چۆن دەتوانم داوای پەنابەرێتی بکەم؟

داواکاری پەنابەرێتی

دەستگەیشتن بە کرداەوکانی پاراستنی نێودەوڵەتی سەبەستانە و بێ بەرامبەرە.

دەزگا بەرپرسەکان بۆ ئەوەی بتوانیت داواکاری پەنابەری پێشکەش بکەیت نوسینگەکانی پەنابەری ناوچەکان و لیژنەکانی پەنابەرین، لە حاڵەتێکدا ئەگەر لە یەکێك لە ناوەندەکانی پێشوازی و ناسینەوە ( ک ی ت ) دا دەمێنیتەوە، پێ دەچێت کە داواکەتان تۆماربکرێت لە لایەن کارمەندانی ناوەندەکەوە ( ک ی ت ).

داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوون پێشکەش دەکرێت، هاوکات دەکرێت کە داواکاریەکە بە شێوەی ئەلکترۆنی بنێردرێت وەك داخوازنامەی خۆتۆمارکردن، بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بە کرداری خۆتۆمارکردن، وە کێن ئەوانەی کە دەتوانن خۆتۆمارکردن بکەن، دەتوانیت کە ماڵپەری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری بەسەربکەیتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی رێنمایی گشتی، ماڵپەرەکە ئامادەکراوە بە زمانی یۆنانی و ئینگلیزی.

پەناخوازانی پاراستنی نێودەوڵەتی بەو کەسانەش دەوترێت کە هاووڵاتی ولاتی سێیەم یان بێ رەگەزنامەن، دەنێردرێن بۆ ووڵاتی یۆنان لە ووڵاتێکەوە کە پەیڕەوی ڕێکارەکانی ( دوبلینی III ) دەکات.

دەتوانن داواکاری بۆ ئەندامانی خێزانەکەتان پێشکەش ئەگەر پێکەوەن لە ووڵاتی یۆنان و دەیانەوێت کە داواکاری بکەن، وە پێویستە کە ئەو ئەندامانەی خێزانەکەشتان لەگەلتان دا بێن و ئامادەبن لە دەزگای پەنابەری.

دەزگای پەنابەری بەرپرس نیە کە داواکەتان وەربگرێت ئەگەر:

ا)  داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتیتان کردبێت لە پۆلیس و لە چاوەروانی وەڵامدان.

ب)  ئەگەر خاوەن وهەڵگری سێپەڕەیی ( ئۆزفایزی ) تایبەتی پەناخوازە بێگانەکان بیت ( کارتی سوور ).

دەزگای پەنابەری تەنها لە یەك حاڵەتدا دەتوانێت داواکاریەك وەربگرێت وەك داواکاری نوێ کە وەڵامی داواکاریەکەی کە پیشتر کردوتانە لە پۆلیس بڕیاری یەك لاکەرەوەی نەرێنی – ڕەتکردنەوە –  بێت.

ئەگەر مێردمنداڵیت – نەوجەوانیت – و لە ووڵاتی یۆنان دایت بە بێ هاوەڵی خێزانەکەت، بە دواداچوونی ئەم لینکە بکە.

https://migration.gov.gr/gas/diadikasia-asyloy/asynodeytoi-anilikoi/

( زانیاریەکان ئامادەکراون تەنها بە یۆنانی و ئینگلیزی ) .

ئەگەر دەستگیرکراویت یان لە ناوەندی پێشوازی و ناسینەوە ( ک ی ت ) دا دەمێنیتەوە، بە دواداچوونی ئەم لینکە بکە.

https://migration.gov.gr/gas/diadikasia-asyloy/diadikasia-asyloy-gia-atoma-poy-vriskontai-ypo-kratisi-i-se-diadikasia-ypodochis-kai-taytopoiisis/

( زانیاریەکان ئامادەکراون تەنها بە یۆنانی و ئینگلیزی ).

بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بە کردارەکانی داواکاری پەنابەرێتی ( قۆناغی یەکەم ) ڕێنمایی وەرگرە لە ماڵپەری تایبەتی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری لەم لینکە دا.

https://migration.gov.gr/gas/diadikasia-asyloy/i-aitisi-gia-asylo/).

( ماڵپەرەکە ئامادەکراوە بە یۆنانی و ئینگلیزی ).

Last Update: 11 Feb 2021