نوێترین ڕاگەیاندنەکان

ئێمە  دەمانەوێت  دڵنیا بین  لەوەی  کە هەموو کەسێک  دەتوانێت  ئەم پلاتفۆرمانە  بە سەلامەتی  بەکاربهێنێت  لە جیهانێکدا  کە بە تۆڕە  کۆمەڵایەتییەکان/سۆشیال میدیا وە  بەستراوەتەوە.  لێرەدا  ٥ ئامۆژگاری  دەخەینەڕوو  بۆ پەناخوازان  و پەنابەران  تاکو  بە سەلامەتی  لە فەزای دیجیتاڵیدا بسوڕێنەوە:

1. ڕێکخستنی  نهێنی پارێزی  کارێکی  گرنگە:  تایبەتمەندییە  نهێنیەکانی  خۆت  ڕێکبخە  تا ڕەوچاوی  ئەوە بکەیت  کە کێ زانیاریەکانت  دەبینێت.  لەبیرت بێت  کە گرنگە  تەنها  ئەو شتانە  باس بکەیت  کە پێی  ئاسوودەیت.

2. ئاگاداری داتاکانی شوێنەکەت بە:  خۆت بەدووربگرە  لە ئاماژەکردن  بە وردی  شوێنەکەت  لەکاتی  ڕاستەقینەدا.  خزمەتگوزارییەکانی  شوێن/سایت  بۆ ئەپەکانی  تۆڕە  کۆمەڵایەتییەکان  بکوژێنەوە  یان  بەربژاری بکە  سەبارەت  بەوەی  کەی  و  لە کوێ دەچیتە   ژوورەوە.   پاراستنی  شوێنەکەت/سایتەکەت  یارمەتیت دەدات  لە سەلامەتی  و پاراستنتان.  

3. پێش ئەوەی متمانەت هەبێت  پشتڕاستی بکەرەوە:  ئاگاداربە  لە کاتی  وەرگرتنی  داواکاری  هاوڕێیەتی  یان  پەیوەندیکردن  بە ئەکاونتە  نەناسراوەکانەوە.  پڕۆفایلە کەسیەکان  پشتڕاست بکەوە  پێش هاوبەشیکردنت  بە زانیارییەکانی کەسیت.

4. خۆت پەروەردە بکە:  ئاگاداربە  لە شێوازەکانی  سەلامەتی ئینتەرنێت.  تێگەیشتن  لە ئامراز و  تایبەتمەندییەکانی  پلاتفۆرمی  تۆڕە  کۆمەڵایەتییەکان.   زۆرێک  لە پلاتفۆرمەکان  سەرچاوە  و ڕێنمایییان هەیە  لەسەر چۆنیەتی  سەلامەتی.  لە ڕێگەی  ئینتەرنێتەوە – سوودیان  لێ وەربگرە!

  5- پاراستنی  کەسە  ئازیزەکانتان:  دووربکەوە  لە بڵاوکردنەوەی  وێنە  یان  زانیاری  لەسەر  ئەندامانی  خێزانەکەت  بەبێ ڕەزامەندی خۆیان.  تایبەتمەندییەکانی  ئەندامانی  خێزانەکەت  بپارێزە  بە ڕێزگرتن  لە ئامادەبوونی  ئینتەرنێتیان  وەک  چۆن  پارێزگاری  لە بوونی  خۆت دەکەیت.

هەواڵێکی سەرنجڕاکێش!  ڕێبەری  شارەکانی  ساڵی ٢٠٢٤  بۆ ئەسینای پایتەخت  و سالۆنیکا،  ئێستا بەردەستە  بۆ یارمەتیدانی  پەناخوازان  و پەنابەران  و کەسە  بێ ڕەگەزنامەکان  بۆ دۆزینەوەی  خزمەتگوزارییە  پێویستەکان  لەم شارانەدا.  بەدیهێنانی  چاپی   ساڵی ٢٠٢٤ی  ڕێبەری  شارەکان  بەرهەمی  هاوکاری  نێوان  کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پەنابەران  لە یـۆنان ( UNHCR )  و سەنتەری  هەماهەنگی  ئەسینا  بۆ پرسەکانی  کۆچبەران و پەنابەران (ACCMR) و  ڕێبەری پەنابەران/ئینفۆ گریس (Refugee.Info Greece)

 ڕێنماییەکان  کە بە ٩ زمان  بەردەستن،  زانیاری  لەسەر تەندروستی،  پەروەردە،  خزمەتگوزاری یاسایی  و  زۆر شتی تریش  لەخۆدەگرن.  هەر لیستێکیش  زانیاری  پەیوەندی  و کۆدێکی QR  لەخۆدەگرێت  کە ئاماژە  بە زانیاری  زیاتر دەکات  لە ماڵپەڕی Refugee.Info.

ئەم  ڕێبەرانەی  شارەکان  بدۆزەرەوە  لە ماڵپەڕی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پەنابەران  لە  یـۆنان/ Greece Help: https://shorturl.at/izX47 

لە ئەگەری  ڕوودانی  حاڵەتی  لەناکاودا،  ئەمانە  ئەو ژمارە  گرنگانەن  کە دەبێت بیزانیت:

خزمەتگوزاری  فریاگوزاری  ئەوروپی: 112

پۆلیس:  100

خزمەتگوزاری  ئاگرکوژێنەوە: 199

فریاگوزاری  پزیشکی: 166 

پاسەوانی  کەناراوەکان: 108

بۆ زانیاری زیاتر و هێڵی تەلەفۆن،

سەردانی پەیجەکەمان بکەن: https://help.unhcr.org/greece/seek-help/emergency-services/

توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی gender-based violence, GBV))  پرسێکی ڕژدییە  کە کاریگەری  لەسەر  زۆر کەس هەیە.  بۆ یارمەتیدان  لە خۆپاراستن لە GBV،  لێرەدا چوار ئامۆژگاری دەخەینەڕوو:

1. ئاگاداربە  دەربارەی GBV  و جۆرە  جیاوازەکانی.

2- بەهێزکردن  و تواناپێدانی  ئەوانی تر  بە تەحەدای  کۆنەپەرستی جێندەری  و  پێشخستنی  یەکسانی ڕەگەزی.

3. پەیوەندی  لەگەڵ  تۆڕەکانی  پشتگیری  ئەنجامبدە  و دەستگەیشتن  بە خزمەتگوزارییە  بەردەستەکانیش  بەدەستبهێنە.

4. پلانی سەلامەتی دابڕێژە،   بزانـە  کە لە کوێ  بەدوای  یارمەتیدا  دەگەڕێیت.

زانیاری زیاتر  لە ماڵپەڕەکەمان  بدۆزەرەوە: https://help.unhcr.org/greece/seek-help/gbv-english/

ئاگاداری  ئەو پلانە  ساختانە بن  کە بە شێوەی  ئۆنلاین  بڵاودەکرێنەوە  و بانگەشەی  ئەوە دەکەن  کە پەیوەندییان بە  کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پەنابەران  UNHCR ەوە هەیە.

ئەم فێڵانەش  زۆرجار  بریتینە  لە پێشنیاری  کاری ساختە  یان  هاوبەشی  ساختە  و  داوای  پارەدان  یان  پێشکەشکردنی  زانیاری کەسی.  تکایە  ئاگاداری ئەمانەی  خوارەوە بن:

1.  کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پەنابەران UNHCR   هەرگیز  لە کاتی  پرۆسەی  دامەزراندنی  کارمەند  یان تۆمارکردندا  پارە  وەرناگرێت.

2.  کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پەنابەران UNHCR  هەرگیز داوای  ناوی  بەکارهێنەر  یان   نهێنوشە/پاسۆرد ی تۆ ناکات.

3.  کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پەنابەران UNHCR هەرگیز ئەو هاوپێچانە  نانێرێت  کە  تۆ لە نامە  ئیمەیڵەکاندا داوایانت  نەکردبێت.

4-  کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ پەنابەران UNHCR هەرگیز  پارە  وەرناگرێت  بۆ  ناو تۆمارکردنت  لە  کۆنگرەیەکدا   یان  گرتنی  هۆتێل.

تکایە  ئاگاداربە  و هەر چالاکیەکی  گوماناوی  لێرە  ڕاپۆرت بکە: https://bit.ly/3IGRWjH

بە خۆشحاڵیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە پرۆژەی هیلیۆس ( Helios )  تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە. وردە وردە خزمەتگوزاریەکانی پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە و بەو پێیەش پەوەندی بە هەموو سوودمەنداەکانی هیلیۆسەوە دەکرێتەوە. لەمەودوا ناونووسینی نوێ لە پرۆژەکەدا و گرێبەستی کرێی نوێ وەردەگیرێت. 

بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: HELIOS announcement in English | IOM Greece 

  


 لێرەدا ئەو شتانە دەخەینەڕوو کە پێویستە بیزانی

بۆ داواکردنی ئەم ئیقامە تایبەتە، پێویستت بە هەندێک بەڵگەنامەی بنەڕەتی دەبێت.

  • بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتەوە دەرچووە و نیشان دەدات کە سودمەندەکە وەک منداڵێکی کەم تەمەنی بێ یاوەر هاتۆتە ناو یـۆنان. ئەم بەڵگەنامەیەش دەبێت دەرچووبێت:

ا) لەلایەن خزمەتگوزاری دەزگای پەنابەری یان

ب) لەلایەن خزمەتگوزاری پێشوازی و ناسنامە، یان

ج) لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی هاووڵاتیانی لاواز و پاراستنی دامەزراوەیی

وەزارەتی کۆچ و پەنابەری، یان

د) لەلایەن پۆلیسی یـۆنـانی

  • بەیاننامەیەک لەلایەن کەسەکەوە کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو (٢) ساڵ لەسەریەک و بەبێ پچڕان لە وڵاتـدا ماوەتەوە.
  • بڕوانامەی سەرکەوتوویی تەواوکردنی بەلانیکەمەوە سێ (3) پۆلی خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەیەکی یۆنانی لە وڵاتی یـۆنان پێش گەیشتنی بە تەمەنی بیست و سێ (٢٣) ساڵی.

چاودێری و پشکنین بکەن بۆ راگەیاندنی نوێی وەزیرانی کاروباری دەرەوە و کۆچ و پەنابەری سەبارەت بە دەرچوواندنی ئـیـقـامـەی دە (١٠) سـاڵە.


بەشداریکردن لە ڕاهێنانی وەرگێڕەکان لە ڕێکخراوی METadrasi

شارەوانی ئەسینا: ئامادەبوون لە بارودۆخی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا 

  • حەوت ( ٧ ) هۆڵی فێنککەرەوە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان. 

شوێنە فێنککەرەوەکان، کە لە کاتژمێر  ٨ ی سەرلەبەیانی هەتا کاتژمێر  ٨ ی ئێوارە کراونەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن:  

١. یانەی هاوڕێیەتی کوکاکییوو، دراکوو ٢٦-٢٨، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٩٢٣٢٠٤٤ 

٢. یانەی هاوڕێیەتی ” گریمانەی خاوەندار ” نەییوو کۆسموو، خێلدرایخ١٥، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٩٢٤٠٤٠٣ 

٣. یانەی هاوڕێیەتی ڤۆتانیکوو، کۆزانی٤، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٣٤٢٣٧١٦ 

٤. یانەی هاوڕێیەتی کۆلۆکیثنوس، ئەیمۆنۆس٩ و ئاستروس، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٥١٤٠٨٧٧ 

٥. یانەی هاوڕێیەتی ئاگییۆ ئێلەفثەرییوو، ئاخرنۆن ٣٧٢، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٢٠١٢٣٣٤ 

٦. یانەی هاوڕێیەتی کیپسەلیس سکیروو و کافکاسوو، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٨٨١٥٨٧٧   

٧. یانەی هاوڕێیەتی ئەبەلۆکیپۆن، پانۆرموو کێ ڤاثەیۆس، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٦٤٥٩٨٩٠ 

لە شوێنە فێنککەرەوەکاندا هەموو ئەو پابەندییە تەندروستی و پارێزبەندییانەی کە ڕەچاوکراوە تایبەت بە کۆڤید-١٩   لەلایەن پێکهاتەی تەندروستی گشتی نیشتمانییەوە ( ئێۆدی ) بە توندی جێبەجێ دەکرێت، بەستنی دامامک بۆ هەموو هاووڵاتیان فەرمییە لەهەموو ماوەی مانەوەیاندا لە شوێنە فێنککەرەوەکاندا، ئامێری فێنککەرەوەی تەواوی شوێنەکە و مەلهەمی پاکژکەرەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتییان دابینکراوە. 

  • هەروەها، یەکەی خزمەتگوزاری ڕێگەوبانی ناوەندی پێشوازی و هاوکاریکردنی شارەوانی ئەسینا ( ن، پ، ها، ش، ئە )  بەردەوام دەبن لە پڕۆژەکەدا لە هەموو ماوەی بارودۆخی پلەی بەرزی گەرمادا، ڕێنماییکردنی بێلانەکانی ناو شار بەمەبەستی خۆپاراستن لە پلەی بەرزی گەرما، هاوکات، ئاوی ساردیان پێ دەدەن، دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان، هەروەها پێیان ڕادەگەیەننن سەبارەت بە شوێنە فێنککەرەوەکان کە دابینکراوە لەلایەن شارەوانییەوە. 
  • بۆ زیاتر خزمەتگوزاری کردنیان، پێوسیتە کە پێشتر ئارەزوومەندان یان پەیوەندی بکەن بە یانەی هاوڕێیەتی کە مەبەستییانە، یان پەیوەندی بکەن بە هێڵی خزمەتگوزاری شارەوانی ١٥٩٥، یاخود بە ژمارە تەلەفۆنی ناوەندەوە ٢١٠٥٢٧٧٠٠٠ 
  • هاوکات، ” هێڵی یارمەتی ” یەکە پزیشکییەکانی شارەوانی ئەسینا  بەکارخراوە، کە لە ڕێگەیەوە زانیاری دەدرێت بە مەبەستی پشتگیریکردنی هاولاتیانی شار (  ٢١٠٣٦٣٨٠٤٩ لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی هەتا ٧:٣٠ی ئێوارە). 

پلەکانی گەرما 

پلەی ٢ ( سێشەممە ٢٦/٧ وە چوارشەممە ٢٧/٧ )  

پلەی گەرمی زۆر بەرز، مەترسی بۆ تەندروستی، پارێزبەندی بکەن، هەوڵ بدەن کە یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە حاڵەتی تایبەتیان هەیە. 

  

  • بۆ ڕێنمای و زانیاری پەیوندی بکە بە ژمارەی ٢١٠-٣٦٣٨٠٤٣ شارەوانی ئەسینا وە. 
  • پەیژی ئەلیکترۆنی شارەوانی ئەسینا بە مەبەستی گوزەرانکردن لە پلەی گەرمای ئەسینا. 
  • پرۆگرامەکە دابەزێنە لە سمارتفۆنەکەدا EXTREMA Global  بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان و بەسەرکردنەوەی نەخشەکە. 
  • ئەگەر لە ماڵەوە فێنکیتان نابێتەوە، یانەیەکی هاوڕێیەتی بەسەر بکەرەوە. 
  • ئەوانەی تەمەنیان لەسەروی ٦٥ ساڵەوەیە، منداڵانی بجووک، ئافرەتانی دووگیان و شیردەران، ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی درێژخایەنیان لەگەڵدایە و کرێکاران کە لە دەرەوە کاردەکەن، زۆر زیارتر لە مەترسیدان، چاودێریان بکەن! 
  • بەردەوام ئاو بخۆنەوە و هەوڵ بدەن لە سێبەر و فێنکیدابن 

*دوورەپەرێزبن لە قاوەخواردنەوە، ئەلکوهۆل و خواردنەوەکان 

*بڕۆنە شوێنە فێنککراوەکان بە لایەنی کەم ٢ بۆ ٣ جار لە ڕۆژێکدا 

*بە بەردەوامی چەند جارێک لە ڕۆژێکدا دووش بە ئاوی سارد بکەن 

ئەگەر دەکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە و لە کاتە زۆر گەرمەکانی ڕۆژدا، لە  ١١ی بەیانی هەتا ٦ی ئێوارە لە دەرەوە 

  • هەوڵ بدەن کە ئەو پیرەمێردانەی دراوسێتان کە بە تەنیا دەژین  بەسەریان بکەنەوە ( بە لایەنی کەمەوە ٢-٣ جار لە ڕۆژێکدا ). 

  

ئاگاداری ساختەکاری

٢٧ ئایاری ٢٠٢٢

ئایا لەم دواییانەدا لە تێلیگرام ئەم بانگهێشتنامەیەی خوارەوەت پێگەیشتووە؟

تکایە بە ووردی سەیری بکە، ئەگەر پێت گەیشتوە تکایە ئاگاداربە کە ئەوە ساختەکاریە. ئەگەر نا تکایە ئاگاداربە لە ئەگەری پێگەشتنی دانەیەکی لەو جۆرە.

پەناخوازان و پەنابەران ڕایانگەیاندووە کە ئەم بانگهێشتنامەیەیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی بەشداری کەناڵێکی تێلێگرام بکەن کە وەک UNHCR خۆی دەناسێنێت و لۆگۆکەی بەکار دەهێنێت.

دووپاتی دەکەینەوە

ئەمە ساختەکاریەو پەیوەندی بە UNHCR نیە.

کەناڵە فەرمییەکانی پەیوەندییەکانی UNHCR لە یۆنان ئەمانەی لای خوارەوەن:

هەموو خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی UNHCR بەخۆڕاییە. هیچ کاتێك داوات لێ ناکرێت پارە بدەیت بۆ هیچ کام لەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن UNHCR یان هەریەکێک لە هاوبەشەکانی پێشکەش دەکرێن. تکایە باوەڕ بە کەس مەکە کە پێت بڵێت کە ئەگەر پارە بدەی دەتوانێت یارمەتیت بدات لە ناو تۆمارکردن، نیشتەجێکردن یان خزمەتگوزارییەکانی تر.

لەیادت بێت: دەتوانن پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن لە ژمارە تەلەفۆنی  100  یان بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ئەلیکترۆنی لە ژمارە 11188  و 2144027860