چی ڕوودەدات؟
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی تایبەتی دەرکردووە کە 60 ڕۆژی دەوام بە سەرجەم سورییەکان دەدات (لە 15ی حوزەیرانی 2025ەوە) بۆ ئەوەی دۆخی نیشتەجێبوونیان لە هەرێمی کوردستان جێگیر بکەن بە بێ پێدانی غەرامە.
بۆچی ئەمە گرنگە؟
ئەمە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەوەی مانەوەت بە یاسایی بکەیت یان بە سەلامەتی بگەڕێیتەوە ماڵەوە بەبێ ئەوەی غەرامە بدەیت. تکایە چاوەڕێ مەکەن. ئێستا مامەڵە بکە بۆ ئەوەی خۆت و خێزانەکەت بپارێزیت.
دەتوانیت چی بکەیت؟
ئەگەر دەتەوێت مانەوەت لە هەرێمی کوردستان ڕێکبخەیت، بە بەدەستهێنانی شوێنی نیشتەجێبوونی نوێ یان درێژکردنەوەی مۆڵەتی ئیقامە بەسەرچووەکەت، تکایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکە لە هەولێر، دهۆک، یان سلێمانی.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ سوریا و دەیانەوێت غەرامەی مانەوەیان ڕێکبخەن، تکایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن لە هەولێر، دهۆک، یان سلێمانی.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەرەدانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
⬅️بە عەرەبی
⬅️بە کوردی
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە پەیوەندی بە هاوبەشە یاساییەکانی UNHCR بکە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و پشتگیری بێبەرامبەر:
پارێزگا | رێکخراوی هاوبەش | ژمارەی پەیوەندی |
دهوك | رێکخراوی هاريكار | 07508532209 |
هەولێر | رێکخراوی ئەنتەرسوس | 07510313071 |
سلێمانی | رێکخراوی ئەنتەرسوس | 8001022 |
ئەم زانیاریانە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانتدا بڵاوبکەرەوە.
هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن UNHCR و هاوبەشەکانەوە پێشکەش دەکرێن بێ بەرامبەرن.
پرسیار و وەڵام:
*ئەمە بۆ کێ دەگونجێت؟⬇️
وەڵام: هەموو ئەو سورییانەی لە هەرێمی کوردستاندان کە ئیقامەی کارایان نییە، یان مۆڵەتەکەیان بەسەرچووە، هەروەها ئەوانەی ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ سوریا، بەبێ گوێدانە دۆخی ئیقامەکەیان..
* کەی دوا وادەیە؟⬇️
وەڵام: ٦٠ ڕۆژی کارکردنت هەیە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ەوە.
* ئەگەر بمەوێت بمێنمەوە چی ڕوودەدات؟⬇️
وەڵام: بڕۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە ناوچەکەت و شوێنی نیشتەجێبوونت نوێ بکەرەوە یان داواکاری پێشکەش بکە. بێ غەرامە ئەگەر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژەدا ئەنجام بدرێت.
* ئەی ئەگەر بمەوێت بگەڕێمەوە بۆ سوریا چی؟⬇️
وەڵام: دەتوانن بچنە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە لە هەولێر، دهۆک، یان سلێمانی و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی دەسەڵات. بێ غەرامە ئەگەر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژەدا ئەنجام بدرێت.