
پرۆگرامی هاوکاریی نەقدیی UNHCR بۆ پەنابەرە هەرە لاوازەکان لە 31ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا کۆتایی پێ دێت بەهۆی بەربەستەکانی ئێستای بوودجەوە، و هیچ سەرچاوەیەکی داراییی زیاتر لەم کاتەدا بەردەست نییە.
UNHCR بەردەوامە لە هەوڵدان و کۆکردنەوەی بوودجە بۆ ئەم پرۆگرامە، بەو هیوایەی بتوانێت سەرچاوە دابین بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هاوکاری لە داهاتوودا. ئەگەر هەر بوودجەیەکی نوێ بەردەست بێت، دەستبەجێ پەنابەران ئاگادار دەکرێنەوە لە ڕێگەی کەناڵەکانی پەیوەندیی ئاساییی خۆمانەوە.
بەهۆی کەمیی بوودجەوە، ناتوانین بەردەوام بین لە دابینکردنی هاوکاریی نەقدیی مانگانە لە دوای کانوونی یەکەمی 2025. هەموو وەرگرانی ئێستا پێشتر لەم گۆڕانکارییە ئاگادار کراونەتەوە لە ڕێگەی کورتەنامە (SMS) و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە. ئێمە دەزانین کە ئەم پشتگیرییە بۆ ماڵەکانتان گرنگ بووە، و سوپاسی لێکتێگەیشتنتان دەکەین لە ماوەی ئەم گواستنەوەیەدا.
“ئەگەر بوودجەی زیاتر لە 2026 بەردەست بێت، پرۆگرامەکە پێداچوونەوەی پێ دەکەین و دەستبەجێ پەنابەران ئاگادار دەکەینەوە لە ڕێگەی کورتەنامە، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و کەناڵە کۆمەڵایەتییەکانەوە. تکایە دڵنیا بن لەوەی زانیارییەکانی پەیوەندیکردنتان نوێ کراوەتەوە تا بتوانن ئاگادارییەکانی داهاتوو وەربگرن.”
بەردەوامیی پەیوەندی دەتوانن بەردەوام بن لە پەیوەندیکردن بە UNHCR لە ڕێگەی سەنتەری پەیوەندیی تەلەفۆنی لەسەر ژمارە 0662330304 بۆ زانیاری لەسەر خزمەتگوزارییە بەردەستەکان، لەوانە خزمەتگوزارییەکانی حەواندنەوە و یارمەتیی
ئاگادار بن. کەناڵە فەرمییەکان بەکاربهێنە.
- سەردانی ماڵپەڕی UNHCR Help Iraq بکەن بۆ زانیاری نوێ و پشتڕاستکراوە
- فۆلۆی کەنالی فەرمی واتسئەپی UNHCR بکە بۆ وەرگرتنی نوێترین نوێکارییەکان ڕاستەوخۆ لە مۆبایلەکەتەوە
- فۆلۆی پەیجی Yalla Sawa Facebook Page. بکە لەسەر فەیسبووک
هەموو خزمەتگوزارییەکانی UNHCR بێ بەرامبەرن.