پەیوەندیمان پێوە بکەن

ئەگەر دەتەوێت زانیاری لەسەر ڕێکارەکانی پەنابەری لە یۆنان وەربگریت یان بوویتە پەناخواز یان لە یۆنان وەك پەنابەر ناسراویت و پرسیارت هەیە سەبارەت بە قۆناغەکان و خزمەتگوزارییەکان یان دەتەوێت هەندێك نیگەرانی دەرببڕیت، دەتوانیت پەیامێکمان بۆ بنێری کە تێیدا سەرنج، پرسیار، نیگەرانیەکان یان بۆچوونەکانتی تیا بنووسیت.

هەندێك کات ئەگەر هەیە کە کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەران UNHCR  داوای زانیاری کەسی بکات وەك ناوی تەواو، ئامادەبوونی خودی خۆت و وردەکاری پەیوەندیکردن بە مەبەستی پێشکەشکردنی زانیاری یان ئامۆژگاری.

زانیارییە کەسییەکانت نهێنین و بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی خۆت لەگەڵ هیچ لایەنێکی سێیەمدا هاوبەش ناکرێت، جگە لەو ڕێکخراوە ناحکومییانەی کە هاوبەشن لەگەڵ UNHCR و بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بکات و بتوانن کە پاراستن یان یارمەتی پێشکەش بکەن.

لە هیچ بارودۆخێکدا زانیارییە کەسییەکانت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتی ڕەسەنت هاوبەش ناکرێت.

ئەگەر تۆ لە یۆنان ناژیت یان پرسیارەکەت یان نیگەرانیت سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان یان ڕێکارەکان نییە لە یۆناندا، ئەوا بە داخەوە  ئێمە ناتوانین وەڵامی پرسیارەکەت بدەینەوە. لەم حاڵەتەدا تکایە بچنە سەر ماڵپەڕی یارمەتی یان ماڵپەڕی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لەو وڵاتەی کە ئێستا تێیدا دەژین.

ئەگەر زانیارییەك هەبێت کە لە ماڵپەڕی یارمەتی  UNHCR لە یۆناندا هاوبەش کراوە و پەیوەست بێت بە پرسیارەکەتەوە، ئێمە وەڵامی پرسیارەکەت نادەینەوە بەڵکو ئاراستەت دەکەین بۆ بەشی پەیوەندیداری ماڵپەڕکە.