نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم چی یە؟ 

نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ئەو چارەسەرەیە کە هەڵبژاردن و گواستەنەوەی پەنابەران لە وڵاتی دووەم بۆ وڵاتی سیێەم لەخۆ دەگرێت، لە کاتێکدا کە وڵاتی سێیەم ڕازی بووە  وەریانبگرێت وەک پەنابەر و بیانپاریزێت و  یارمەتیان بدات و باری نیشتەجێبوونی هەمیشەییان پێ ببەخشیت. ئەم بارە هەمان مافی هاوڵاتیان دەبەخشێتە پەنابەرە هەڵبژاردراووەکان و خێزانەکانیان. هەروەها نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم دەرفەت دەداتە پەنابەران سەرئەنجام ببنە هاوڵاتی سروشتی وڵاتی سێیەم.    

نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم ماف نی یە، و پەنابەران ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم. ساڵانە وڵاتان چەند ژمارەێکی دیاریکراویان دەوێت لە پەنابەران، و ژمارەێکی کەمی پەنابەران دەگونجێن لەگەڵ پێوانەی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بۆ دووبارە نیشتەجێبوون، کەمتر لە %١ پەنابەران دووبارە نیشتەجێ دەکرێنەوە بۆ وڵاتی سێیەم.

ناتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ دووبارە نیشتەجێبوون. ئەگەر حاڵەتی تۆ هەڵبژێردرا بۆ نێشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، ئەوا کۆمسیاری پەنابەران پەیوەندیت پێوە دەکات.

کۆمسیاری پەنابەران ئەو کەسانە دیاری دەکات کە زیاترین پێویستیان بە دووبارە نیشتەجێبوون هەیە. هەر حاڵەتێک هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە پێی پێویست و هەڵبژاردنی کەسانی شایستە پەیوەندی بە بەرواری تۆمار لەگەڵ UNHCR نییە. ئەو زانیارییانەی لە کاتی تۆمار وەردەگیرێت بەکار دەهێندرێن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی کەسەکە بە مەبەستی دووبارە نیشتەجێبوون. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کەسەکان هەڵدەبژێرێت بە پێیی پێویستی کەسەکان، بێ ڕوانین لە دۆخی یاساییان. دیاریکردنی کەسان وەک پەنابەر (دوای پڕۆسەی دیاری کردنی باری یاسایی) ئەوە ناگاینێت کە یەکسەر ڕەوانەی بەشی دووبارە نیشتەجێبوون دەکرێن.

وڵاتی سێیەم کۆتا بڕیار دەدات لە سەر پڕۆسەکە. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR تەنها پەنابەرانی شایستە دیاری دەکات بۆ دووبارە نیشتەجێبوون بە پێی پێوەرەکانی وڵاتی سێیەم و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات بۆ دیاری کردنی شایستەیی پەنابەر بۆ دوووبارە نیشتەجێبوون. دواتر UNHCR حاڵەتەکە ڕەوانە دەکات بۆ وڵاتی سێیەم و ئەوان دوا بڕیاری پرۆسەکە وەردەگرن.

دووبارە نیشتەجێبوون لە ڕێگای کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR بە خۆڕاییە واتا بێ بەرامبەرە (وەک هەر یارمەتێکی تر). هیچ لایەنێک و کەسێک ناتوانێت داوای پارە لە تۆ بکات بۆ دووبارە نیشتەجێبوون و هەر پڕۆسەێکی دووبارە نیشتەجێبوون.

سەیرکە: پاراستن لە خۆتەوە دەستپێدەکات

ڕاگەیاندنی (هەواڵدان)ی فێل و ساختەکاری

پەناخوازان و پڕۆسەی دیاریکردنی باردۆخی پەنابەرا

  • پەنابەران و پەناخوازان لە عیراق هەمان مافی پاڵپشتی و یارمەتی و خزمەتگووزاری پاراستنیان هەیە کە پێشکەش دەکرێت لەلایان کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR. هەروەها هەمان مافی گەیشتنیان هەیە بە فۆرمی یاسایی نیشتەجێبوون و خزمەتگووزارییەکانی حکوومەت.
  • فۆرمی تۆماری کۆمسیاری پەنابەران UNHCR (بەکار)، جەخت دەکاتەوە لەوەی تۆ پێویستیت بە پاراستنی نێودەوڵەتی و یارمەتی هەیە وەک پەنابەر یاخود پەناخواز. هەردوو لە هەڵگری فۆرمی تۆماری پەنابەر و فۆرمی پەناخواز، هەموو جۆرە خزمەتگووزاری و پاڵپشتییە بەردەستەکانی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR وەردەگرن.
  • ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی تۆمار کراون لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR لە عیراق پارێزراون لە ژێر دەستوور و  یاسا و ڕیساکان، لەوانە یاسای پەنابەرانی سیاسی ١٩٧١. هەروەها پێویستە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ئەو یاسایە جێبەجێ بکەن. پێشیلخستنی یاسای عیراقی لەوانەیە تووشی پڕۆسەی دادگا و  دەست بەسەر گرتن و نێردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی بکات.
  • پرۆسەی دیاریکردنی دۆخی یاسایی پەنابەر بریتییە لە بەڕێوەبردن یاخود پڕۆسەی یاسایی و بەرپرسیاریەتی حکوومەت یاخود کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن وەک پەنابەر لە ژێر یاسای نێودەوڵەتی و ناوەخۆیی.
  • کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تەنها پڕۆسەی دیاریکردنی دۆخی یاسایی پەنابەر ئەنجامدەدات بۆ ئەو حاڵەتانەی بە فەرمی پێویستیان بە  پڕۆسەی دیارکیکردنی دۆخی پەنابەری هەیە. پیویستی ئەم پڕۆسەیە لەسەر باردۆخی حاڵەتەکە ئەنجام دەدرێت

پرسیار و وەڵام سەبارەت بە نیشتەجێبوون لە وڵاتی سییەم

دوای ئەوەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەەکان بۆ کاروباری پەنابەران باردۆخی منی پێشکەش کرد بە وڵاتی سێیەم، کەی دوا وەڵام وەردەگرم لەسەر باردۆخەکەم ؟

پرۆسەی دووبارە نیشتەجێبوون پیویستی بە کاتە بەڵام کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە زووترین کات پەیوەندیت پێ دەکات ئەگەر هەر زانیارێک لە دۆخی تۆ هەبێت. ئەگەر کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆێ ڕاگەیاند کە دۆخی تۆ نێردراوە بۆ وڵاتی سێیەم ئەوا چاوەڕوان بە وڵاتی سێیەم پەیوەندیت پێ بکات بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، یاخود پەیوەندیت پێوەدەکەن بە مەبەستی ڕاوێژکاری.

دوای چاوپێکەوتنی دووبارە نیشتەجیبوون گۆڕانکاری ڕوویداوە، پێویستە چی بکەم؟

ئەگەر دوای چاوپێکەوتنی دووبارە نیشتەجێبوون لەگەل UNHCR، یاخود هەر قۆناغێکی پڕۆسەکە گۆڕانکارێک لە ژیان ڕوویدا ( بۆ نموونە: هاوسەرگیری، جیابوونەوە، مردن، منداڵی تازە لە دایک بوو) ڕوویدا، تکایە بە زووترین کات UNHCR ئاگادار بکەوە. ئەگەر هەر گۆڕانکارێک لە باردۆخی تۆ ڕوویدا (بۆ نموونە: پێویستی تەندرووستی، ترسی پاراستن) تکایە بە زووترین کات UNHCR ئاگادار بکەوە بۆ ئەوەی فایلی تۆ نوێ بکرێتەوە و تووشی دواکەوتن نەبیت.

کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران پەیوەندی پێکردم و پێی ڕاگەیاندنم حاڵەتی من دیاری نەکرا بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم؟

کۆمسیاری پەنابەران بە بەردەوامی ڕاوێژکاری دەبەخشێتە پەنابەران سەبارەت بە باردۆخیان لەگەڵ نیشتەجێ بوون لە وڵاتی سێیەم و حاڵەتی داواکەرییەکانیان و دوا بڕیاری پڕۆسەی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم. ئەگەر لەلایان کارمەندی کۆمسیار پەیوەندیت پێوە کرا و ئاگادار کرایتەوە حاڵەتی تۆ دیاری نەکراوە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، واتا لە ئێستادا حاڵەتی تۆ  لەژێر چاودێری کردن نیە بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم.

پێویستە هەمیشە گۆڕانکارییەکانی حالەتی خۆت لە چاوپێکەوتنەکانی نوێ کردنەوەی فۆرمی تۆمار ڕابگەینیتە کارمەندی تۆمار، تکایە ئاگادار بکە هەر گۆڕانکارێک نابێتە هۆی گۆڕانکاری بەسەر باردۆخی تۆ لە عیراق یاخود بێ بەشبوون لە پاراستن و یارمەتییەکان.

دەتوانم وڵاتی نیشتەجێبوون (وڵاتی سێیەم) بگۆڕم؟

نەخێر، لە کاتی چاوپێکەوتنی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم، کارمەندی کۆمسیاری پەنابەران پڕۆسەکەت بۆ ڕوون دەکاتەوە و دەرفەتی ئەوەت پێدەبەخشێت زانیاری ورد ڕابگەینیت سەبارەت بە باردۆخی خۆت. کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەر لە پێشکەشکردنی داواکاری تۆ بۆ وڵاتی نیشتەجێبوون پێداچوونەوە بۆ گشت باردۆخەکە دەکات و بە پێی چەند بنەماێک وڵاتی سێێەم هەڵدەبژێرێت لەوانە ژمارەی داواکاری وڵاتی نیشتەجێبوون و پەیوەندی خێزانی لە وڵاتی سێیەم.

دەتوانیت و مافی ئەوەت هەیە حاڵەتی نیشتەجێبوونی خۆت  بکشێنیتەوە، بەڵام تکایە ئاگادار بە ئەگەر حاڵەتەکە بکشێنیتەوە، ئەوا یەکسەر پێشکەش ناکرێتەوە بۆ وڵاتی تر و لەوانەیە دەرفەتی نیشتەجێبوون لەوڵاتی سێیەم لە دەست بدەیت. دووبارە پێشکەشکردنی داواکاری هەڵدەسەنگدرێت و بەپێی هۆکاری کشانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

حاڵەتی من ڕەتکراوە لەلایان وڵاتی نیشتەجێبوون (وڵاتی سێیەم)، کەی دووبارە حاڵەتی من پێشکەش دەکرێتەوە وڵاتێکی تر؟

دووبارە پیشکەشکردنی داواکاری بۆ وڵاتی تر یەکسەر نابێت، و هەر حاڵەتێک پڕۆسەی جیاوازی دەبێت. کۆمسیاری پەنابەران بڕیار دەدات بەند بە پێوانەکان و ژمارەی دەرفەتی نیشتەجێبوون.

ئایا دەتوانم ڕاستەوخۆ لە ڕێگای کۆنسوڵخانە داواکاری دووبارە نیشتەجێبوون پێشکەش بکەم؟

دووبارە نیشتەجێبوون تەنها لە ڕێگای کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئەنجام دەدرێت (ناتوانیت داواکاری پیشکەش بکەیت). کۆنسۆلخانەکان پڕۆگرامی جیاواز پیشکەش دەکەن (بۆ نموونە: بەیەک گەیاندنی خێزان، ڤیزای تایبەت) کە دەتوانیت داواکاریان بۆ پیشکەش بکەیت.

ڤیزای تایبەت جیاوازە لە پڕۆسەی دووبارە نیشتەجێبوون، دەتوانیت سەردانی پیگەی کۆچکردنی ولاتی سێیەم بکەیت بۆ زانیاری زیاتر بۆ ئەوەی بزانیت خاڵەکانی شایستە بوون چین و چۆن داواکاری پێشکەش دەکرێت. ئەم ڕێگایانە بۆ کۆچکردن بۆ وڵاتی سێیەم دوبارە نیشتەجێبوون نییە و ناو دەنرێن ڕێگاکانی تەواوکەر.

ئاگادار بە!

زانیاری تەنها لەلایانی باوەڕ پێکراو و رەسمی وەربگرە. چەندین پێگەی فێڵبازی و ماڵپەر هەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە خۆیان بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران یاخود نەتەوە یەکگرتووەکان یاخود کۆنسۆلخانەکان دەناسێنن. ئاگادار بە، زانیاری کەسی بپارێزە و پارە مەبەخشە بە فێڵبازان.

ئایا پێویستە لە کاردکردن و خوێندن بوەستم دوای ئەوەی دیاری کرام بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم؟

نەخێر، پێویستە بەردەوام بیت لە ژیانی ئاسایی و چالاکی ڕۆژانەی خۆت چونکە مسۆگەر نیە کە تۆ نیشتەجێ بکرێت لە وڵاتی سێیەم. هەروەها، پڕۆسەکە درێژ خایەنە لەوانەیە چەند مانگ یاخود ساڵ درێژە بخایەنێت تاکو وڵاتی سێیەم دوا بڕیاری کۆتایی وەربگرێت و ئامادەکاری بۆ پرۆسەی گەشت کردن بکرێت.

ئایا دەتوانم گازەندە پێشکەش بکەم ئەگەر هاتوو ڕەتکرامەوە؟

نەخێر سیستەمی گازندە بۆ بەشی نیشتەجێبوون لە وڵاتی سێیەم نییە. سەڕەرای ئەوەی بەشی نیشتەجێبوون دووبارە پێداجوونەوە بۆ حاڵەتەکەت دەکات بەڵام ئەوە ناگەینێت کە دووبارە پێشکەش دەکرێتەوە.