زانیاری دان لە بارەی قۆستنەوەی سێکسی و مامەڵەی خراپ

چاوسانەوەی سێکسی و بەدڕەفتاری هەڵسوو کەوتێکی قبوڵنەکراوە و قەدەغەیە بۆ گشت کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی

چەوسانەوەی سێکسی چی یە؟ هەر جۆرێک لە کردار یاخود هەوڵدان بۆ بەد ڕەفتار کردن و بەکارهێنانی هێز و لاوازی بەرامبەر بە مەبەستی سێکس

بەدڕەفتاری سێکسی چی یە؟ هەر جۆرێک لە کردار یاخود هەوڵدان بۆ بەد ڕەفتار کردن و بەکارهێنانی هێز و لاوازی بەرامبەر بە مەبەستی سێکس

چەوسانەوەی سێکسی و بەد ڕەفتاری لەوانەیە بەسەر هەموو کەس ڕووبدات، پیاو، ژن، کچ و کوڕ لە هار تەمەنێک بن و لە هەر دۆخێک بن.

پاراستن لە چەوسانەوەی سێکسی و بەد ڕەفتاری

بەپێێ یاسای هەڵسووکەوتکردنی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارمەندای کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و ڕێکخراوە مرۆییەکان پێویستە دوور بکەون لەم خاڵانەی خوارەوە:

  • بوونی چالاکی سێکسی بەرامبەر بەخشینی پارە، یان دامەزراندن یاخود ڕەفتاری تایبەتی و بەدەست هێنانی خزمەتگووزای.  
  • هەبوونی چالاکی سێکسی لەگەڵ منداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ
  • بەشداریکرد لە هەر جۆرە شەرمەزارکردنێکی سێکسی، و بێ ڕێزی کردن.  

هەواڵبدە ئەگەر گۆمانت هەبوو لەسەرچەوسانەوەی سێکسی و بەدڕەفتاری

ئەگەر زانیاریت یاخود گومانت هەیە لە ئەگەری بوونی چەوسانەوەی سێکسی و بەد ڕەفتار کردنی کارمەندێکی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، یاخود نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان تکایە یەکسەر هەواڵبدە بۆ نووسینگەی سەرەکی لە جنێڤا لە ڕێگای:

  • ئیمەیل: [email protected]
  • فاکس: 7380 739 22 41+
  • مەیل: UNHCR, 94 Rue de Montbrillant, 1202 Geneva, Switzerland

ئەگەر هەواڵبدەیت پێویستە ئەم زانییاریانەی خوارەوە ئاماژە پێبکەیت:

  • چی ڕوویدا؟
    • بە ووردی ڕوونبکەوە چی ڕوویدا و ڕووداوەکە چۆن بوو
  • کێ هەستا بەم کردارە؟
    • زانیاریت هەیە ئەگەر کەسانی ترش تێوەگڵابن؟ ئەگەر دەکرێت، تکایە ناوی سیانی و ناوی ڕێکخراو بنووسە.
  • کەی و لە کوێ ڕووداوەکە ڕووی دا؟
    • ئەگەر دەکرێت، ئاماژە بە کات و بەروار بکە