UNHCR چیتر ناتوانێت خزمەتگوزاری کە پێوەستە بە توندوتیژی دژی ژنان، منداڵان و پیاوان دەکەن (وەڵامدانەوەی توندوتیژی کۆمەلایەتی)بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەش بکەت.
ساڵانێکە ڕێکخراوی UNHCR و هاوبەشەکانی خزمەتگوزاری تایبەتمەندی کە پێوەستە بە توندوتیژی دژی ژنان، منداڵان و پیاوان دەکەن (وەڵامدانەوەی توندوتیژی کۆمەلایەتی) پێشکەش بە پەنابەران و پەناخوازان دەکەن لە عێراق.
UNHCR سەرەتا پلانی دانابوو کە خزمەتگوزارییەکانی پاراستن بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە ماوەی چەند ساڵێکدا بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی پێبهێنێت، بە بەرزکردنەوەی دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان.
بەهۆی ئەو سنووردارکردنانەی ئێستای دارایی کە کاریگەرییان لەسەر UNHCR هەیە لەسەر ئاستی جیهانی هەروەها لە عێراقیشدا، UNHCR ناچارە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2025 خێراترکردنی کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزارییەکانی کە پێوەستە بە توندوتیژی دژی ژنان، منداڵان و پیاوان دەکەن (وەڵامدانەوەی توندوتیژی کۆمەلایەتی) لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکاندا، کە لەڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێشکەشکرابوون.
بۆ ئەو منداڵ و خێزانانەی کە ئێستا خزمەتگوزاری کە پێوەستە بە توندوتیژی دژی ژنان، منداڵان و پیاوان دەکەن (وەڵامدانەوەی توندوتیژی کۆمەلایەتی) لە ڕێگەی هاوبەشەکانی UNHCR وەردەگرن: هەموو خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵان کە لەلایەن هاوبەشەکانی UNHCR پێشکەش دەکرێن لە 30ی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت..
هەنگاوەکانی داهاتوو
- حکومەت بەرپرسیارێتی سەرەکی سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی لە ئەستۆدایە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتە نیشتمانی و ناوخۆییە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پەنابەران و پەناخوازان دەستیان بە خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بگات.
- عێراق بەخشندەیییەکی بەرچاوی نیشانداوە لە میوانداریکردنی پەنابەران و پەناخوازان، ڕێگەی پێدان و دەستڕاگەیشتن بەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن دەسەڵاتداران ودەستگەتشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتیەکان و پەروەردەی گشتی حکومی.
- UNHCR پابەندە بە داکۆکیکردن لە پەنابەران و پەناخوازان بۆ ئەوەی دەستیان بە هەمان ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پاراستن بگات وەک کۆمەڵگەی میواندار.
لە کوێ دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت؟
- لە کاتێکدا کە خزمەتگوزارییە ڕاستەوخۆکانی UNHCR لە ڕێگەی هاوبەشەکانییەوە کۆتایی هاتووە، هاوکارییەکان لە ڕێگەی دەزگاکانی حکومەتەوە بەردەستن. تکایە پەیوەندی بەم هێڵە گەرمانەی خوارەوە بکەن:
- بۆ نیگەرانییەکانی پاراستن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 119📞. بۆ پشتگیری پەیوەندیدار بە خێزان و منداڵ، لەوانەش یارمەتی دەروونی کۆمەڵایەتی، پەیوەندی بکەن بە 116📞.
- هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە ناوەندەکانی دژی ئافرەتان و خێزان DCVAW یان ئۆفیسەکانی سەنتەری جڤاکی خێزانی و پاراستنی مندال بەرێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و پەرەپێدانی جڤاکی DoLSA بکەیت بۆ پشتگیری لە پارێزگاکانت.
- لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق: پەیوەندی بکەن بە ژمارە 139📞.
ئاگادار بن
- ئێمە تێدەگەین کە زانیاری ناڕاست بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە و ببێتە هۆی سەرلێشێواوی. تکایە داوای زانیاری جێی متمانە لە سەرکردەکانی کۆمەڵگاکەتان بکەن، هەروەها بۆ هەر زانیارییەکی پەیوەندیدار، سەرەدانی مالپەری UNHCR بکەن.
- ئێمە پابەندین بە بەردەوامبوون لە هاوبەشکردنی هەر زانیارییەک کە ڕەنگە سوودی بۆ تۆ هەبێت.
- تکایە بە بەردەوامی سەردانی ماڵپەڕی هاوکاری UNHCR بکەن یان فۆڵۆوی کەناڵی واتسئەپەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی نوێترین زانیاری.
تکایە یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی ئەم زانیاریانە لەگەڵ کۆمەڵگاکەتاندا هاوبەش بکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی هەمووان ئاگادار دەکرێنەوە لە وەستاندنی خزمەتگوزارییەکانی سەرەوە و بزانن لە کوێدا داوای یارمەتی بکەن.