ڕاوێژکاری و یارمەتی یاسایی

ئەو پانابەران و پەناخوازانەی تۆمارکراون لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR لە عیراق پارێزراون لە ژێر دەستووری عیراقی و یاسای پەنابەرانی ژمارە ٥١ ی ساڵی ١٩٧١. هەروەها پێویستە پەنابەران و پەناخوازان ئەو ئەرکانە جێبەجی بکەن کە لێیان داوا کراوە بە پێی یاسا و دەستوور. سەرپێچی کردنی یاسای عیراقی تووشی پڕۆسەی دادگا و دەستبەسەر گرتن و نێردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆت دەکات.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکانی بەردەستن بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و یارمەتی یاسایی بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەکانی شارستانی بۆ پەناخوازان و پەنابەرانی دانیشتووی نێۆ خێوەتگا و دەرەوەی خێوەتگا. هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوبەشەکانی نوێنەراتی پەنابەران دەکەن لە کاتی دەستەبەسەر گرتن و پرۆسەی دادگایی.   

هەروەها کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران یارمەتی پەنابەران و پەناخوازان دەدات لە بەدەست هێنانی بڕوانامەی شارستانی، بۆ نموونە بڕوانامەی لە دایک بوون بۆ ئەو منداڵانەی لەدەروەی نەخۆشخانە لە دایک بوونە، هەروەها بڕوانامەی مردن، و بڕوانامەی هاوسەرگیری و بڕوانامەی جیابوونەوە (تەڵاق) و بڕوانامەی بەخیوکردن.