کەناڵی فەرمی واتسئەپی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق!


ئەم کەناڵە زانیاری متمانە پێکراو و نوێ دەدات بە پەنابەران و پەناخوازان لە عێراق. نوێکارییەکانتان پێدەگات لە کۆمسیۆن لەسەر:
🗞️ هەواڵ و ڕاگەیاندنەکانی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران
🧾خزمەتگوزاری و پشتگیری بەردەستە
⚖️پاراستن و ڕێنمایی یاسایی

پاراستنی نهێنی تۆ گرنگە

ئەمە کەناڵێکی یەکلایەنەیە – ناو و ژمارەی تەلەفونەکەت بۆ شوێنکەوتوانی تر دیار نییە. کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ڕێگەی ئەم کەناڵەوە زانیارییە کەسییەکانی تۆ مامەڵە ناکات. واتسئەپ زانیارییەکان کۆ دەکاتەوە وا ئەنجامی دەدات وەک بەشێک لە بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی خۆی – وەک لە هەر پەیوەندییەکی وەستئەپدا.

چۆن بەشداری بکەین؟ ⬇️

  1. دڵنیابە واتسئەپت لەسەر مۆبایلەکەت داناوە.
  2. کلیک لەم لینکە بکە ➡️‎UNHCR Iraq – المفوضية في العراق‎ | WhatsApp Channel
  3. لە لاپەڕەی کەناڵەکەدا پەنجە بنێ بە “Follow” بۆ دەستپێکردنی وەرگرتنی نوێکارییەکان..