کۆکردنەوەی زانیاری لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە لە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە پەنابەرانی سووری

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری لە پەنابەرانی سووری لە ناوچەکە هەیە سەبارەت بە نیازی گەڕانەوەیان و دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم زانیارییانە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەدات لە پلانەکانی پەنابەران بۆ ئەوەی لە داهاتووی پەنابەران تێبگات و بەرنامەکانمان لەگەڵ پێشەنگی و مەبەستەکانی پەنابەران هاوتەریب بکات، جا ئەمە چ لە عێراق بێت یان سووریا.

کۆمپانیای ناما کە تایبەتمەندە بە ڕاپرسییە و بنکەکەی لە ئوردنە، لە جیاتی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پەیوەندی بە هەندێکتانەوە دەکات لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە 26ی ئایارەوە تا بە درێژایی حوزەیرانی 2025.

ئەگەر هەڵبژێردرایت، لە ئەم ژمارەیەوە 962793031619+⚠️ پەیوەندیت پێدەکرێت.

ئەم زانییاریانەی لە کاتی چالاکییانەدا کۆدەکرێنەوە بە نەناسراوی پێشکەش دەکرێن و بەشداری کردنیش بە شێوەیەکی خۆبەخشانەیە. وەڵام دانەوەی ناچاری نییە.

بەشداری کردن لەم ڕاپرسیانە هیچ پەیوەندییەکی بە یارمەتییە مرۆییەکانەوە نییە کە لە وڵاتی نیشتەجێبوونت پێشکەش دەکرێت و کاریگەری لەسەر مافی پەنابەران نییە بۆ وەرگرتنی یارمەتی و خزمەتگوزاری.