خۆتۆمارکردن لە کۆمسیاری باڵای پەنابەران

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

دەبێت گشت پەنابەران و پەناخوازان لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR تۆماربکرێن و خاوەن بڕوانامەی تۆماری UNHCR بن.

بڕوانامەی ڕەوای تۆماری کۆمسیاری پەنابەران  UNHCR، جەخت دەکاتەوە کە تۆ وەک پەنابەرێک یاخود پەناخوازێک  پێویستیت بە پاراستنی نێودەوڵەتی و یارمەتی هەیە.
ئەو پەناخوازانەی کە بڕوانامەی ڕەوای کۆمسیاری پەنابەرانیان UNHCR نیە، ئەوا بەپێی یاسای عیراقی کۆچکردن و نیشتەجێبوون لە ژێر ترسی نێردنەووە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆیان دان. هەروەها لە ژێر مەترسی لە دەستدانی یارمەتییەکان و خزمەتگووزارییەکانی پاراستن دەبن کە پێشکەشدەکرێن لەلایان کۆمسیاری پەنابەران و ڕێکخراووە مرۆییەکان.


فۆڕمی نوێی خشتەی كۆبۆ بۆ تۆمارکردنی نوێ له كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ⬇

كۆمسیاری باڵا فۆڕمی خشتەی تۆمارکردنی کۆبۆی پەرەپێداوە بۆ ئەوەی پەنابەران و پەناخوازان لە عێراق بتوانن داوای دامەزراندنەکانی پەیوەست بە تۆمارکردن بکەن بە هەنگاوی ئاسان. دەتوانيت لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەستتان بگات بە فۆڕمی خشتەی تۆمارکردنی كۆمسیاری باڵا https://enketo.unhcr.org/x/CfLDELSa کە هەروەها به‌رده‌سته‌ لە ماڵپه‌ری help.unhcr.org/iraq

له‌ خواره‌وه‌ ده‌توانی ئه‌م جۆره‌انه‌ی خشته‌ی چاوپێكه‌وتن له‌م فۆرمه‌ به‌كار بێنی:

  • تۆماری نوێ (دەرکردنی بڕوانامەی كۆمسیاری باڵا )فۆرم) بۆ یەکەمجار)
  • زیادکردن (زیادکردنی ئەندامی نوێی خێزان بۆ بڕوانامەی كۆمسیاری باڵا (فۆرم) /زیادکردنی منداڵی تازە لەدایکبوو بۆ بڕوانامەی كۆمسیاری باڵا (فۆرم))
  • نوێکردنەوەی بڕوانامەی بەسەرچووی كۆمسیاری باڵا (فۆرم)
  • گۆڕینی پێکهاتەی خێزان (دەرهێنانی ئەندامی خێزان لە فۆڕمی كۆمسیاری باڵا، هاوسەرگیری، جیابوونەوە).
  • گۆڕینی داتای كه‌سی لەسەر بڕوانامەی كۆمسیاری باڵا (فۆرم) (ناو، سه‌رۆكی خێزان، بەرواری لەدایکبوون و هتد)
  • گۆڕینی بڕوانامەی ونبووی كۆمسیاری باڵا (فۆرم)
  • گۆڕینی ناونیشانی ئێستا (پارێزگا)
  • ڕاپۆرت لەسەر ساختەکاری پەیوەست بە تۆمارکردن (بڕوانامە (فۆرم)، خشتەی چاوپێكه‌وتن و هتد)
  • نوێکردنەوەی بڕوانامەی كۆمسیاری باڵا (فۆرم) بەهۆی ڕۆشتن وگه‌رانه‌وه‌ بۆ عێراق

چی ڕوودەدات دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە ؟⬇

  • كۆمسیاری باڵا ئامانجیەتی لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا لە دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکان چارەسەر بکات بەڵام هەندێک جار، لەسەر بنەمای ناوازە، ئێمە دوادەکەوین بەهۆی زۆری ژمارەی داواکارییەکان. تکایە سەبر بگرن، تیمەکانی تۆمارکردنی كۆمسیاری باڵا لە زووترین کاتدا پەیوەندیتان پێوە دەکەن
  • كۆمسیاری باڵا لە ڕێگەی ژمارە (07744404440) یان (07511404440) پەیوەندیت پێوە دەکات. پەیوەندی به‌م ژماره‌یه‌ مەکە.
  • لە بەروار و کاتی چاوپێکەوتنی تۆمارکردن تكایه‌ لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانەکەت کە تۆمارکراون لەسەر بڕوانامەی كۆمسیاری باڵا( فۆرم) یان به‌ نیازی تۆماركردنن سه‌ردانی ناوەندی تۆماری كۆمسیاری باڵا بكه‌ن و هەموو بەڵگەنامەکانی ناسنامەی خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بهێنە.

گرنگە ژمارەی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ت هەمیشە چالاك و دەستڕاگەیشتن بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی كۆمسیاری باڵا لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە لەسەر زانیاری و خزمەتگوزارییە گرنگەکانەوە بتوانێت پەیوەندیت پێوە بکات. ئەگەر ئەو ژمارەیەی کە لەگەڵ كۆمسیاری باڵا هاوبەشت کردووە لە خزمەتدا نەماوە، تکایە ژمارەی په‌یوه‌ندییه‌ نوێیەکەت لە ڕێگەی فۆڕمی خشتەی تۆمارکردنەوە نوێ بكه‌وه‌ (پێویست ناکات برۆیت بۆ ناوەندەکانی تۆمارکردنی كۆمسیاری باڵا)


هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن كۆمسیاری باڵا و هاوبەشەکانی  پێشکەش دەکرێن بەخۆڕاییە! ⬇

ئاگاداری بانگەوازی فێڵبازی بن کە پەنابەران و پەناخوازان دەکەنە ئامانج. پەیوەندیەکان بۆ دانانی کات بۆ چاوپێکەوتنی تۆمارکردن و نیشتەجێکردنەوە لەگەڵ ئێوە بە ژمارەی (07744404440) یان (07511404440) ئەنجام دەدرێت. ناتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن.  پارە مەدە! هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن كۆمسیاری باڵا و هاوبەشەکانی  پێشکەش دەکرێن بەخۆڕاییە! ئەگەر تۆ شایەتحاڵی ساختەکاری یان گەندەڵی بوویت، یان ئەگەر داوای پارە یان هەر شتێکی ترت لێ کراوە لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی كۆمسیاری باڵا تکایە ڕاپۆرت بکە بۆ [email protected] , یان نووسینگەی پشکنەری گشتی كۆمسیاری باڵا [email protected] , +41227398844 , یان www.unhcr.org/php/complaints.php