوازیتەوە لە هەولێر یاخود سلێمانی ئەوا پێویستە ١٠،٠٠٠ بدەیت.

کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوون دەبەخشرێت بەهەموو پەناخوازێک لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە. منداڵانی بچووکتر لە ١٤ ساڵ ناویان لە پشت کارتی نیشتەجێبوونی دایک دەنووسرێت. ئەگەر دایک ئامادە نەبوو، ئەوا ناوی منداڵەکان لە پشتەوەی کارتی نیشتەجێبوونی باوک دەنووسرێت. ئەگەر دایک و باوک ئامادە نەبوون ئەوا ناوی منداڵەکە لە پشت کارتی نیشتەجێبوونی بەخێوکەر دەنوسرێت.

لەو کاتەوەی داواکاری پێشکەشدەکرێت، بە گشتی پڕۆسەکە ٢ تاکو ٣  هەفتەی پێدەچێت.

بەشی نشتەجێبوونی دهۆک کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوونی یەک ساڵ دەبەخشیت دوای وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پزیشکی و ڕەزامەندی ئاسایش، کە دەتواندرێت دوای ساڵێک کارتەکە تازە بکرێتەوە.

پەنابەرەکانی خەڵکی وڵاتانی تر:

ئەگەر تۆ هاتویتە نێو هەرێمی کوردستانی عیراق بە ڤیزا لە ڕێگای فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی یاخود خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە مەبەستی کار یاخود سەردانی کاتی دواتر بڕیاردا خۆت تۆمار بکەیت وەک پەناخواز، پێویستە ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوونی دهۆک بکەیت لە نیوان ٣٠ ڕۆژ و کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوون بەدەست بێنیت، ئەگەر نا ئەوا تووشی سزای ماددی دەبیت.

پێویستە ئەم بڕوانامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت ببەیت:

  • پاسپۆرتی ڕەوا (بەسەر نەچوبێت): پێویستە پاسپۆرتەکە ٦ مانگی مابێت بۆ کاتی بەسەرچوون هەروەها ڤیزا و مۆری هاتنەژوورەوەی هەرێمی کوردستانی عیراقی لەسەر بێت.
  • کەفیل: پێویستە کەسێک کەفالەتت بۆ بکات کە هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقی بێت و کارتی زانیاری هەرێمی کوردستانی هەبێت، یاخود کۆمپانیاێک کە تۆمارکرابێت لە هەرێمی کوردستانی عیراق.
  • گرێبەستی کار: ئیمزا کرابێت لەلایان خاوەن کارێکی عیراقی، یان کۆمپانیاێکی عیراقی، یاخود کۆمپانیاێکی بیانی کە تۆمار کرابێت لە هەرێم بە مەرجێک ماوەی گرێبەستەکە دیاری کرابێت.
  • ڕەزامەندی ئەمنی کە لەلایان ئاسایشی گشتی دەرچووبێت لە ماوەی مانگێک.
  • ئەنجامی پشکنینی خوێن دەرچوبێت لەلایان تاقیگەی گشتی شارەکە و دووپات بکاتەوە کە تۆ هیچ جۆرە نەخۆشێکی گوازراوت نیە.

 

ئەو پەنابەرە تورکانەی چەند ساڵ لەمەو بەر تۆمارکراون لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران و خاوەن کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوونن کە دەرچووبێت لەلایان بەڕیوەبەرایەتی نیشتەجێبوونی دهۆک. پێویستە ئەم بڕوانامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن:

  • بڕوانامەی تۆماری کۆمسیاری پەنابەران UNHCR
  • پشتگیری نیشتەجێبوون لەلایان موختاری ناوچەکە کە مۆر کرابێت لەلایان قائیمقامی قەزاکە.

لە سلێمانی:

پەنابەرە سوورییەکان:

 

ئەو پەنابەرە سوورییانەی کە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانی عیراق بێ (ڤیزا) و هەڵگری بڕوانامەی ڕەوای کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR هەروەها هەڵگری یەکێک لە بڕوانامەی ناسنامەی سوورین وەک ( کارتی نیشتمانی سووری ، پەرتووکی خێزانی، هتد.) دەتوانن کارتی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنن لە ڕێگای پەنابردن بۆ بەشی نیشتەجێبوونی سلێمانی، بەشی پەناخوازان. بەشی نیشتەجێبوون داواکار دەنێرێت بۆ:

 

 

  • تاقیگەی پزیشکی بە مەبەستی پشکنینی خوێن بۆ ئەوەی ئەگەر هەر نەخۆشیێکی گوازراو هەبێت ئەوا دیاریبکرێت تاقیگە بێ بەرامبەرە وتەنها بۆ ئەو پەناخوازانەیە کە یەکەمجارە بێن بۆ هەرێم. نوێ کردنەوەی کارتی نیشتەجێبوون پێویست بە تاقیگەی پزیشکی ناکات.
  • ئاسایشی ناوەخۆی گەڕەک کە داوای ناونیشانی دروستی داواکار دەکەن، موختاری ناوچەکە پشتگریان بۆ دەنوسێت و ناونیشانەکە پشت ڕاست دەکاتەوە.

بەشی نشتەجێبوونی سلێمانی کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوونی یەک ساڵ دەبەخشیت دوای وەرگرتنی ئەنجامی پشکنینی خوێن و ڕەزامەندی ئاسایش، کە دەتواندرێت دوای ساڵێک کارتەکە تازە بکرێتەوە.

 

هەردوو لە بەشی نیشتەجێبوون و ئاسایش دەکەوێتە تەنیشت نووسینگەی تۆماکردنی کۆمسیاری باڵای پەنابەران UNHCR لە خێوەتکای پەنابەرانی عەربەت، هەروەها لە سەنتەری تۆماری UNHCR لە سلێمانی.

 

هاتنەژوورەوەی ئاسایی: ئەگەر تۆ هاتویتە نێو هەرێمی کوردستانی عیراق بە ڕێگای ڤیزا، پێویستە ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوونی سلێمانی بکەیت و کارتی نیشتەجێبوون بەدەست بێنیت.

لە سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوون هەستا بە کەم کردنەوەی تێچوون (کرێ) بۆ ئەو سووریانەی هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستان لە ڕێگای فرۆکەخانە و هەڵگری ڤیزای هەتنەژوورەن. هەروەها لە ئێستادا داوای کەفیل و باج ناکات لەم سوریانەی تۆمارکران لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران.

پەنابەرانی خەڵکی وڵاتانی تر

ئەگەر تۆ هەڵگری بڕوانامەی پەنابەری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی (UNHCR ) پشت بە پرۆسەی دیاریکردنی باری پەنابەری: و هەڵگری (١) بڕوانامەی ڕەوای UNHCR، (٢) هەڵگری یەکێک لە بڕوانامەی ناسنامەی سووری وەک ( کارتی نیشتمانی سووری ، کارتی شارستانی، هتد)، (٣) و کەفالەت کراویت لەلایان عیراقێک، ئەوا دەتوانیت کارتی نیشتەجێبوون بەدەستبێنیت لەلایان بەشی نیشتاجێبوونی پەنابەران  لە سلێمان .

بەشی نیشتەجێبوون داواکار دەنێرن بۆ:

 

  • تاقیگەی پزیشکی بە مەبەستی پشکنینی خوێن بۆ ئەوەی ئەگەر هەر نەخۆشیێکی گوازراو هەبێت ئەوا دیاریبکرێت تاقیگە بێ بەرامبەرە وتەنها بۆ ئەو پەناخوازانەیە کە یەکەمجارە بێن بۆ هەرێم. نوێ کردنەوەی کارتی نیشتەجێبوون پێویست بە تاقیگەی پزیشکی ناکات.

 

  • ئاسایشی ئاوەخۆی گەڕەک کە داوای ناونیشانی دروستی داواکار دەکەن، پێویستە موختاری ناوچەکە پشتگریان بۆ بنوسێت و ناونیشانی داواکار پشت ڕاست بکاتەوە.

 

بەشی نشتەجێبوونی سلێمانی کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوونی یەک ساڵ دەبەخشیت دوای وەرگرتنی ئەنجامی پشکنینی خوێن و ڕەزامەندی ئاسایش، کە دوای ساڵێک داواکار دەتوانێت کارتەکە تازە بکاتەوە.

 

ئەگەر تۆ پەناخوازی: پێویستە نووسراوی کەفالەت بهێنیت لە حیزبە کوردییەکان و ٦ مانگ کارتی ڕووخسەتی نیشتەجێبوون پێدەبەخشرێت.


لە ناوەڕاست و باشووری عیراق:

ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی هەڵگری کارتی لێژنەی پەنابەرانن لە وەزارەتی ناوەخۆ پێویست ناکات کارتی نیشتاجێبوون بەدەست بهێنن.

 

ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی هەڵگری کارتی نیشتەجێبوونی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقن، تەنها دەتوانن لە پارێزگاکانی ناوەڕست و باشوور گەشت بکەن. ئەگەر هاتوو هەوڵیاندا گەشت بۆ هەرێمی کردستانی عیراق بکەن بێ ئەوەی بڕوانامەی گوونجاویان هەبێت لەوانەیە تووشی دەستبەسەر گرتن و نێردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆیان ببن.